تێیۆنگ و گروپی گانگەكەی بەیەكەوە كۆببونەوە لەسەر مێزی ژووری كۆبونەوەی بنكەكەیان و گفتوگۆیان ئەكرد لەبارەی پلانی ئەركی داھاتوویان، بەڵام جیسوو و سانا و لیسا ھێشتا نارەحەت بوون لە تێیۆنگ لەوەی كە شتێكیان لێ ئەشارێتەوە.سانا: تێیۆنگ تكایە وەڵامی پرسیارەكەم بدەوە.
تێیۆنگ: سانا تكایە.. كاتی ئەمەم نییە ئێستا.
سانا: كاتی ئەمەت نییە؟ بەڵێ بێگومان...ئەزانی ئەمانتوانی ئەركەكەی ھەفتەی پێشوومان تەواو بكەین بەڵام تۆ لەپڕ وون بویت! كاتت بۆ خۆشەویستەكەت ھەبوو بەڵام بۆ ئێمە نا!
لیسا: چـی چـیی؟! خۆشەویستەكەی!؟؟
جیسوو: ئەمە لە كەیەوە؟
بە سەرسوڕماوییەوە پرسیان.
سانا: ڕاستییەكان دەمێكە دیاركەوتوون تێیۆنگ، ئەزانم كێیە ئەو كچەش، ھەمان ئەو كچەیە كە لای كافێیەكە بینیمان، ئەوەی كە ڕایكرد لێت وانییە!؟
ووتی و تێیۆنگ لەسەر كورسییەكەی خۆی ھەستایەوە.
تێیۆنگ: سانا ووتم ئێستا كاتی ئەمە نییە!
سانا: بەڕای من ئێستا زۆر باش كاتیەتی تێیۆنگ، سەیركە من ڕێزت لێ ئەگرم ئوپا، بەڵام ناتوانم ڕێز لەو بڕیارەت بگرم كە خۆشەویستت ھەبێت لە ئێستادا! ھاوڕێیان ئێوەش نەكەن پێم بڵێن جا چییە و با خۆشەویستی ھەبێت! پێتان وایە كە ئەمە پارێزراو بێت بۆ بارودۆخی ئەو وەك سەرۆك گانگستەرێك!؟
تێیۆنگ: من خۆم بڕیار لەسەر ژیانی خۆشەویستیم ئەدەم سانا، خۆم ئەزانم چۆن كارەكان بەباشی بەڕێوە ببەم لەگەڵ ئەو، بەڵێنم داوە كە نەھێڵم ھیچ شتێكی خراپ ڕووبدات.
جیسوو: یانی كاك تێیۆنگ جەنابت لەدوای ئێمەوە خەریكی ژووان بەستن و شت بوویت بۆیە ئاگات لە گروپەكەت نەمابوو! ئێستا تێگەیشتم.
تێن: ئێمە ئاگادار بووین لەو بابەتە.
لیسا: چــی!؟ ئەی بۆچی ھیچت بە من نەووتووە!؟
لیسا بە شۆكییەوە پرسی و شەقێكی كێشا بە شانی تێن و تێن تەنھا زمانێكی لێ دەركرد.
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...