١٣. کـیم نـامـجوون

3.6K 582 224
                                    

24:11:20 5:00pm Tuesday

"هەرچی بکەیت ناتوانی خۆشەویستی بشاریتەوە،
جارێک گرینگی پێدان ئاشکرات دەکات
جارێکیش غیرەکردن!" ❥
............

Lella's POV:

بەدوای کەوتم بۆ دەرەوە ئەو شوێنەی کەباوکم بەتوڕەییەوە قسەی لەگەڵ چاودێرەکەی ماڵەوەمان دەکرس، بەڕێز خوان. پیاوی پیر بوو لەناوەڕاستی پەنجاکانی تەمەنیا لەگەڵ قژێکی سپی و ڕیشی سپی. بەرەو لای باوکم ڕۆیشتم و بەنەرمیەوە قۆڵیم گرت و واملێکرد بوەستێ لەهاوارکردن.

- چی ڕوویداوە باوکە؟

پرسیم. ڕووی سوڕاندەوە بەرەو لای من و لەسەر تا خوارەوە سەیری کردم و دەگەڕا بەدوای هەر برینێکی مەحاڵ. کاتێک کەقایل بوو هیچ برینێک نیە سەیری ڕووخساری کردم و بیریکەوتەوە کەمن پرسیارێکم لێی کرد.

باوکم: من پێرێ بەخوانم گوت کەسوڕەییا چاک بکاتەوە پێش ئەوەی بەربێتەوە بەسەری یەکێکا و کەچی ئەمڕۆ هەمان شت ڕووییدا.

بەتوڕەییەوە سەیری بەڕێز خوانی کرد کەئێستا سەیری خوارەوە دەکات لەشەرمەزارییا.

- باوکە، کێشە نیە. ببینە من سەلامەتم و تێهیۆنگیش بەهەمان شێوە.

دڵنیام کردەوە و ئیشارەتم بۆ بەڕێز خوان کرد کەبڕوا پێش ئەوەی دووبارە ڕووبەڕووی توڕەیی باوکم ببێتەوە.

باوکم: بەڵام چی ئەگەر؟

وەستا و نەیوێرا کەشتێکی زیاتر بڵێ.

- لەکەیەوە دەستت کردووە بەگوتنی 'چی ئەگەر؟'؟

بەگاڵتەوە گوتم و هەوڵی ئارامکردنەوەی جەوەکەیم دا.

- بابڕۆین.

گوتم و خەریکبووم دەرگای ئۆتۆمبێلەکە بکەمەوە کاتێک چارلۆتی بانگی کردم لەدوواوە، چارلۆتی ئافرەتێکی ئیتاڵییە و خزمەتکاری ماڵەکەمانە و ئەرکی پاک ڕاگرتنی ماڵەکەیە.

- بەڵێ؟

پرسیم و نزیکتربوومەوە لێی. یاری دەکرد لەگەڵ پەنجەکانی و وە چاوە شینەکانی سەیری هەموو شوێنێکیان دەکرد جگە لەمن. حەزییەکی هاوینی سادەی پۆشیبوو لەگەڵ بەروانەکەیەک لەکەمەری و قژە قاووەییەکەی لەشێوەی تۆپ بەستی بوو لەدوواوە. پێموابێ لەناوەڕاستی بیستەکانی تەمەنیایەتی.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now