٢٥. ژەمی خواحافیزی

3.8K 546 391
                                    

7:2:21 1:26pm Sunday

"لێم مەگەڕێ، ڕەفیقی نیوەی ڕێگام مەبە" ❥
............

Lella/Areum POV:

- منداڵینە!

هاوارم کرد لەترسا بەبینینی ئەو دووانەیە کەقژی یەکتر ڕادەکێشن.

- وازی لێبێنە!

بەتوڕەییەوە گوتم لەکاتێکا هەوڵم دەدا یوری دووربخەمەوە لەیێرای پێش ئەوەی چاوەکانی یێرای دەربهێنێ. ئاهێکی قورسم هەڵکێشا کاتێک یوری لەکۆتایی لەنێو قۆڵەکانمایە، دوورە لەیێرای.

یوری: ئەو ساردەمەنیەکەی منی خوارد!

یوری بەناڵەوە گوتی و ویستی دووبارە هێرش بکاتەوە سەر یێرای. بەخێراییەوە ئەوم گرت و سەیری یێرایم کرد.

یێرای: ناوی ئەوی لەسەرا نەنوسرابوو.

بەرگری لەخۆی کرد.

- گرەو دەکەم کەناوی تۆشی لەسەر نەنوسراوە.

گوتم و چاوەکانم بچووک کردەوە لێی.

- یێرای بڕۆ بژوورەکەت و ئەرکەکانت تەواو بکە، وە تۆ خاتوونی بچووک، بڕۆ لەژوورەکەی من ئەرکەکانت تەواو بکە، باشە؟

پرسیم و سەیری کچەکەمم کرد. سەری بەمانای بەڵێوە جوڵاند و ڕایکرد بەرەو ژوورەکەی. سەرم بەنەرێنیەوە جوڵاند لەو منداڵانە کەپاڵیان بەیەکترەوە دەنا کەکامەیان سەرەتا بڕۆنە نێو ژوورەکەوە.

چی بکەم لەگەڵ ئەو دووانەیا؟

گەڕانەوە بۆ نێو چێشتخانەکە، دەستمکردەوە بەبڕینی سەوزەکان کەپێویستن بۆ سوپی شەعریەی مریشک. ئەمڕۆ یەکێک لەو ساتە تەمبەڵیانەم هەبوو بۆیە بڕیارم دا بۆ ئێوارو سوپی شەعریەی مریشک دروست بکەم.

خەیاڵەکانم گەڕانەوە بۆ دوێنێ ئێوارە کاتێک تێهیۆنگ گەڕایەوە بۆ بردنی دووەی. من سووڕ بووم لەسەر قسەکردن لەگەڵی دەربارەی دووەی. بەڵام بەزوویی جین هات و تێهیۆنگیش دەستبەجێ ڕۆیشت. نازانم چی هەڵەیە لەنێوان ئەواندا بەڵام ئەوان لەمنداڵەکان خراپتر ڕەفتار دەکەن. پێویستە ڕێگایەک بدۆزمەوە بۆ قسەکردن لەگەڵ تێهیۆنگ لەبەرئەوەی ئەوە شتێکە ناتوانم بۆ دواتر دوای بخەم. کێ دەزانێت کەڕەنگە چی ڕووبدات؟

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now