وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘

By taes__wifeu

14.8K 2.8K 5.2K

"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و... More

'بـۆ چاوەکـانـی یـەکـتـر تـێـمـەکـەون'
'تـۆم دۆزیـیـەوە'
'پــلان B'
'ئـەو خـاوەن دوو جـۆر کـەسـایـەتـییـە'
'ھـەرچـیـیـەك بـۆ تـۆ..'
'پـێـویسـتە ئـە‌و بـپـارێـزم'
'ھەستەکان کۆنتڕۆڵ ناکرێن لەگەڵ تۆدا'
'ھـەسـتـە سـەیـرەکـان'
'ھەستەکانت پشتگوێ بخە‌'
'شازادە‌ ھە‌میشە‌ ئە‌توانێ خانمە‌كە‌ی خۆی بپارێزێت'
'نـا ئـومـێـدیـی؟'
'تـاوانـبـاران ئـە‌ركـی خـۆیـان ئـە‌كـە‌ن'
'تـۆ ھـی مـنـیـت..تـە‌نـھـا مــن'
'ئـە‌وان بـە‌ نـھـێـنـیـە‌كـە‌م ئـە‌زانـن'
'ھـاوڕێـكـانـت بـاشـتـر ئـە‌تـنـاسـن'
'تـە‌نـانـە‌ت خـۆشـم نـازانـم'
'چـاوە‌ڕوان نـە‌كـراو'
ڕاستییە‌كان؟
'پـە‌شـیـمـان نـیـم'
'ئە‌و گرنگی بە‌ ھیچ نادات، تە‌نھا من نە‌بێ'
'سـوپـڕایـز'
'خـۆشـە‌ویـسـتـیی كـوێـرت ئـە‌كـات'
'مـاچ كـردنـێـكـی بـە‌زۆر، خـیـانـە‌ت نـیـیە‌!'
'ھـە‌واڵـم بـۆت ھـە‌یـە‌'
'جـە‌نـگـێـك لـە‌پـێـنـاوت'
'تـۆ گـرنـگـیـت لـە‌لام'
'بـە‌خـێـربـێـیـتـە‌وە‌'
'خـە‌سـو و خـە‌زور'
'ویـنـویـن'
'خـە‌تـای ئـە‌و بـگـرە‌'
'ئـە‌و لـە‌ مـە‌تـرسـیـدایـە‌‌'
'یـارمـە‌تـی لـە‌ڕێـگـایـە‌'
'بـێ پـە‌شـیـمـانـی'

'شـتـێـك ڕوویـدا'

2.2K 194 232
By taes__wifeu


"وونبوو"

لـی تێیۆنگ

ئەو کوڕە شاھانەیەی کە ھەر لە تەمەنی چوار ساڵییەوە ڕفێندرا و لە خێزانەکەی دوورخرایەوە...

لە لایەن کێ...؟

چەندین ساڵ وون بوو و لە ھیچ شوێنێکی کۆریا نەتوانرا بدۆزرێتەوە.
بەشێوەیەک کە پاشا و شاژن دەستیانکرد بە لەدەستدانی ھیوا و نەیانئەزانی ئاخۆ ئەبێ ھێشتا شازادەکەیان لە ژیاندا مابێت یاخود نا...

لـی تێیۆنگ...ئەو کوڕە ئازا و چاونەترسەی کە قبوڵی نەکرد بۆ ھەمیشە ژێردەستەی ڕفێنەرەکەی بمێنێتەوەو دوای دە ساڵ، بە ھەر شێوەیەک بێت ڕایکرد لەدەستی.
وە ھاوڕێی تەمەنی دۆزییەوە.
لەگەڵ ئەو ھاوڕێیەی جۆرەھا کاریان کرد و چەندین شەوی ھاوین و زستان لەسەر شەقامەکان خەوتن و سەرما و برسیەتیان بەیەکەوە بینی تاکو توانیان ژوورێک بە کرێ بگرن!
ھەموو ئەمانە بۆوەی پارە بەدەست بێنن و کۆی بکەنەوە لە داھاتوو کاری تایبەت بە خۆیانی پێ دروست بکەن.

دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک لە ھەوڵ و کارکردن،
ئێستا تەمەنیان 26 ساڵە، وە بوون بە خاوەن کاری تایبەت بە خۆیان و ئامانجەکەیان پێکا.

بەڵام...

چ جۆرە کارێک...؟

لەوانەیە بپرسن بۆچی تێیۆنگ کاتێک لە تەمەنی 14 ساڵیی لەدەست ڕفێنەرەکەی ڕایکرد نەگەڕایەوە بۆ خێزانە شاھانەییەکەی و وەک شازادە بژی..؟

چونکە ئەیزانی یاسا و ڕێساکانی ماڵ و کۆشکی شاھانەی سۆوڵ چۆنە!

لەناو خێزانی شاھانە، ھەموو شتێک ڕێگاپێدراو نییە بۆ شازادەکان کە بیکەن!
ڕاستە ئێستا لە سەدەیەکی پێشکەوتووین و سەدەی تەکنەلۆژیایە.
بەڵام، ئەم شتانە لەناو خێزانی شاھانە پەیڕەو ناکرێ.
شازادەکانیان تاکو نەبن بە پاشا، واتە جێگرەوەی باوکی...بۆ ھەر شتێک کە بیکەن سەرەتا ئەبێ مۆڵەتیان پێدرابێ لەلایەن پاشا و شاژنەوە!
وە بۆیان نییە ھەرکاتێک بیانەوێت بچنە دەرەوە.
چونکە زۆرکەس ھەن کە ڕقیان لە شازادەیە و ئەکرێ ئازاری بدەن.

تێیۆنگیش ئەو ژیانەی نەئەویست.
وە لە لایەکیتریش، دڵگران و دڵشکاو بوو بەرامبەر خێزانەکەی کە چەندین ساڵ تێپەڕی بەسەر وون بوونیدا و ئەوان ھیچ ھەوڵێکیان نەدا بۆ دۆزینەوەی و ڕزگارکردنی.
پێیوابوو تازەش ھەر پێویست ناکا بچێتەوە ناویان
ئەگەر ئەوان وا ئەزانن کە ئێستا لەژیاندا نەماوە، با ھەروابزانن و ئەو بۆخۆی وەک کەسێکی سەربەست ژیانی ئاسایی خۆی ئەژی بێ ئەوەی کەسیش بزانێ کە ئەو شازادە وون بووەکەی سۆوڵە...

~~~

سانا: بەڕاستی کاتێکی خۆشمان بەسەربرد! ئەو یانەیەی ئەمشەو شاھانە بوو، کەسی زۆری لێبوو...بەڵام تۆ ئەو شەڕەت بۆچی و لەگەڵ کێ کرد؟

سانا ووتی و ھەوڵیئەدا بزانێ بۆچی تێیۆنگ پلاستەر بە ڕوخساریەوەیە و بۆ شەڕی کردووە.
بەڵام تێیۆنگ وەک ئەوەی ھەر گوێشی لێی نەبێت و ئاگای لە سانا نەبوو کە چی ئەڵێت.

چونکە تاکە شت کە ئێستا مێشکی پێیەوە سەرقاڵ ببوو، ئەو کچە بوو کە کەمێک پێش ئێستا لەو یانەیە چاوی پێی کەوت.
بۆ ئەو، جیاواز بوو لە ھەموو کچانیتر.

سانا: چاوت لەسەر ڕێگا بێت کە لێدەخوڕیت گیانەکەم.

جیسو: ئەوە بیرت لای چییە تێیۆنگ؟

جیسو لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبوو و قسەی کرد.

سانا: بیرت لای منە وانیە تێیۆنگ؟

بە نازەوە ووتی و تێیۆنگ تەنھا زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد.

جیسو: واز لەو قسە قۆڕانە بێنن، تێیۆنگ دە پێم بڵێ بزانم بۆچی شەڕت کرد لە یانەکە؟

تێیۆنگ ھیچی نەووت و بەردەوام بوو لە لێخوڕین
تەنھا سەیری ئاوێنەکەی کرد کە چۆن ھەندێک برین لەسەر ڕوخساری بوو لەگەڵ پلاستەرێک.

دوای کەمێک گەیشتنەوە بەردەم بنکەکەی خۆیان.
(بنکە) شوێنی تایبەت بە گروپەکەی خۆیان بوو.
کۆمپانیا نەبوو، بەڵام باڵەخانەیەک بوو تایبەت بەخۆیان بۆ جێ بە جێ کردنی کارەکانی گانگ و ھاک و پلان دانان و کۆبوونەوەکانیان.

ئەوان گانگستەری زۆرن بەڵام گروپ گروپ بەیەکەوەن و لە شوێنی جیا جیا بە ئەرک و کارەکانیان ھەڵئەستن.

وە بێگومان، سەرۆکی گروپی گانگستەری 'نێیۆ' 
لــی تـێـیـۆنـگ'ە.

ھەرسێکیان لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و چوونە ناو باڵەخانەی بنکەکەیان.

تێیۆنگ: ئەم کاتەتان باش

تێیۆنگ ووتی و چووە ژوورەوە لای گروپەکەی.

ھێچان: تێیۆنگ ھیۆنگ بەخێربێتەوە..ئـ-ئەوە ڕوخسارت چیەتی!؟؟

سانا: تێیۆنگ دیارە زۆری خواردەوەو خۆی توشی شەڕێک کرد لە یانەکە.

یوتا: سەرۆک! ئەی نەمانووت لە کاتی ئەرکدا خواردنەوە نابێت!؟

یوتا ووتی و تێیۆنگ ھیچی وەڵام نەدایەوە.

لیسا: کەواتە باش بوو لای خۆشەویستەکەم مامەوە و پێویستی نەکرد لەگەڵیان بچمە ئەو یانەیە.

لیسا بە پۆزێکەوە ووتی و بە پێکەنینەوە سەیری تێن'ی خۆشەویستی کرد کە گوڵێکی سوری بەدەستەوە بوو یاری پێ ئەکرد.

تێن: فەرقت پێ ناکەم لەگەر ئەو گورەی..

تێن ووتی و  جگە لە لیسا، ھەمووان چاوەکانیان لێی سوڕاند.

تێیۆنگ: ھاوڕێیان واز لە گاڵتە بێنن جارێ ئا وەرن کۆ ببنەوە ئێرە ھەمووتان، پێویستە قسە لەسەر بابەتێک بکەین.

گروپەکە ھەمووی لە دەوری مێزی کۆبوونەوەکە دانیشتن و چاوەڕێی سەرۆکەکەیان بون قسە بکات.

تێیۆنگ: گوێ بگرن، دەستکەوتی ئەمڕۆی کارەکەمان زۆر چاک بوو، ئەمڕۆ توانیمان بڕی چوارسەد ھەزار دۆلار و نیو بەدەست بێنین! بێگومان سوپاسیش بۆ سانا و جیسو کە لەو یانەیە زۆر یارمەتییان دام لە ئەرکەکە، کچینە ڕۆڵی چاکتان گێڕا دەست خۆش!

ووتی و ھەموویان بە دڵخۆشییەوە چەپڵەیان لێدا.

سانا: سوپاسی ناوێ تێیۆنگ ئەمە ئەرکی خۆمانە، دڵنیابە بۆ تۆ ھەموو شتێک ئەکەین.

جێھیۆن: کچینە...ناکا شتێکتان کردبێ لەگەڵ ئەو پیاوانە؟

جێھیۆن بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەوە لێیانی پرسی و کچەکان چاویان لێ سوڕاند.

سانا: نەخێر گەمژە! ئێمە تەنھا بە کاری خۆمان ھەستاین کە ھەڵیانبخەڵەتێنین و ئەرکەکە بە جێ بگەیەنرێ.

جیسو: بەڵێ، منیش ژمارەیەکی ساختەم دا بە یەکێکیان ھھە خوا ئەزانێ پەیوەندی بە کێوە ئەکات.

لیسا: خخخ ئەگەر قۆز بوایە ژمارەی منت پێدابا!

تێن: ھێواشش!

تێن ووتی و بە مۆڕەوە سەیری لیسای کرد تا وسکوت بێ.

تێیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد و سەری لەقاند.
ئەو سوپاسگوزار بوو بۆ کچەکان، چونکە ھەڵبژاردەی ئەو بوون کە لەناو گروپەکەیاندا ھەبن و زۆر متمانەی پێیان ھەبوو.

لە ڕاستیدا، تێیۆنگ زیاتر وەک ھاوڕێیە لەگەڵیان نەک تەنھا سەرۆکێک.
لەگەڵ ھەموویان زۆر باش مامەڵە ئەکات و ھەموو گروپەکە زۆر ئاسودەن لە ھەڵسوکەوت کردن بەرامبەری، وەک ووتم، ئەو وەک ھاوڕێی نزیک مامەڵەیان لەگەڵ ئەکات نەک تەنھا سەرۆک.

تێیۆنگ: من ھەمیشە متمانەم پێتانە.

ھێچان: سەرۆک؟ ئەی من کەی ئەتوانم بەشداری ئەرکەکان بکەم؟ منیش ئەمەوێ پارەتان بۆ بەدەست بێنم.

تێیۆنگ: ھێچانی، ئەمەوێ بە ھێواشی لەگەڵ تۆ بڕۆم جارێ، چونکە تۆ تازە ھاتویتە ناو گروپەکەمان، ئەمەوێ جارێ تۆ تەنھا ھەموو سەرنجێکت بخەیتە سەر کاری سیستەمەکانی ھاک کردنەکان، وە ھێشتا ھەندێک زیاتر پێویستت بە ڕاھێنان کردن ھەیە لەسەر شەڕکردن و ئەرکەکان.

ھێچان: تێئەگەم، باشترین ھەوڵی خۆم ئەدەم کە ھەموو زانیاریەکتان پێ بدەم.

سانا: باشە ئەو ھەتیوە بۆ وا کیوتە!؟

سانا ووتی و ھەموویان پێکەنین و ھێچان لە شەرما سور ھەڵگەڕا.

ھێچان: سوپاستەکەم نونا.

بە شەرمەوە ووتی و دەستی لەسەر ڕوخساری دانا.

تێیۆنگ: ھەرچۆنێک بێ ھاوڕێیان، ئەم دوو ھەفتەیە با پشوو بێت بۆتان.. ھەمووتان پێویستە پشوێک وەربگرن، وە کە گەڕاینەوە ئەبێ بە باشی کار بکەین بۆ لەناوبردنی ئەو گروپە نەفرەتییە! خۆتان باش ئەزانن مەبەستم کێیە.

تێن: دوو ھەفتە پشوو!؟؟ لیسااا ھەستە با ھەڵپەڕین دواتر جانتا و شت کۆبکەوە لە بەیانی زووتر نییە ئەچینەوە تایلەند، ئەتبەمەوە بۆ لای خەسووم ؛)

تێن بە شەیتانییەوە ووتی و سەیری لیسای کرد.

لیسا: یەییی!

بە دڵخۆشییەوە ووتی و چەپڵەی لێدا.

وەک ھەمیشە، ھەموو گروپەکە دەستیان لەسەر نێوچاوانیانە و ئاسمانیان نەماوە لەدەست بەزم و ڕۆمانسیەت و فلیرتینگی ئەم دووە.

جیسو: بەڵام دوو ھەفتە زۆر نییە؟

تێیۆنگ: نا چونکە لەو ماوەیە ھەندێک کەل و پەلی نوێ ئەھێنم، چەک و پێداویستی نوێتان بۆ ئەھێنم، وە بێگومان کەل و پەلەکانی فرۆشتنیش ھەروا.

جێھیۆن: ئۆکەی، کەواتە با لە ئێستاوە دەست پێ بکەین چێژ لە پشووەکە وەرگرین.

سانا: تێیۆنگ ؟ ئەی ئێمە چی بکەین؟ بچینە دەرەوە و شت؟

یوتا: بۆ ئێوە لە کەیەوە کەپڵن تا بەیەکەوە پلانی پشو دابنێن؟

تێیۆنگ: ئێمە کەپڵ نین یوتا! ئێوە ھەمووتان وەک یەک، ھاوڕێی ئازیزن بۆم...وە بۆ چونە دەرەوەکەش حەزم ئەکرد سانا گیان، بەڵام کارم زۆرە ناتوانم بەڵێن بدەم.

ووتی و سانا زەردەخەنەکەی لەسەر ڕوخسار نەما.

ڕاستیەکەی، تێیۆنگ ئەو دوو ھەفتەیەی کردە پشوو بۆیان چونکە ئەیەویست مێشکی ئیسراحەت پێ بکات.
شتێک ئەمشەو لە یانەکە ڕوویدا کە مێشکی سەرقاڵ کردووە.

بەھۆی ئەو شەڕەی کردی نا...بەڵکو بەھۆی ھۆکاری شەڕەکە...

تێیۆنگ: ھێچان، ئەکرێ خولەکێک بێیت لەگەڵم؟

ووتی و چوو بۆ لایەکیتری ژوورەکە.

ھێچان: بێگومان ھیۆنگ.

تێیۆنگ: دوو ھەفتەی پشووی تۆ ھەمووی پشوو نابێت بۆت، پێویستم بە لێھاتوویتە لە کارەکەت تا یارمەتیم بدەی لە بابەتێک..

ھێچان: بێگومان ھیۆنگ ھەرچیەک کە داوای بکەیت!

تێیۆنگ: ئەمەوێ یارمەتیم بدەی لە دۆزینەوە ئەم خانمە جوانە... تاکە زانیاری کە لەسەری بزانم ئەوەیە کە ناوی کیم ئارایە.

ھێچان: تەنھا کیم ئارا؟ ھیچیتر نا؟

تێیۆنگ: بەڵێ وە زۆر پەلەمە، چەند خێراتر بیدۆزیتەوە ئەوەندە باشترە.

~~~~



ھای گەماعەکەمم
سەیرێکی ئەو ڤیدیۆیە بکەن ئەوەم وەک ترەیلەری ئەو چیرۆکە دروست کردووە 🥺

سۆ ئەوەش چیرۆکێکی نوێمان، ھیوادارم سەپۆرتم بکەن و بێگومان لە چیرۆکەکەیتریش ھەر بەردەوام ئەبم بەس ئەبێ سەبرم لێ بگرن بەخوا مەجالم زۆر کەمە بەسسسس..ئەو چیرۆکەم بۆیە نوسی تا وەک یادگاری بمێنێتەوە بۆ یەکەم خەونم کە بە 'تێیۆنگ' بینیم.
لەبەر ئەوەی چەند ھەفتەیەک پێش ئێستا بۆ یەکەمجار خەوم بە تێیۆنگ بینی و لە خەوەکەم ھەمان کەسایەتی ئەو چیرۆکەی ھەبوو، ئیتر ئیلھامی نوسینی ئەو چیرۆکەم لەسەری بۆ ھات و حەزم کرد ببێتە یادگاری و لەبیری نەکەم 🥺💜
ویویویوی تخوا ئەو کوڕەم زۆر خۆشئەوێ چیرۆکێک بەس نییە ھەستی خۆمی دەربڕم ئاخخ😭😭💔
باشە تەواو ساکینم 🤧...ئەو دایلۆگەی کە لە سەمەری چیرۆکەکە نوسیومە ووشە بە ووشەی ھی خۆمە و ئینسپرەیشنی کاک تێیۆنگ'ە 😑💔
وێن ئای سەی ھی ئز ئەن ئەنجێڵ، ئای مین ھی ڕیڵی ئز ئەن ئەنجێڵ 😔🚬🔪

ئۆکەیییی
ئاند بۆ لیسا و تێن، من خۆم شیپیان ناکەم بەس ھاوڕێیەکی شێط و شورم زۆر حەزی پێیانە سۆ لەبەر دڵە بۆگەنەکەی ئەو حەزمکرد ئەو جوتە پێکەوە دابنێم 😁
ئەنیوەی سوپاس بۆ تەحەمول کردنی بێ مەجالی من و خوێندنەوەی و شێر و داروبەرد کردنی😁💜

Continue Reading

You'll Also Like

276K 48.3K 60
ඩේ අම්මු.... නා උන්නෙයි කාදිලික්කිරේන් ❤ (පරිනත අන්තර්ගතයකි...)
81.9K 10.9K 40
Seokjinက ငါ့အိမ်ကကျွန်လေ... အိပ်စရာလူကုန်ရင်တောင် သူနဲ့တော့မအိပ်ဘူး၊ ကျွန်စော်နံလို့...[ABO/kookjin]
13.9K 3K 46
විනාශ කරදැමූ කිරි සිහිනයක් වෙනුවෙන් බැදි වෛරයක් නිසා පරම්පරාවක්ම නසන්නට ශපථ කළ නේත්‍රාවකගේ පළිගැනීමට මැදිවූ සෙනෙහසක අන්දරය....... රුහිරු බැදි බැමි~
70.8K 18.1K 62
💚❤ පෙරවදන් කුමකටද...... පසු වදනින් මුණගැසෙන තුරු.......❤💚 🆃︎🅷︎🅴︎ 🅸︎🅽︎🅵︎🅸︎🅽︎🅸︎🆃︎🆈︎...........❤️‍🔥❤️‍🔥