جیسوو ڕۆشتە ناو ئۆفیسەكەی تێیۆنگ و شێوەی نیگەران دەرئەكەوت.جیسوو: تێیۆنگ شتێكی گرنگ ھەیە ئەبێ پێتی بڵێم.
تێیۆنگ: جارێ بوەستە نونا، زۆر سەرقاڵم.
ووتی و چاوی لەسەر دۆكیومێنت و فایلی بەڵگەكانی نێو كۆمپیوتەرەكە لانەئەبرد.
جیسوو: بەڵام تێیۆنگ ئەڵێم گرنگە بابەتەكە! گەر ئێستا پێتی نەڵێم دواتر لەوانەیە كارەكان لەدەست دەربچن!
تێیۆنگ: ووتم ئێستا نا نونا، ئێمە وا خەریكین بە لێكۆڵینەوە لە لۆكەیشنی كون. وە نزیكین لەوەی بنكەی سەرەكیان بدۆزینەوە. كاتمان زۆر لەبەردەست نییە. ئەكرێ ئەوان لە ھەر ساتێكدا بێت ھێرشمان بكەنە سەر و ئەزانم دۆخی ئێستای كەسمان باش نییە بۆ شەڕ.
تێیۆنگ بە جددیەوە قسەكانی كرد و چاوی ھەر لەسەر كۆمپیوتەرەكە بوو.
جیسوو: تێیۆنگ تۆ بۆ گوێم بۆ ناگری بۆ ساتێك-
قسەكەی تەواو نەكرد چونكە لەپڕ جێنی ھات خۆی كرد بە ئۆفیسەكەی تێیۆنگ.
جێنی: تێیۆنگ! ھێچان شتێكی نوێی دۆزییەوە ئەتەوێ سەیری كەی؟
تێیۆنگ یەكسەر سەری بە بەڵێ لەقاند و ھەستایەوە.
جیسوو: چی؟؟ بۆ ھیچ گوێم بۆ ناگری! پێتەڵێم ئەمە زانیاریەكی گرنگە بۆ ئەوەی ئەو كابرایە بدۆزیتەوە كە بەدوایەوەی!
تێیۆنگ: ئۆكەی دەی بیڵێ.
جیسوو: ئەو ڕۆژەی گانگی جۆنی ھاتن و ھێرشیان كردە سەرمان..ئەو پیاوەی كە..
تێیۆنگ: گانگی جۆنی ئیتر ھیچ شەكرێك ناشكێنن نونا.
ووتی و قسەكەی بە جیسوو بڕی.
تێیۆنگ: پێویست ناكات ئیتر نیگەران بین لەوان، كەس و گروپی لەوان گەورەتر بەدوامانەوەن ئێستا كاتی ئەوانمان نییە و ئەبێ ھەمووكات لە ئامادەباشیدابین.. ئەبێ بزانم سەرۆكی ئەو گروپە كێیە و چ كێشەیەكی لەگەڵ من ھەیە و تا چەند لەبارەمەوە ئەزانێت.
ووتی بێ ئەوەی ڕێگابدات جیسوو قسە بكات لەوێ ڕۆشتە دەرەوە.
جیسوو: ووەطف ؟؟ ئەوە بەجددیەتی ؟ ئەوە یەكەمجاریەتی نایەوێ گوێ لە قسەكانم بگرێت!
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...