دوای ئەوەی گانگی جۆنی قسەكانی خۆیان كرد یوتا و جێھیۆن بەزۆر ھەوڵیان ئەدا تێیۆنگ لەوێ ڕابكێشنە دەرەوە چونكە ھەر ھاوار و پرتە و بۆڵە و ھەڕەشەی ئەكرد لێیان.تێیۆنگ: لێمگەڕێن با بیانكوژم!!!
ھاواری كرد و ھەوڵی ئەدا لەنێو قۆڵی یوتا و جێھیۆن بێتە دەرەوە كە بە دووان گرتبوویان.
جێھیۆن: ھیۆنگ ھێور بەرەوە تكایە!
تێیۆنگ: ھێور بوونەوەی چیی جێھیۆن ئەو گانگە نەفرەتییە بەنیازن نێوانی من و ئارا تێكبدەن و دڵنیاشم كردوویانە بۆیە لە دوێنێوە ئارا وەڵامی پەیوەندیەكانم ناداتەوە!
ووتی و ھەردووكیانی پاڵنا و وەستا.
چاوەكانی داخست و ھەستی بە ماندووبونی مێشكی كرد و ھەردوو دەستەكانی خستە سەر سەری.یوتا: ھیۆنگ تۆ ھیچ ناترسی لەوەی نینگ نینگ گەڕاوەتەوە ؟
تێیۆنگ چاوەكانی سوڕاند سەیری یوتای كرد.
تێیۆنگ: بێگومان ئەترسم! ئەویش ھێندەی ئێوە من باش ئەناسێ و ھەموو شتێك لەبارەمەوە..وە ئێستا ھاتۆتەوە وەك ئەندامێك لە گانگی دوژمنەكەم!!! بە نەفرەت بن دڵنیام لە ھەموو شوێنێك ئاشكرام ئەكەن! وە ئەو لەبارەی پەیوەندیم بە ئاراشەوە ئەزانێت! دڵنیام ئاوا بۆی دانانیشن بێ ئەوەی ھیچ بكەن!
بە شڵەژاوییەوە ووتی و ڕایكردە نێو ئۆتۆمبێلەكەی.
جێھیۆن: بەڵام ئەی ئارا خۆشیناوێی؟! ئەو بەجێتناھێڵی وانییە؟
پرسی و وایكرد تێیۆنگ بوەستێ لە شوێنی خۆی.
یوتا: جێھیۆن ئەمە پرسیارێكی ھەستیار بوو كردت.
تێیۆنگ بەبێدەنگی مایەوە، ئارا ئۆڵڕێدی دانی بە ھەستەكانی نابوو بۆی.
ئێستا مێشكی تێیۆنگ تەنھا سەرنجی لەسەر قسەكانی ئارا بوو كە پێی ووت "ھەرگیز بەجێتناھێڵم ھەرچەند كەسێكی خراپیش بیت."ھەناسەیەكی قووڵی ھەڵكێشا و سەركەوتە نێو ئۆتۆمبێلەكەی و خەیاڵی ڕۆیشت.
"ئەبوایە خۆم ھەموو شتێكم بۆی باس كردایە..لەوانەیە ئێستا ئەو ڕقی لێم بێت...پێموابێ بە نرخترین كەسم لەدەست ئەدەم..وا تازە دەستمان بە پەیوەندیەكەمان كردووەو یەكسەر بە نھێنیە شاراوەكانم ئازارمدا...نەمئەویست درۆی لەگەڵ بكەم بەڵام ئەترسام! ئەترسام كە بەجێمبێڵێت گەر ڕاستییەكانی پێ بڵێم..باشترە ئێستا بچم و بۆی ڕوون بكەمەوە...ئێستا ئەو ئەزانێ كە من تاوانبارم و وەك جاران سەیرم ناكاتەوە.."
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...