هەرزوو ئیڤێنتەکە دەستپێکرا لەگەڵ ووتارێکی جای و تێهیۆنگ بەدوایا. ڕاستگۆیانە من ڕقم لەووتارەکانە بۆیە گوێیم پێیان نەدا بەڵام هەر کەتێهیۆنگ ڕۆیشتە سەرەوەی ستەیجەکە لەنێو قاتە ڕەشەکەیا، باوەڕبەخۆبوون تیشک دەداتەوە لەسەری لەشێوەی شەپۆلێکا و وایکرد کەترپەکانی دڵم خێرابن. دڵـی گـەمژە. من تەواو وون ببووم لەنێو چاوە ڕەشەکانی و جوڵانی لێوە پەمەیەکانی کە بەگەشتی لەیادم کرد ئەو خەریکی پێشکەش کردنی ووتارە.
دەپرسم چ هەستێک ببەخشن گەر ماچی ئەو بکەم.
جوون: ئەو لیکەت بسڕە.
دەنگێکی نوساو چرپەی کرد و وایکرد بەنزیکەیی بەهەموو هێزمەوە هاوار بکەم. بەڕوو گرژییەوە سەیری ئەو کوڕە قژ شینە مەیلەو ڕەساسیەم کرد کە بەنزیکەیی توشی نۆرەی دڵی کردم ئەمرۆ. بەبێ ئاگادارییەوە دەستم جوڵاند بەرەو چەناگەم و لیکەکەم سڕی. بەڵام بەتەواوی وشك بوو. بەتیژییەوە سەیری نامجوونم کرد کەناتوانێ چیتر کۆنتڕۆڵی پێکەنینەکەی بکات و دەستیکرد بەپێکەنین بەدەنگی بەرزەوە. لەوکاتەوەی کەتێهیۆنگ دەستیکرد بەووتار پێشکەشکردن هۆڵەکە تەواو بێدەنگ بوو بەڵام بێدەنگیەکە شکێنرا لەگەڵ پێکەنینە بەرزەکەی نامجوون. هەموو چاوەکان سوڕانەوە بەرەو ئاڕاستەی ئێمە و دەستبەجێ سوور هەڵگەڕام بەسەدان سێبەری ڕەنگی سوور.
- تۆ گەمژەی.
فیشکاندم و شەقێکم لەقۆڵی دا، زەردەخەنەی قایل بوونم کرد هەر کەگوێبیستی دەنگی بووم بەهۆی ئازار و مڕاندی لەکاتێکا دەستی بەشوێنی شەقەکەدا دەهێنا. سەیری تێهیۆنگم کرد و ئەوم دحزییەوە کەچاوەکانی سەیری ئاڕاستەی من دەکەن بەهەستێکەوە کەناتوانم تێبینی بکەم (بیناسمەوە). پێش ئەوەی هیچ شتێک ڕووبدات هاتە خوارەوە لەسەر ستەیجەکە و لەتەنیشت میجووەوە دانیشت. وێنەکانی پڕۆژەکانی کۆمپانیای kim بۆ ماوەی 15 خولەکی تر کارپێکرا بەشێوەی ڤیدیۆ و پاشان ڕووناکیەکان داگیرسان و ئەو ڕووناکیە ڕەنگاوڕەنگانەش کە لەئاهەنگا دەیبینیت.
- با بخۆینەوە.
بەخۆمم گوت و بەرەو خواردنەوەکان ڕۆیشتم. پاشان بیرمکردەوە کەڕەنگە واباشتربێت لەسەر هۆشی خۆم بمێنمەوە بۆیە شەربەتێکی پرتەقاڵم هەڵگرت و خواردمەوە لەکاتێکا سەیری دەوروبەرم دەکرد بۆ کوشتنی کات. خوایە، زۆرم من بەڕەسمی ڕقم لەئاهەنگی بازرگانیەکان بوویەوە.
هەرزوو ڕووناکیەکان تاریک بوون و گۆرانیەکی خۆش کەمن دەیزانم، گۆرانی 'ئەو من بەگەرمی دەهێڵێتەوە' لەلایەن 'ماری لامبێرت' داگیرسێندرا لەباکگڕاوندەکەیا. هەموو کەپڵەکان بەرەو شوێنی سەماکردنەکە ڕۆیشتن و دەستیان کرد بەسەماکردن.
YOU ARE READING
ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚
Fanfictionخۆشەویستی قوربانیدانە .. "جیاوازی هەیە لەنێوان خۆشەویستی یەکەم و خۆشەویستی ڕاستەقینە" ▪️category: [ Romance, true love, contract, sweet, emotional ] ▫️[ A TRANSLATED STORY with a lots of changes ] ▫️ Translated by @jeonlala1 ▫️written by @asthaM ▪️s...
١٤. مــــاچـەکـە
Start from the beginning