'ئـە‌وان بـە‌ نـھـێـنـیـە‌كـە‌م ئـە‌زانـن'

423 91 300
                                    



تێیۆنگ  بە‌ھۆی دە‌نگی دڵۆپە‌ی باران چاوە‌كانی كردە‌وە‌و سە‌یری ئە‌و جێیە‌ی كرد كە‌ لێی پاڵكە‌وتووە‌، بیری كە‌وتە‌وە‌ كە‌ لە‌ كوێ خە‌وتووە‌.

لە‌ ھۆڵی ماڵە‌كە‌ی ئارا، لە‌سە‌ر قە‌نە‌فە‌كە‌.

ئاوڕی دایە‌وە‌ تە‌نیشتی و بینی ئارا ھێشتا خە‌وتووە‌.
قژی كە‌وتبووە‌ سە‌ر ڕوخساری و تێیۆنگ بە‌ نە‌رمی قژی لە‌سە‌ر ڕوخساری لابرد.

بە‌ ھێواشی ھە‌ستایە‌وە‌ تاكو ئارا بە‌خە‌بە‌ر نە‌ھێنێ.

سە‌یری سە‌ر مێزە‌كە‌ی كرد و بینی ھێشتا ھە‌ندێك پیتزای دوێنی شە‌و ماوە‌تە‌وە‌ لە‌ شوێنی خۆی.

وە‌ یادگارییە‌كانی دوێنێ شە‌وی بیركە‌وتە‌وە‌.

تێیۆنگ: لە‌ كۆتاییدا ماچیم كرد..

بە‌ زە‌ردە‌خە‌نە‌وە‌ لە‌بە‌ر خۆیە‌وە‌ ووتی.

تێیۆنگ: وە‌ لە‌ باوە‌شمدا وە‌ك منداڵێك خە‌واندم..

بزە‌یە‌كی كرد و سە‌یری ئارای كرد.

دڵخۆشی و ئاسودە‌یی تاكە‌ ھە‌ست بوو كە‌ دە‌ستی بە‌سە‌ردا گرتبوو لە‌م ساتە‌دا.

تێیۆنگ: باشە‌ من تە‌نھا ماچم كرد ئاوا دڵخۆشم ئە‌ی ئە‌گە‌ر....

لە‌بە‌ر خۆیە‌وە‌ ووتی و ڕێك زللە‌یە‌كی بە‌خۆیدا كێشا تا خۆی لە‌و بیركردنە‌وە‌ قۆڕانە‌ دە‌ربێنێ نە‌كا شتێك بكات.

مۆبایلە‌كە‌ی دە‌ركرد و سە‌یری كرد بینی چە‌ند نامە‌یە‌كی لە‌لایە‌ن جیسووە‌وە‌ بۆ ھاتووە‌و بۆی نوسیوە‌ كە‌ بە‌ زووترین كات بچێت بۆ بنكە‌كە‌یان و كۆ بوونە‌وە‌یان ھە‌یە‌.

لە‌م جە‌وە‌ خۆشە‌ی ئێستایدا بە‌جێھێشتنی ئارا كۆتا شتیش نە‌بوو كە‌ بیە‌وێت بیكات، بە‌ڵام ناچار بوو كە‌ بچێت بە‌دوای كاری خۆیدا.

بە‌ ھێواشی ماچێكی لە‌ نێوچاوانی كرد و ھە‌ستی بە‌ خراپی كرد كە‌ بە‌ھۆی ئە‌وە‌وە‌ ئارا لە‌سە‌ر قە‌نە‌فە‌كە‌ خە‌وت و ئێستا ئازار بە‌ ملی گە‌یشتووە‌.

بە‌ نە‌رمی و ھێواشی لە‌ باوە‌شی كرد و بردی بۆ ژوورە‌كە‌ی خۆی.
دە‌ستی بە‌ قژیدا ئە‌ھێنا و سە‌یریكرد.

تێیۆنگ: ببورە‌ كە‌ ئە‌بێ ئێستا بڕۆم، دواتر قسە‌ت لە‌گە‌ڵ ئە‌كە‌مە‌وە‌.

لە‌ لای گوێی چرپاندی بە‌ڵام ئارا ھێشتا لە‌ناو دنیای خە‌ونە‌كانی بوو.

 وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘Where stories live. Discover now