تێیۆنگ و گروپەكەی كۆ ببونەوەو خەریكی كاركردن بوون لەسەر ھەندێك زانیاری.تێیۆنگ: كون ئێستا لەنێو لیستی ڕەشدایە لای ئێمە.
یوتا: ئەو كـون'ە خۆشەویستی ئارا نەبوو؟
تێیۆنگ: ھێی ئەمە بێڕێزیە بەرامبەرم ئەیكەی كاك نا یوتا! من تاكە خۆشەویستی ئارام من!
بە شانازییەوە ووتی و یوتا زەردەخەنە جوانەكەی كرد.
یوتا: باشە باشە مەمانخۆ برام پیرۆزە!
ھێچان: لەكۆتایدا بەدەستت ھێنا ھیۆنگ! بیرمە لە یەكەم ڕۆژەوە كە ھاتی داوای دۆزینەوەی زانیاریت لێ كردم لەسەر كچێك بەناوی ئارا، ھھە زۆر بە سەختی توانیم بیدۆزمەوە، ئێستاش بوو بە ھی تۆ، پیرۆزە ھیۆنگ!ھێچان بە دڵخۆشییەوە ووتی.
تێیۆنگ: سوپاس سوپاس نوخشە بێ لە ئێوەش.
سانا: كەواتە ئەتەوێ كون بخەیتە نێو لیستی ڕەشەوە تەنھا لەبەر ئەوەی خۆشەویستی ئارا بوو؟
سانا ووتی و خەریكی پاك كردنەوەی چەك و چەقۆكان بوو.
تێیۆنگ: چی؟ بیرتان چوو كون یەكێكە لە كەسە گومانلێكراوەكانمان؟ بیرتان چوو ئەو چاكەتێكی لەبەر بوو كە ھەمان لۆگۆی چاكەتی ئەو پیاوە بوو كە ویستی جێھیۆن بكوژێ؟ ھەروەك ئەشزانن كە ھێچان ووتی ئەو لۆگۆیە پەیوەست نییە بە ھیچ براندێكەوە! ئەو لۆگۆیە تایبەتە بە كۆمەڵەیەك یان گروپێكی نھێنی.
بە دەنگە گڕ و جددیەكەیەوە ووتی.
تێیۆنگ: كون پێمی ووت كە سەرۆكەكەی بەدوامەوەیە و منیش بۆكسێكم پێیدا كێشا، كەواتە ئەو كەسەی كون كاری بۆ ئەكات و ئەو كوڕەی تەقەی لە جێھیۆن كرد بەدوای منەوەن، ئەوان بە نھێنی كار و گانگەكەم ئەزانن تەنانەت ئەشزانن كە من شازادەم، بەڵام من بە ھیچ كەسێكم نەووتوە كە شازادەی وونبوو منم..تەنھا بە ئێوەم ووتووە..ئێستا ئەوە مەترسیدارە كە كەسانیتریش لەبارەی منەوە ئەزانن، ئەبێ ئیتر زۆر ووریا بین لێیان و لە گانگەكانیان.
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...