١٥. ساڵیادی هاوسەرگیریت پیرۆز

3.6K 587 500
                                    

5:11:20 4:41pm Saturday

"لەبەر تۆ، لەبەر چاوەکانت؟
لەبەر من، لەبەر ئازارەکانم،
لەبەر ئێمە
لەبەر ئەو هەموو تەنهاییە
خۆزگە خودا کارێلی دەکرد ..." ❥
..........

Lella's POV:

چەندین هەفتە تێپەڕیووە، بەڵام شتەکام وادەرناکەوێ کەهێمن بووبێتەوە. باوکم توڕەیە بەهۆی ڕەفتارەکەمەوە و جای و ماریش بەهەمان شێوە. ماری تەنانەت بەهێزەوە قاپەکانی کەپێشم دادەنا تا پێشانی بدات کەچەندێک نائومێد بووە لەمن. ئەگەر هەرگیز هەستم بەتەنهایی کردبێت ئەوا دەبێ ئێستا بێت. هیچ کەسێک نیە لێرە تا قسەی بۆ بکەم. تەنها قسە لەگەڵ تێهیۆنگ دەکەم، جاروبار و هێشتا بۆینباغی بۆ دەبەستم. وادیار نیە کەبتوانم خۆم بوەستێنم لەئەنجامدانی ئەوە. لەوانەیە بترسم کەڕۆژێک پێویست بێت بەتەواوی وازی لێبهێنم.

'بەشێک لەمن دەیەوێت ئەوە کۆتایی بێت.'

« دەفتەری یادەوەری ئازیز،

دەزانم شتێکی سەیرە یادەوەری بنوسم و بەئازیز ناوی ببەم، بەڵام من شێتم. نەخۆشی من نەتوانینی قسەکردن بۆ کەسێک دەربارەی هەستەکانم.

ئێستا مانگی ٩. ڕاهاتبووم کەمانگی ٩م خۆشبوێ لەبەرئەوەی ئەو مانگە پایزە و باران دەبارێ و دەتوانم تەڕببم لەژێر بارانا و یاری بکەم ئەوەندەی کەدڵم دەیخوازێ، بەڵام ئێستا هەر کە لەلای پەنجەرەکەوە دانیشتووم و سەیری ئاوەکە دەکەم کەبەر پەنجەرەکە دەکەوێ و دەکەوێتە خوارەوە، وادەرناکەوم لەهەست بەدڵخۆشی بکەم. ڕەنگە بەهۆی ئەوەبێت کە ١١ مانگەکە تەواوبوو.

٤ مانگ لەوکاتەوەی هیچ کەسێک قسەی لەگەڵم نەکردووە جگە لەنامجوون کەبەردەوامە لەقسەکردن لەگەڵم. یۆنیش قسەم لەگەڵ ناکات هەر کەڕازی نیە لەسەر ئەوەی کەئێستا ئەنجامی دەدەم. ئەو وابیریەکردۆ لەو ١٢ مانگەیا تێهیۆنگ دەکەوێتە داوی منەوە و بەخۆشیەوە دەژین دوای ئەوە. ڕاهاتبووم باوەڕ بەو شتانە بکەم تاوەکو ئێستا بەڵام دڵخۆشم بۆ ئەو. دڵخۆشم کەتوانی ئاڵۆزیەکانی لەگەڵ ئیریکا نەهێڵێ و ئێستا پەیوەندییەکەیان تەواو پێشکەوتووە. وە سەبارەت بەتێهیۆنگ و میجوو ئەوان وادەرەکەون نزیکتر و نزیکتر ببنەوە لەگەڵ تێپەڕبونوی هەر ڕۆژێک.

بەشێک لەمن دەیەوێت کۆتایی پێبێت. کۆتایی بەهەموو ئەو ئەشکەنجانە بێنێت و خۆم ئازاد بکەم لەهەموو ئەو خەمباریە کپ کراوەی ناخم و پاشان بیرەکەمەوە کەمن دۆڕاو نیم. دەجەنگم تاوەکو کۆتایی و بە بەهێزی دەمێنمەوە تاوەکو کۆتایی.

تێهیۆنگ هەوڵیدا قسەم لەگەڵدا بکات. هەوڵدەدا پرسیارم لێبکات دەربارەی ئەو هۆکارەی کەبەهۆیەوە پشتگوێی دەخەم. دەبێ چی پێبڵێم؟

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now