٢٢. ژەمی ئێوارەکە

3.6K 574 274
                                    

17:1:2021 4:03pm Sunday

"خۆشەویستی ئەوەیە کەسێک هەموو جارێک ببینیت وەک ئەوەی یەکەم جارت بێت" ❥
...........

Areum's POV:

ڕووم سوڕاندەوە و ئافرەتێکی جوانی چاو ڕەشم بینی. ئافرەتێکی لاواز بوو بەڵام جوانتر بوو لەکەسێکی لاواز. عەزییەکی یەک تاڵی سووری تەسکی پۆشیبوو تاوەکو سەرەوەی ئەژنۆی. زەردەخەنەکەم نەما هەر کەبینیم سەیرم دەکات لەسەرەوە بۆ خوارەوە بەشۆکەوە و قێزەونییەوە. من تەنانەت چیم کردووە بەرامبەری؟

؛ کەواتە ئەوە ڕاستە، تۆ بەڕاستی گەڕایتەوە،

گوتی لەکاتێکا بەردەوام لەسەیرکردنم بەهەمان سەیرکردنەوە.

برۆکانم لەیەکتر نزیک کردەوە لەسەر لێشێوانا.

- .... من هەرگیز نەڕۆیشتووم؟

وەڵامیم دایەوە بەڵام زیاتر وەکو پرسیارێک لەدەمم هاتە دەرەوە. ئەو مەبەستی چییە لەگەڕانەوەم؟ من تەنانەت هیچ یەکێکیسن ناناسم. تێهیۆنگ و بەڕێز چۆی بەچاوی فراوانەوە سەیریان کردم و پاشان بەڕووخساری گرژی توڕەییەوە سەیری ئافرەتە قژ چاوڕەشەکەیان کرد، ئۆهـ! ناوی نازانم.

- ناوتم نەزانی،

وشەکان دەمیان جێهێشتم تەنانەت پێش ئەوەی کەبتوانم بیانوەستێنم. ڕاستگۆیانە، هیچ حەزێکم نیە بۆ بانگکردنی بەخاتوون لەبەرئەوەی لەبەر هەندێک هۆکار ئەو ڕەفتارێکی ناشرینانەی کرد.

؛ میجوو ... کیم میجوو.

لای من وایە یان ئەو سترێس بوو لەگوتنی کیم؟

- میجوو،

گوتم بەڵام منی وەستاند.

؛ ئەوە خاتوو کیم'ە بۆ تۆ.

بەلەخۆبایی بوونێکەوە گوتی. تێهیۆنگ شەویلگەی توند بەیەکەوە نا بەڵام هیچ شتێکی نەگووت. بەپێی ڕووکەشیانەوە بێ، دیارە کەهەموومان حەزیان بەمیجوو نیە.

- میجووم پێباشترە لەبەرئەوەی هیچ هۆکارێک نابینم تا بەڕێزەوە مامەڵەت لەگەڵدا بکەم.

بەزەردەخەنەیەکەوە گوتم و زیاتر بەرەو ناوەوەی خانووەکە ڕۆیشتم و گوێک لەمڕەیەک بوو لەدوامەوە و پاشانگ دەنگی بەریەکەوتنی پووتی پاژنە بەرز. جین هاتە تەنیشتمەوە بەزەردەخەنەیەکەوە. زەردەخەنەکەم بۆی گەڕاندەوە. لەناکاو بەر کەسێک کەوتم، سەیری خوارەوەم کرد بۆ دۆزینەوەی هەمان کوڕ کە لەقاوەخانەکەیا بینیم.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now