١٤. مــــاچـەکـە

Start from the beginning
                                    

جوون: دڵخۆشم کە بەدڵتە.

منگەی کرد لەنزیک گوێمەوە.

- هەرگیز نەمگوتووە کەبەدڵمە.

وەڵامیم دایەوە لەگەڵ بزەیەکی بەفیز و ڕۆیشتمە گۆشەیەکی هۆڵەکەوە و بەتەنها وەستام و سەیری هەمووانم دەکرد کەخەریکی قسەکردن بوون و هەنێک گروپی ئافرەتەکان سەیری ئافرەتەکانی تریان دەکرد، بڕیاری خۆیان دەدا و سەیری پیاوەکانیان دەکرد لەگەڵ نیگای ئارەزووخوازەوە سەڕەڕای ئەوەشی کەهاوسەرگیریان کردووە. چاوەکانم سوڕاند لەهەنێک لەو ئافرەتە بێ بایەخانە.

جوون: بۆچی چاوەکانت دەسوڕێنی؟

نامجوون هاتە تەنیشتمەوە لەگەڵ بەرداغێکی شامپانیا لەدەستی و کەوایکرد هەڵبەزمەوو لەشوێنی خۆما.

- دەوەستی لەئەنجامدانی ئەوە؟؟

هەناسەم گیرا و دەستێکم لەسەر دڵم دانا بۆ هێمن کردنەوەی لێدانە خێراکانی دڵم.

جوون: مەبەستم نەبوو بترسێنم.

بزەیەکی نەگریسانەی کرد.

- بێگومان مەبەستت نەبوو.

بەگاڵتەپێکردنەوە گوتم. چاوەکانم لادا لەسەر ئەو و سەرنجم دایە دەوروبەری هۆڵەکە تا دوو چاو ڕەشە ناسراوەکە بدۆزمەوە بەڵام بەداخەوە نەمدۆزینەوە. گرژبوونێکی سەرلێشێوان ڕێی خۆی گرت بەرەو نێوچەوانم.

- ئەو لەکوێیە؟

پرسیم لەکاتێکا هیشتا بەردەوام لەگەڕان بەدوایدا. پێس ئەوەی بتوانێ وەڵام بداتەوە ئاژاوەکەی لای دەرگای هاتنە ژوورەوە سەرنجی ڕاکێشام.

- چی ڕوودەدا؟

نامجوون سەیری سەرەوەی شانی کرد و پاشان ڕووی سوڕاندەوە تا سەیری بەردەمی خۆی بکاتەوە و شامپانیاژەی خواردەوە وەکو ئەوەی کەهیچ ڕووینەدابێ.

جوون: کەپڵە ئەستێرەکە گەیشتن.

بەگاڵتە پێکردنەوە منگەی کرد و دوورکەوتەوە. سەیری ئەوم کرد لەگەڵ هەمان سەرلێشێوانەوە. دووبارە ڕووم سوڕاندەوە بۆ پشتمەوە و هەموو پرسیارەکانی نیو مێشکم وەڵامدرانەوە.

تێهیۆنگ هاتە ژوورەوە دووبارو - بەڵام بەتەنها نا. بەڵکو لەگەڵ قۆڵی ئاڵێندراوی خوشکەکەم لەدەوری قۆڵی. هەردووکیان بەگەرمییەوە زەردەخەنەیان بۆ یەکتری دەکرد وەکو ئەوەی نهێنیەکی گاڵتە ئاڵوگۆڕ دەکەن لەنێوانیاندا. بەزۆر چاوەکانم دوورخستەوە لەسەر ئەوان و سەرنجم لەسەر هەموو شتێک دا جگە لەئەوان، لەگەڵ ئەوەش پرسیارێک دەسوڕاییەوە لەنێو مێشکما. ئەگەر دەیویست بچێت میجوو هەڵبگرێ پاشان بۆچی لەگەڵ من و نامجووم هات؟؟ هەرچەندە پێنج مانگم لەگەڵ ئەو پیاوەیا بەسەربردووە بەڵام وادیارە کەهێشتا ناتوانم لێی تێبگەم.

ئەوینداری ڕاستەقینە || 🔚Where stories live. Discover now