13:5:21 5:15 PM Thursday
"بوونت هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی بزانم ژیان لایەکی تری هەیە کەشایستەی ئەم هەموو خۆشەویستیەیە"❥
..............Lella's POV:
"هاوینێکی گەرم بوو ئەو ڕۆژە. منداڵەکان لەگەڵ منا لەماڵەوە بوون لەبەرئەوەی پشوو بوو و منیش لەماڵەوە بووم پێویست بوو هەندێک شت بەتێهیۆنگ بڵێم بەڵام تێهیۆنگ ڕۆیشت بۆ ئۆفیسەکەی بۆ بەشداری کردن لەچاوپێکەوتنێکی گرینگدا.
- زوو بگەڕێرەوە.
گوتم لەکاتێکدا بۆینباغەکەیم بۆ بەست.
تای: بێگومان. خێزانەکەم ئەمڕۆ لەماڵەوەن. هەر بەزوویی کەچاوپێکەوتنەکە تەواو بوو دەگەڕێمەوە.
زەردەخەنەی بۆ کردم و دەستی لەڕوومەتم دا.
ماوەی ساڵێک دەبێت لەوکاتەوەی تێهیۆنگ دەستیکردووە بەنواندنی خۆی و من وەکو هی خۆی، بۆ دووبارە بردنەوەی متمانەم و وە لەو دوو ساڵەدا، ئەو هەرگیز دەستی لێنەدام بەبێ ڕەزامەندی خۆم. هەرگیز نەمدەزانی چاوەڕێی دانەیەک دەکات تاوەکو دوای چەند هەفتەیە لەوکاتەوەی کەهەلێکی ترم پێیدا، ئەوم بینی دەستەکانی توند داخستوو و خستیە نێو گیرفانەکانیەوە بەڕووکەشێکی مۆنەوە. کاتێک پرسیم کەبۆچی بەمشێوەیە ڕەفتاری کرد، گوتی کەویستی لەباوەشم بگرێت بەڵام دەستی بەسەر خۆیدا گرت. ئەو ڕۆژە من لەباوەشم گرت و ڕەزامەندیم پێیدا بۆ قایلکردنی دڵی بەڵام هێشتا، هەرگیز ماچی یەکترمان نەکردووە. چەندین هەل تێپەڕێن کەدەمزانی دەیویست ماچم بکات و منیش ماچی ئەو، بەڵام هەرگیز نەمانکرد، ڕاستگۆیانە، دڵخۆشم کەنەمانکرد.
لەناکاو ئەو شەوەی کریسماسم بیرکەوتەوە کاتێک من و تێهیۆنگ بەبێ ئاگادارییەوە لەژێر ڕووەکی mistletoe وەستابووین و ئەندامانی خێزانەکەمان بەیەکەوە داوایان دەکرد ماچ بکەین. ئەو شتەی کەتێهیۆنگ کرد بەڕاستی کاری لەدڵم کرد، یوەی گرت و دەستی ڕاکێشاما خوارەوە تا بکەوینە ئاستی یووریەوە و ماچی ڕوومەتی یوری کرد، منیش زەردەخەنەیەکەم کرد و ماچی ڕوومەتەکەی تری یوریم کرد.
YOU ARE READING
ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚
Fanfictionخۆشەویستی قوربانیدانە .. "جیاوازی هەیە لەنێوان خۆشەویستی یەکەم و خۆشەویستی ڕاستەقینە" ▪️category: [ Romance, true love, contract, sweet, emotional ] ▫️[ A TRANSLATED STORY with a lots of changes ] ▫️ Translated by @jeonlala1 ▫️written by @asthaM ▪️s...