تێیۆنگ: وادیارە ھاوڕێكانت نەھاتن تا ڕزگارت بكەن ھا ؟تێیۆنگ بە بزەیەكەوە ووتی و لە دەرەوەوە سەیری ئەو ژوورە شوشەییەی كرد كە جۆی تێدا بەند كردبوو.
جۆی: تۆ سیولگیت كوشت! دڵنیابە ئەمجارە لێت ناگەڕێن وا بە ئاسانی لەسەر بچێ!
تێیۆنگ: بەڵێ ئەوم كوشت، بەھۆی تۆوە كوشتم، تۆ گوللەت لە خۆشەویستەكەم دا! بێگومان منیش ڕێگام نەئەدا بەبێ سزا ئەمە بەسەرتانەوە بچێت.
ووتی و قۆڵەكانی لێكنا.
جۆی: بەڵام نیشانشكێنەرە ھیچ و پوچەكەی ئێوەش گوللەی لە جۆنی سەرۆكمان دا! بەڵام من خۆشەویستەكەتم نەكوشت! تەنھا ئازارم پێی گەیاند بەڵام تۆ سیولگیت كوشت! ئەمە جیایە تێئەگەی!؟؟؟
ھاواری بەسەر تێیۆنگدا كرد.
تێیۆنگ: ئەگەر ئەوم نەكوشتبایە نەتەزانی ئازاری ئەو ھەستە چۆنە كە كەسێك لەدەست بدەی، ئەوە تۆ بویت كە ئەم ئاگرەت كردەوە.
ووتی و جۆی كەمێك بەبێدەنگی مایەوە.
جۆی: تۆ بەڕاستی كەسێكی بێ نرخی! تەنھا چاوەڕێ بە كە چۆن جۆنی ئۆپا ئەگەڕێتەوەو كۆتایی بە خۆت و پیشەكەت دێنێ، دڵنیابە ئەتنێرێ بۆ بەندینخانە!
تێیۆنگ: جۆنی تازە ھیچی بۆ ناكرێ، ھھە ئەسڵەن ھەر گرنگیش بە حاڵی تۆ نادات..ئەوە ھەفتەیەك زیاتر تێپەڕی تۆ لەژێر دەستمانیت و ئەو ھێشتا نەھاتووە تا ڕزگارت بكات.
تێیۆنگ بە ساردییەوە ووتی.
جۆی: من كێشەم نییە لەگەڵ چاوەڕێ كردن، چونكە ئەزانم دێت، وە كە ھاتیش، تۆ ئەكوژرێیت.
جۆی بەبزەیەكەوە ووتی.
تێیۆنگ: پێمخۆشە بیبینم كە چۆن ھەوڵی كوشتنم ئەدات خخخ با بێت بەخێربێت.
ووتی و ڕووی سوڕاند لەو ژوورە ھاتە دەرەوە كە لە دواوەی بنكەكەیان بوو.
ھەر ھاتە دەرەوەو جیسو لەوێ وەستابوو.جیسو: جۆی چی ووت تێیۆنگ؟
تێیۆنگ: ووتی لەوانەیە جۆنی بێت بۆ ئێرە.
جیسو: بەڵام ئەمە ھەفتەیەك زیاتر تێپەڕی..
ووتی و قۆڵی لێكنا.
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...