٣٥. ڕفاندنەکە

2.5K 527 314
                                    

20:4:21 5PM Tuesday

"کەسێک هەیە نەدەتوانم بیبینم نەگوێم لەدەنگی بێت بەڵام خراپ دڵم بۆی تەنگ بووە و بیری ئەکەم"
............

Lella's POV:

یێرای: دایکە؟

یێرای لەکورسی تەنیشت شۆفێرەوە بانگی کردم و 'هم'ێکی وەکو وەڵام لەمنەوە وەرگرت.

یێرای: کەی دەگەڕێنەوە و لەگەڵ دووەیا دەمێنینەوە؟

پرسی لێم، ئەو ویستەم بۆ دروست بوو سەیرکردنم دووربخەمەوە لەسەر ڕێگاکە و سەیری ئەو بکەم بەڵام ئەوە یەکەم جارە شۆفێری بکەم لەدوای بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێریەکەم. نامەوێت توشی هیچ ڕووداوێک بم لەیەکەمین ڕۆژەوە. بەزۆری نەمدەویست سەیری بکەم لەبەرئەوەی نەمدەتوانی درۆی لەگەڵدا بکەم لەکاتێکا سەیری ئەو چاوە ڕەشانەی دەکەم کەهاوسەرەکەمم بیردەهێننەوە، هاوسەری پێشووم.

- بەمزوانە ئازیزم!

وەڵامم دایەوە و بەلای چەپدا سوڕامەوە.

یوری: دایکە؟

ئەمجارەیان یوری لەدواوە بانگی کردم.

- بەڵێ؟

پرسیم لەکاتێکا گێڕەکەم گۆڕی.

یوری: کەی دەڕۆین مامە تێهیۆنگ ببینین؟

پرسی لێم.

یوری: بیری دەکەم.

بەمنگەیەکەوە ئەمەشی گوت دواتر.

'منیش بیری دەکەم'

لەخەیاڵما گوتم و ئاهێکم هەڵکێشا.

- گەیشتینە باخچەی ساوایانەکە!

بەپەرۆشییەکەی ساختەوە هاوارم کرد. ڕاستگۆیانە، من هیچ بیرۆکەیەکم نیە کەی دەڕۆین تێهیۆنگ دەبینین. سەڕەڕای ئەوەی مانگێکە لەوکاتەوەی بیستوومە یان بینیوومە و زۆر بیری دەکەم بەڵام هێشتا ناتوانم بەسەر خۆمدا زاڵبم و پەیوەندی پێوە بکەم. دوای هەموو شتێک خۆم پێیم گوت پەیوەندیم پێوە نەکات.

سەرم بەنەرێنیەوە جوڵاند بۆ دوورخستنەوەی ئەو بیرکردنەوانە، شتانێکی زۆر گرینگترم هەیە کەئێستا نیگەران بم دەربارەیان، لەوانە کارەکەم. بەدرەوشاوەییەوە زەردەخەنەم کرد بۆ دووانەکە کەدەستەکانیان بەجۆشەوە بەمانای خواحافیزییەوە بۆ دەجوڵاندم لای دەرگای چوونەوە ژوورەوەکە.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now