7:1:21 4:40pm Thursday
"یادگاریەکان بێ بەزەیین دەستەدەگرن و دەتبەنەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی کەهەرگیز ناگەڕێنەوە" ❥
............Areum's POV:
جین: سەرکەوە.
بەتۆنێکی بێزارەوە گوتی و یوری هەڵگرت لەنێو قۆڵەکانی و پاشان لەکورسی دواوە داینیشاند و قایشی سەلامەتیەکەی بۆ بەست و منیش هەمان شتم کرد لەیێرایا. پاشان لەگەڵ جینا سەرکەوتینە ئۆتۆمبێلەژەوە قایشی سەلامەتیەکەمان بەست. جین ئەمڕۆ کەمێک خێراتر لەپێشتر لێدەخوڕێ. ئەو هەمیشە بەخێرایی 40 لێدەخوڕێ کاتێک دوانەکەمان لەگەڵ دایە و ئێستا بەخێرایی 60 لێدەخوڕێ.
- جین هێواشی بکەرەوە.
بەمنگەیەکەوە گوتم و دەستم لەسەری دەستی ئەوا دانا. سەیری کردم و بۆ چەند چرکەیە لێی ڕوانیم و منیش بەهەمان شێوە هەرچەندە نیوەی سەرنجم لەسەر ڕێگاکە بوو. هیچ پلانێکم نیە تا دووبارە توشی ڕووداوێک ببمەوە.
جین سەرنجی دوورخستە لەسەر من و گەڕاندیەوە سەر ڕێگایە دوای ئەوەی لەئاوێنەکەوە سەرنجی دواوەی دا ئەە شوێنەی کەییڕای بەڕووگرژبوونێکەوە سەیری دەرەوەی پەنجەرەکەی لای خۆی دەدا و لەکاتێکا یوریش بەهەمان شێوە بەڕوومەت و لووتی سوور هەڵگەڕاوە سەیری دەرەوەی دەکرد، هێشتا هەنێک فرمێسک لەسەر ڕوومەتەکانیا ماون کەبەردەوامە لەهەنسک دان. ئاهێکی قورسم هەڵمژی و جینیش بەهەرحاڵ لێخوڕینەکەی هێواش کردەوە.
دووەم ڕۆژی باخچەی ساوایان و من بانگ کرام، لەیادی نەکەم جینیش بەهەمان شێوە بانگ کرا تا گوێ بیستی ئەوە بین یێرای چۆن لەکوڕێکی داوە و کچەکەشم دەستی کردووە بەهۆکارێک کە من نایزانم.
هەر بەزوویی گەیشتینەوە ماڵەوە. یوری لەڕێگایە خەوی لێکەوت. بۆیە جینی ئەوی هەڵگرت لەنێو قۆڵە بەهێزەکانی و لەکاتێکا منیش قۆڵی یێرایم گرت کەهێشتا سەرنجی لەسەر یورییە.
جین بەهێواشییەوە یوری لەسەر سیسەمەکەی دانا لەژێر پێخەفەکەوە. یێرایش لەسەری قەنەفەی هۆڵەکەیا چاوەڕێی کردین.
جین هێشتا توڕەیە و یارمەتیدەرم نابێت گەر بمەوێ لەیێرای بپرسم کەچی ڕوویدا. جین سەیری کردم و تێگیەطس کەچین دەوێ بۆیە چاکەتەکەی هەڵگرت و ڕۆیشتە دەرەوەی ئەپارتمانەکە. دەبوو نیگەران بم بەڵام پێویست ناکات کەدەزانم ئەو هەر دەگەڕێتەوە دواتر.
لەگەڵ هەڵکێشانی ئاهێک، لەبەردەم یێرای دانیشتم لەسەر ئەژنۆکانم و دەستە بچووکەکانیم لەنێو دەستما گرت.
- دەتەوێ بۆمی باس بکەیت کەچی ڕوویدا؟
YOU ARE READING
ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚
Fanfictionخۆشەویستی قوربانیدانە .. "جیاوازی هەیە لەنێوان خۆشەویستی یەکەم و خۆشەویستی ڕاستەقینە" ▪️category: [ Romance, true love, contract, sweet, emotional ] ▫️[ A TRANSLATED STORY with a lots of changes ] ▫️ Translated by @jeonlala1 ▫️written by @asthaM ▪️s...