وینوین: ئەوە چی ڕووئەدات لێرە!؟؟: نازانم! ئامێرەكانمان بۆ داناخرێ!!!
یەكێك لەولاوە ھاواری كرد وەڵامی دایەوە.
وینوین خێرا ڕایكردە خوارەوە بۆ لای ژووری سیكیورتی كامێرای چاودێریەكان.
سیكیورتیەكەش بەترسەوە وەستابوو و سەرسوڕماو مابۆوە.: یەكێك ھەموو سیستەمی چاودێری بنكەكەمانی وەستاندووە! ھیچ كام لە كامێراكان كار ناكەن! پێویستە خێرا شازادە ھێنجون ئاگادار بكەینەوە!
سیكیورتیەكە ووتی و ھەر خەریك بوو ئەیەویست شاشەكان چاك بكاتەوە.
كون: وینوین خێرا سكوادەكە ئاگادار بكەوە با بێن، یەكێك ئەیەوێ بەسەرماندا بدات.
كون لە سەرەوە ھاواری كرد.
وینوین ویستی خێرا بچێتە لۆبی خوارەوە بەڵام دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە ھات لەوێوە.
وینوین لە شوێنی خۆیەوە وەستا.شوێنەكە پڕ بوو لە دووكەڵی سپی و بە ئەستەم چاو چاوی ئەبینی.
وینوین: ئەوە چییە!! ناتوانم ھیچ ببینم!
تا لەپڕ دەنگێك ھات لەو ناوەو ئاوڕی دایەوە.
تێیۆنگ: سوپڕایز! پێ ئەچێ تۆ ئەوە بیت كە جیسوو ئامێری جی پی ئێسەكەی پێوەخستبوو.
ووتی و تێیۆنگ چەكی بەرامبەر ڕاگرتبوو.
وینوین بە چاونەترسییەوە وەستابوو.
تێیۆنگ: تۆ بوی ئارای منت ڕفاند و ھێناتە نێو ئەو گێژاوەوە! ئەسڵەن چۆن وێرات دەستی لێ بدەی!؟ خێرا پێم بڵێ ئەو لەكوێیە ھەر ئێستا!؟؟؟
~~~~~
ئارا لەو ژوورەی لێیبوو گوێی لە دەنگەدەنگەكەی دەرەوە بوو.
شڵەژا و ھەستایەوە لەپشت دەرگاكەوە وەستا تا بزانێ چی ڕووئەدات لە دەرەوە.
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...