[ Ara's pov ]كە لە كافێیەكە دەرچووین و مینی قسەكانی كرد، بینیم ڕۆزێ ئۆتۆمبێلەكەی پێكرد و ڕۆشتم سەركەوتم.
ڕۆزێ: ئارا تۆ باشیت؟
بە نیگەرانیەوە سەیری ئەكردم.
ئارا: باشم بەڵام با زوو لێرە بڕۆین نامەوێ بیبینم.
بە دەنگێكی شكاوەوە ووتم و ڕۆزێ سەری لەقاند و بەڕێ كەوت.
ئارا: بەم دواییانە زۆر ئایرین ئۆنی نابینم، تكایە ئەتوانی پێی بڵێی كە ئەمەوێ بیبینم؟
ڕۆزێ: ئۆكەی بەڵام بۆ؟
ئارا: ئەو كچەی تازە وەستابوم لەگەڵی ھاوڕێیەكی ئەوە..وە پێی ووتم كە ئایرین ئیتر ناتوانێ بمپارێزێ..تێناگەم ئاخر لە چی ئەبێ بمپارێزێ!
ڕۆزێ: سەیرە!...چیتری ووت؟
ئارا: ووتی كە لەوانەیە گەر ھەوڵ دەم قسە لەگەڵ ئایرین بكەم ئەوا ھەندێ لە ڕاستییەكانم پێ بڵێت...نازانم سەرم خراپ لێ شێواوە! نازانم كە ئەبێ متمانە بە كامەیان بكەم ئێستا!..ئۆفف خوایە!
ووتم و فرمێسكەكانم سڕی.
ڕۆزێ: باشە ئەو تێیۆنگە خوێڕییە خۆی بە چی ئەزانێ تا بەو شێوەیە قسەت لەگەڵ بكات!
ئارا: ئەو ھەر ئاوایە..ھەندێ كات زۆر باشە و ھەندێ كاتیش ئەبێتە دەرد بۆ گیانم.
ڕۆزێ: زۆر سەیر بوو ڕەفتارەكەی زۆر!...دواتر ھاوڕێكانی بۆ ھەموویان وا تێكچوون دوای ھەواڵی شازادە وونبووەكە!
ئارا: ئەویش ھەمیشە تێكئەچێ لەسەر بابەتی شازادە وونبووەكە..نازانم بۆ..
ڕۆزێ: تەواو لێیانگەڕێ صەیان تێبەردە تۆش.
من و تێیۆنگ ھەمووجار بە شەڕ كۆتایی بە ڕۆژەكەمان ئەھێنین.
دواتریش دێتەوە لام و داوای لێبوردن ئەكات تا بیبورم.بەڵام ئەمجارە نەخێر.
ئەمجارە لەو كردارەی خۆش نابم.
پێموابوو ئەتوانم بەرگەی خۆی و میزاج گۆڕانەكەی بگرم بەڵام نەخێر.
تەنانەت ھاوڕێكانیشی سەیر ھەڵسوكەوتیان ئەكرد وەك یەك!گەر ھەموویان شتم لێ ئەشارنەوە ئەوا بە دۆزەخ!
چیتر گرنگی پێنادەم!
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...