'نـا ئـومـێـدیـی؟'

400 91 114
                                    


[ Ara's pov ]

لە‌ كاتی كاردا بووم لە‌ ئۆفیسە‌كە‌م و لە‌پڕ ئە‌و لێم پە‌یا بوو لە‌بە‌ردە‌م مێزە‌كە‌م وە‌ستا.

ئارا: بۆ ھاتویتە‌ ئێرە‌؟

ووتم و ھێشتا چاوم لە‌سە‌ر لاپتۆبە‌كە‌م بوو تا سە‌رنجم لە‌سە‌ر كار بێت.

بێ ئە‌وە‌ی ھیچ بڵێت لە‌سە‌ر لایە‌كی مێزە‌كە‌م دانیشت و بە‌ زە‌ردە‌خە‌نە‌ جوانە‌كە‌یە‌وە‌ سە‌یری ئە‌كردم.

ئە‌كرێ بوە‌ستێت لە‌وە‌ی بە‌م جۆرە‌ سە‌یرم بكات!!!؟

ئارا: ھە‌ر ئاوا بۆخۆت لە‌وێ دائە‌نیشی؟

تێیۆنگ: ھاتووم تا لە‌گە‌ڵ خۆم بتبە‌م بۆ نانی نیوە‌ڕۆ.

ئارا: من وا لە‌ناوە‌ڕاستی كارم تێیۆنگ...بە‌م بۆنە‌یە‌وە‌ش، تۆ بۆت نییە‌ ئاوا بە‌دڵی خۆت بێیتە‌ ژوورە‌وە‌ی ئۆفیسە‌كان بە‌ر لە‌وە‌ی لە‌ پرسگە‌ مۆڵە‌ت وە‌رگریت.

تێیۆنگ: مۆڵە‌ت و ھە‌موو شتم وە‌رگرتووە‌ كچێ بە‌س تۆ ئاگادار نیت.

ووتی و سە‌رم بڵند كرد چاوە‌ تاریكە‌ سە‌رنجڕاكێشە‌كانیم بینی.
وە‌ بۆ چە‌ند چركە‌یە‌ك ھە‌ستم بە‌ وون بوونی خۆم كرد.

تێیۆنگ: ئارا؟..ھێڵۆۆۆ؟ تۆ باشيت؟

ووتی و دە‌ستی لە‌پێش ڕوخسارمدا جوڵاند، بزە‌یە‌كی بچوكیشی كرد.

بە‌ نە‌فرە‌ت بی...

ھە‌ی لە‌گە‌ڵ شە‌یتان بە‌ نە‌فرە‌ت بێ....

ھاتمە‌وە‌ ھۆش خۆم و خێرا خۆم بە‌ لاپتۆبە‌كە‌ خە‌ریك كردە‌وە‌.

ئارا: من باشم.

تێیۆنگ: دڵنیای؟ تۆ وا خولە‌كێكی تە‌واو‌ سە‌یری منت ئە‌كرد بێ وە‌ستان!

ئارا: نە‌خێر سە‌یرم نە‌كردی!

ووتم و ئە‌و پێكە‌نی.

ئاخخخ...گە‌مژە‌ بوە‌ستە‌ ئیتر....ئە‌م ھە‌ستە‌ سە‌یرانە‌م با بوە‌ستن!

تێیۆنگ: بە‌ھە‌رحاڵ...دە‌ی با بڕۆین.

ووتی و لە‌پڕ دە‌ستمی گرت بە‌ خێرایی ھە‌ڵیستاندم كە‌ ھە‌ستامە‌وە‌ بە‌ر سنگی ئە‌و كە‌وتم.

لە‌وكاتە‌دا بۆم دە‌ركە‌وت كە‌ بە‌ چ شێوە‌یە‌ك وە‌ستاوین و وە‌ك دراماكان ڕوخسارمان لێك نزیك بۆتە‌وە‌، خێرا خۆم لە‌ باوە‌شی دە‌ركرد.

 وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘Where stories live. Discover now