گانگەكە لە بنكەی خۆیان بوون و ھەر یەكەی بە كارێكەوە خەریك بوو.
تا ھێچان لەسەر كۆمپیوتەرەكەیەوە قسەی كرد.ھێچان: تێیۆنگ ھیۆنگ؟ كڕیارێكی نوێی ئافرەتمان ھەیە و ئەیەوێ چاوپێكەوتنێكمان لەگەڵ بكات تا زانیاری نایاسایی وەربگرێت لەسەر كۆمپانیایەك.
تێیۆنگ: ئێ ناوی و لۆكەیشنی ئەدرێسەكەی وەربگرە.
سانا: یەییی لەكۆتاییدا ئەركێكی نوێ وەرەگرین! خۆ بەم دواییانە ھێندە بازاڕمان نەبوو.
ھێچان: وەرمگرت..ناوی خانمەكە ھیۆیۆنە، ناونیشانی لە كۆمپانیایەكی كاری میدیاگەری و شتە.
تێیۆنگ: چــی!؟
تێیۆنگ خێرا چوو بۆ لای ھێچان تا سەیری كۆمپیوتەرەكە بكات.
تێیۆنگ: ھوانگ ھیۆیۆن؟؟
تێیۆنگ زانی كە ئەم ناوە نامۆ نییە لای.
جیسو: ئەیناسیت؟
تێیۆنگ: بەڵێ..ئەیناسم.
ھێچان: سەرۆكی ئەو كۆمپانیایە كە ئارا كاری لێ ئەكات.
ھێچان ووتی و تێیۆنگ بە مۆڕە سەیری كرد.
تێیۆنگ: بۆ ھێچان بۆ ووتت!
ووتی و لاكەوت لەلای.
ھێچان: ئۆھ ببورە ھیۆنگ..
لەسەر باسی ئارا..ھەناسەیەكی ھەڵكێشا و شەڕەكەی بیركەوتەوە كە لەگەڵ ئارا كردیان لەو ڕێستورانتە دوو ھەفتە بەر لە ئێستا.
وە تا ئێستا ھیچ كامیان ھیچ قسەیەكیان لەگەڵ یەكدا نەكردۆتەوە.سانا: ھم كەواتە بێگومان ئەم داواكارییە ڕەت ئەكەینەوە وانییە؟ تەنھا لەبەر ئەوەی خانمە خۆشەویستەكەت لەو كۆمپانیایە كار ئەكات و ناتەوێ ھیچ زیانێك بەو بگات وانییە!؟
سانا ووتی و تێیۆنگ یەكسەر ئاوڕی لێی دایەوە.
لیسا: سەرۆك سەیركە، ئێمە كاری فرۆشتنی زانیاری نایاسایی دەوڵەت و مادەدەی نایاسایی ئەكەین، بێگومان ئەزانین كە چاوپێكەوتن لەگەڵ كڕیارەكانمان لە شوێنێكی گشتی چەندە مەترسیدارە..بەڵام لە كۆتاییدا ئەوە كاری ئێمەیە! گەر بێتو ئێمە وەك ھەمووجارێك ئەركەكە بەباشی بەجێ بگەیەنین بێ ئەوەی ئاشكرا ببین ئەوا ئارای خۆشەویستیشت ھیچ مەترسییەكی لەسەر نابێت لەوەی لەو كۆمپانیایە كار ئەكات.
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...