ئارا: شازادە فیڵیكس...من براكەت ئەناسم، وە ئەو ئێستا ژیانی لەمەترسیدایە...من بڕوائەكەم كە تۆ بتوانی بیپارێزی.فیڵیكس: ئەمە ڕاست نییە.. كەس ناوی براكەم نازانێ تەنھا خێزانەكەمان و ئەو كەسانەی كە لەئەركدان بۆ گەڕان بەدوایدا.
ئارا: براكەت ناوی لــی تێیۆنگە.. ئەو كەسێكی نزیكی منە... پێویستە بیپارێزی تكایە.
ووتم و چاوەكانم پڕ بوون و چیتر نەمتوانی فرمێسكەكانم بگرم.
ئەزانم لەسەر ئەو كارەم تێیۆنگ زۆر لێم توڕە ئەبێت..فیڵیكس چاوەكانی فراوان ببون و لە شوێنی خۆی بەبێدەنگی وەستابوو.
ئارا: تێیۆنگ لە مەترسیدایە..تكایە بیپارێزن، لێتان ئەپاڕێمەوە...
فیڵیكس: تۆ..چی ئەڵێی؟ چۆن ئەو ئەناسیت؟
ئارا: ئەو دەزگیرانمە، ئەو ھەموو شتێكمە! تكایە بڕوام پێ بكە!
ووتم و ئەڵقەكەی پەنجەم پێ نیشاندا ھێندەیتر چاوەكانی لە سەرسوڕماوییا ڕامابۆوە.
فیڵیكس: تۆ گوێت لەو قسانەیە كە لە دەمت دێنە دەرەوە؟ كێ ئەڵێ ڕاستەكەی؟ خۆتەزانی كارێكی جوان نییە كە درۆ لەگەڵ شازادە بكەیت، وە ناوی براكەشم بەكار مەھێنە بەو جۆرە! ئەمە بێ ڕێزییە.
ووتی و من سەرم بە نیگەرانییەوە لەقاند.
ئارا: گەر مۆبایلەكەم پێ بوایە ئێستا ھەموو وێنە و شتەكانی خۆم و ئەوم پێ نیشان ئەدایت تا بەچاوی خۆت ببینیت..من ڕاستیەكەت پێ ئەڵێم تكایە بڕوام پێ بكە-
قسەكەم تەواو نەكرد و دەرگاكە كرایەوە.
بێدەنگ بووم كە بینیم شازادە ھێنجون ھاتە ژوورەوە.ھێنجون: ببورە كەمێك كارم- ..ئۆ شازادە فیڵیكس، نەمزانی تۆ لێرە بویت.
ڕووم سوڕاندەوە بۆ شازادە فیڵیكس و بە چاوی پاڕانەوە سەیریم كرد بەو ھیوایەی بڕوام پێ بكات.
فیڵیكس: بەڵێ ھەر ھاتم كتێبەكەم ببەم و ئەڕۆمە دەرەوە.
ھێنجون: ئۆكەی بڕۆ.
فیڵیكس: بەڵام با ھەر بیرت بێنمەوە كە باوكم پێی خۆش نابێ كە بزانێتەوە دوبارە كچێكت ھێناوەتە نێو كۆشك، ئەمە ھەڵەیە. تۆ خوێنی شاھانەیی لەنێو دەمارەكانتدایە، ئەمە شەرمەزاریە بۆخۆتی دروست ئەكەی.
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...