٣١. هاوبەشی تاوان

2.8K 525 452
                                    

25:3:21 12:03pm Thursday

"کێ ئەزانێت لەوانەیە یەکێک منی خۆش بوێت و من هەستی پێنەکەم "
.............

Lella/Areum's POV:

"زۆر قەلەق بووم کاتێک بەپەیژەکانا دەهاتمە خوارەوە بەرەو ڕاڕاوەکە. ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە پێی دەڵێم. پێی دەڵێم کەچەندێکم خۆشدەوێت. هەموو شتێک دەڵێم کەدەمەوێت بیڵێم لەو ساتەوەی کەچاوەکانم نیشتنەوە لەسەری، لەو ساتەوەی کەکەوتمە داوی خۆشەویستی ئەوەوە.

وەستام لەبەردەم ئەو دەرگایەی کەبەرەو ئەوم دەبات. سەرنجی کاتژمێرەکەم دا تا دڵنیاببمەوە. بەڵێ، لەو کاتەدا ئەو لەکتێبخانەکە دەبێت. دڵم زۆر بەخێرایی لێدەدات. هەموو ئەگەرە خراپەکان بەمێشکم تێدەپەڕن.

"چی ئەگەر ڕەتیکردمەوە؟"

"چی ئەگەر لەخۆشەویستیدابێت لەگەڵ کەسێکی تردا؟"

"چی ئەگەر پێبکەنێت پێم، وابیربکاتەوە کەگاڵتە دەکەم؟"

ئەو ئەگەرانە وایانلێکردم ڕووخسارم گرژ بکەم.

'نەخێر! ناتوانم ئەوە بکەم.

منگەم کرد بۆ خۆم پێش ئەوەی ڕابکەم و دووربکەومەوە بەڵام ڕەقبووم لەشوێنی خۆما کاتێک هەڕەشەی نزیکترین هاوڕێکەم دەنگی دایەوە لەگوێما.

"ئەگەر پێی نەڵێیت ئەمڕۆ، من دەڕۆم ڤیدیۆی سەرخۆشیەکەت بڵاودەکەمەوە، کاتێک بێ هۆش ببوویت و ناوی تێهیۆنگت دەهێنا."

وشەکانیم بەگاڵتەوە وەردەگرت بەڵام دەزانم ئەو بەدڵنیاییەوە ئەوە دەکات، ئەو نزیکترین هاوڕێمە!

بەڕووخسارێکی سوورهەڵگەڕاوەوە، دووبارە ڕووم سوڕاندەوە و سەیری دەرگاکەم کرد.

"باشە،لێلا! خۆت کۆکەرەوە و بڕۆ بۆ ئەوێ. تەنها پێویستە بوەستیت لەبەردەمیا و پێی بڵێی 'تۆم بەدڵە'. دەبینیت؟ شتێکی ئەوەندەش گران نیە."

هەندێک هانی خۆم دا و بەردەوام بووم لەقسەکردن لەگەڵ خۆمدا تاوەکو یەکێک گەرووی پاککردەوە لەدواوەی من، وایلێکردم پازبدەم لەترسا. بەدەستێکەوە لەسەر سینگم ڕووم سوڕاندەوە و بەتیژییەوە سەیری ئەو کەسەم کرد بەڵام کاتێک چاوە قاوەییەکانم چاوە ڕەشەکانی ئەویان بینی، توڕەییەکەم دەستبجەێ دامرکایەوە.

کاتێک بۆی دەرکەوت کەمنی ترساندووە، ڕووکەشەکەی بۆ گۆڕا بۆ ڕووکەشێکی داوای لێبوردن کردن.

"بمبوورە، مەبەستم ترساندنت نەبوو بەڵام تۆ بەجۆرێک ڕێگاکەمت گرتووە و هەروەها قسەت لەگەڵ خۆتدا دەکرد"

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now