ئارا: چی؟؟ خۆم بشارمەوە؟ مەبەستت چییە كە خۆم بشارمەوە ؟؟؟ئارا بە سەرسوڕمانەوە لە تێیۆنگی پرسی.
تێیۆنگ: ئارا تكایە بڕۆ بۆ ژووری دەستشۆری ئافرەتان و لەوێ چاوەڕێم بكە تاكو دێم، نەكەی لەوێ بێیتە دەرەوە تاكو من دێمە لات!
بە پەشۆكاوییەوە ووتی و خێرا ھەستایەوە دەستی ئارای گرت و بەدوای خۆیدا ڕایكێشا تاكو دەستشۆری ئافرەتان بردی.
ئارا ھێشتا بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەكرد و تێنەئەگەیشت چی ڕوئەدات.
ئارا: تێیۆنگ بوەستە! پێم بڵێ ئەوە چی ڕوئەدات لێرە؟ نھێنیم لێ مەشارەوە و لەپڕێكیش پێم بڵێی كە بچم بەم شێوەیە خۆم حەشار بدەم!
ووتی و قۆڵی خۆی لە دەستی تێیۆنگ دەرھێنا.
ئارا: پێم بڵێ چی ڕویدا؟
تێیۆنگ: ناتوانم پێتی بڵێم، بڕۆ بۆ ژوورەوە ئێستا.
ووتی و مەچەكی گرت تاكو بیباتەوە ژوورەكە، بەڵام دوبارە ئارا دەستی خۆی لە دەستی ئەو ڕزگار كرد.
تێیۆنگ: ئارا بۆ خاتری خوااا ! تكایە بەقسەم بكە!
بە نیگەرانیەوە ووتی.
بەڵام ئارا لە شوێنی خۆی نەجوڵا.
تێیۆنگ: كەواتە باشە!
ووتی و بەخێرایی ئارای بەباوەش خستەوە ناو ژوورەكەوە.
ئارا بەردەوام بوو لە پرتە و بۆڵاندنەكانی.
بەڵام تێیۆنگ چیتر كاتی نەما تا گوێی بۆ بگرێت،
خێرا لە ژووری دەستشۆرەكە دەرچوو و دەرگاكەی لەسەر ئارا داخست و كلیلی دا.ئاراش لەدواوەی دەرگاكە ھاواری ئەكرد لە دەرگاكەی ئەدا بانگی تێیۆنگی ئەكرد، بەڵام كەس وەڵامی نەبوو لەوێ.
ئارا: تێیۆنگ ئەمە چ دۆزەخێكە!؟ ...ئەی خوایە..بەڕاستی من لێرە ئیتر گیرم خوارد یانی؟؟...چ نەفرەتیەك لێرە ڕوئەدات بۆ خاتری خوا !؟؟
ھەناسەیەكی ھەڵكێشا و ھھەوڵی ئەدا ڕێگایەكی دەرچوون بدۆزێتەوە لەو دەستشۆرە.
VOUS LISEZ
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...