[ Ara's pov ]بەیانیەكەی ڕۆشتم بۆ كار و ھەر كە ڕۆشتمە ئۆفیسەكە ڕۆزێ قسەی كرد.
ڕۆزێ: قسەت لەگەڵ كون كرد؟؟
ئارا: بەڵێ بەڵێ كردم.
ڕۆزێ: ووتی چی؟
ئارا: چوزانم قسەی قۆڕی ئەكرد ئەیووت كە تێیۆنگ بازرگانی ماددەی نایاسایی و شتی وایە ھھە من دەردی ئەو ئەزانم، تەنھا نایەوێ بە ھیچ جۆرێك كە لەگەڵ تێیۆنگ بم.
ووتم و لەسەر كورسیەكەم دانیشتم.
ڕۆزێ: بازرگانی ماددەی نایاسایی؟..كێ ناڵێ وانییە جا؟
ئارا: چی؟! نەخێر ڕۆزێ تێیۆنگ شتی وا ناكات وانییە؟!
ووتم و گومانێك لە دڵم دروست بوو.
تەنانەت نزیكترین ھاوڕێشم گومانی شتی وای لێ ئەكات..
ڕۆزێ: من ناڵێم بەدڵنیایەوە كردوویەتی بەڵام كێ ناڵێ نەیكردووە؟..ئێمە ھیچ نازانین لەبارەی ئەمەوە تەنھا ئەوە ئەزانم كە جێھیۆنیش لەگەڵ تێیۆنگ كار ئەكات، وە ئەو ھیچ كات باسی كارەكەی خۆی بۆ نەكردووم و تەنھا ئەڵێ مەیزانە باشترە!
ئارا: تێیۆنگ بە منی ووت كە تەنھا بازرگانە!
ڕۆزێ: بازرگانی چی ئاخر؟
ناكرێ..ناكرێ وابێ...
كونیش ھەمان پرسیاری لێم كرد.ئێستا سەرم لێ شێواوەو بەڕاستی گومانم بۆ دروست بوو.
ڕۆزێ: خۆتەزانی جێھیۆن و تێیۆنگ چەندێك دەوڵەمەندن، یانی ئاشكرایە كە سەروەتێكی چەندە زۆریان ھەیە، چۆن بەو تەمەنە گەنجەوە توانیویانە ئەو ھەموو پارەیە زۆرە بەدەست بێنن؟ كەسانی وا دەوڵەمەندی تەمەنی ئەوان یان ئەوەتا میراتی خێزانییان بۆ ماوەتەوە یان میراتگری كۆمپانیای باوكیانن یانیش ئەوەتا بازرگانی ماددەی نایاسایین.
ڕۆزێ قسەكانی كرد و نەفرەت! قسەكانی ڕاستە!
تێیۆنگ میراتگری خێزانی و شتی وانییە.
ئەو خۆی خۆی ھەڵاتووە لەدەست بەخێوكەرەكانی.ئەو یوتایەش دەوڵەمەند دیار بوو كە كاری لەگەڵ ئەكردن.
ESTÁS LEYENDO
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfic"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...