٧. ئـاهـەنـگـەکـە ,1,

3.4K 629 447
                                    

2:11:20 7:23pm Monday

"هەموو شتێک باشە دەبێت،
بەو پەڕی دڵتەنگی ئەمە دەنوسم
بەڵام ئومێدم هەیە! " ❥
.........

Lella's pov:

دەستەکانم تەواو ماندوون بەهۆی زۆری نوسینەوە بەدرێژایی ڕۆژەکە. جینا، سکرتێرەکەی تێهیۆنگ کەبۆماوەیەکی کاتی ڕۆیشتووە، کۆمەڵێک کاری زۆری بەجێشتووە کە لەئێستایا من کاریان لەسەر دەکەم. بەر لەئێستا کۆمەڵێک ئیمێڵم نوسیووە و وەڵامی کۆمەڵێک بانگێشتنامەم داوەتەوە. هێشتا سێ ئیمێڵی تر ماوە کەبینیوسم و من لەڕادەبەدەر ماندووبوومە. سمتەکانم ئازاریان هەیە بەهۆی زۆری دانیشتنەوە لەسەر کورسی بۆ ماوەی ٤ کاتژمێری ڕابردووە.

سەیری چاوە ڕەشە پەشیمانەکانیم کرد لەژێر چاویلکەکەمەوە. هەر بەزوویی کەتێبینیم کرد   چاویلکەکەم هێشتا لەچاوە، بەخێرایی چاویلکەکەم لادا. ڕوومەتەکانم سوور هەڵگەڕان لەشەرمەزاریا بەبێ بوونی هۆکارێکی تایبەت.

چی هەڵە هەیە لەگەڵ من؟ پرسیارم لەخۆم کرد.

تای: نزیکەی کاتژمێر شەشە لێلا. بابڕۆین.

بەدەنگە نوساوەکەیەوە گوتی. سەیرێکی مێزەکەم کرد و ئێمێڵە نەناردراوەکانم بینی کەپێویستە تەواویان بکەم تاوەکو بەیانی ئەگەر بمەوێ بەیانی کارەکانم کەمتربن. ئاهێکم هەڵکێشا دووبارە و سەیری ئەوم کرد بەماندوویی و داوای لێبوردن کردنەوە.

- ناتوانم. هێشتا کارم ماوە ئەنجامی بدەم. تۆ دەتوانی بڕۆی. دوای کەمێک لەماڵەوە دەبم.

گوتم. سەیری پەڕاوەکانئ سەر مێزەکەمی کرد.

تای: کێشە نیە دەتوانی بەیانی ئەنجامیان بدەیت.

- حەز ناکەم کارەکانم بەتەواونەکراوی جێبهێڵم. بۆیە ئەو کورسیە جێناهێڵم تاوەکو تەواویان نەکەم.

گوتم و بەرەنگاری ئەوم کرد بەچاوەکانم بۆ بردنە ماڵەوەم، برۆکانی لەیەک نزیککردەوە و بیری کردەوە، پاشان لەکۆتایی توورەبوو.

بەجدی گومان دەکەم کەئەو چەند ڕووێکی هەبێت.

ئەو بەردەوام بوو  لەسەیرکردن بەڕووکەشێکی توڕەییەوە تاوەکو دەرگای بەرزکەرەوەکە داخرا. شانەکانم بەرزکردەوە بەمانای گرینگی نەدانەوە و گەڕامەوە بۆ سەر کارەکەم.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now