'ئـەو خـاوەن دوو جـۆر کـەسـایـەتـییـە'

578 124 330
                                    


[ Ara's pov ]

لەگەڵ ڕۆزێ لە کافتریایەکی نزیک کۆمپانیاکە دانیشتبوین.
ئێرە لەم جۆرە کافتریایانەیە کە خەڵک لێی دائەنیشن بۆ خوێندنەوەو کارکردن یاخود ژوانێکی ھێمن، چونکە شوێنێکی زۆر ئارام و دڵگیرە.

من لەسەر لاپتۆبەکەم خەریکی گەڕان و بەدواداچون بوم لەسەر بابەتی شازادە وونبووەکە.

ئارا: ئەرێ ئەمە چییە! ھیچ زانیارییەکی بەکەڵک بەدەست ناھێنم!

ڕۆزێ: پێم ووتی ئەم کارە وا ئاسان نییە، وازی لێبێنە باشترە.

ووتی و قاوەکەی خواردەوە.

ئارا: وایە ئاسان نییە بەڵام مەحاڵیش نییە.

ڕۆزێ: دیسان لێم بۆوە بە فەیلەسوف.

ووتی و چاوەکانی لێم سوڕاند کە کتێبەکەی خۆی دەرکرد تا بیخوێنێتەوە.

من چاوم ھەر لەسەر شاشەی لاپتۆبەکەم بوو و دەقەکانم ئەخوێندەوە.

"ھەشت نھێنی نەزانراو لەسەر شازادە وونبووەکەی سۆوڵ"

ھمم..کلیکم کرد لەسەر ئەم دەقە و ھەناسەیەکم بەبێزاری ھەڵکێشایەوە.
ئەمانە ھەمووی ھەمان شت بوون کەوا دوو کاتژمێرە دانیشتووم ئەیانخوێنمەوە، ھیچی نوێ نییە.
ئەمە بێزاری کردبووم.
ئەکرێ ھەموو ئەم قسانەی ناو ئەو نوسراوانە درۆ و ساختە بن.
خێزانی شاھانە نھێنیەکانیان زۆر بە پارێزراویی ئەھێڵنەوەو ئاشکرای ناکەن.
بۆچی وائەکەن؟ ئەی نابێ ھەندێک زانیاری گرنگ لەسەر شازادەکەیان بڵاو بکەنەوە بۆ خەڵکەکە؟ بەڵکو ئەمە یارمەتی دۆزینەوەشی بدات و ئێمەش بتوانین بەشداربین لە گەڕان بەدوایدا؟؟

ئارا: ئەم دەق و نوسراوانە ھەموویان وەک یەک ھەمان شتن..چۆن بتوانم نوسراوێکی جیاواز و باش بنوسم ئاوا..

بەبۆڵەوە ووتم و پاڵمدایەوە بە کورسییەکەدا.

ڕۆزێ: پێم ووتی.

ھەستامەوەو ھێشتا بەردەوام بووم لە گەڕان لە وێبسایتی زیاتر بەھیوای بەدەستکەوتنی زانیارییەک یان شتێکی نوێ.

لەپڕ گوێم لەدەنگی پێکەنینی کۆمەڵە ھاوڕێیەکی کوڕ و کچ بوو لە مێزەکەی دوامەوە.

ڕۆزێ'ش ئاوڕێکی لێ دانەوەو کتێبەکەی بە بێزارییەوە داخست.

ڕۆزێ: ئەوانە ھیچ بیر ناکەنەوە کە لێرە خەڵک ھەیە خەریکی کار و خوێندنە! ئەم دەنگە دەنگە چییە؟

 وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘Where stories live. Discover now