[ Ara's pov ]وەك زۆربەی جار، لە ماڵەكەم من و كون دانیشتبوین بۆ سەیركردنی فیلم.
كون خەریكی خواردنی گەنمەشامییەكان بوو و منیش بەدوای فیلمێكدا ئەگەڕام.
ئارا: ھیچ فیلمێكی خۆش نادۆزمەوە! ھێی گەنمەشامییەكە تەواو مەكە بەشی منیش بھێڵەوە نەوسن!
كون: مەبەستت چییە ھیچ فیلمێك نادۆزیەوە؟ بە ھەزارەھا فیلم لەناو نێتفلیكس پاڵیان داوەتۆ!
ووتی و ھێشتا خەریكی مڵچە مڵچ كردنی گەنمەشامییەكان بوو.
ئارا: من سەیری ھەمووشتێكی نێتفلیكسم كردووە حەزناكەم چیتر سەیریان بكەمەوە.
ووتم و لەسەر قەنەفەكە دانیشتم.
كون: ئەم ڕۆژانە زۆر بێزار و بێ تاقەت دیاریت، ھیچ شتێك ڕوویداوە!؟
پرسی و من سەرم بە نەخێر لەقاند.
ئارا: ھەموو شتێك باشە بەڵام..ھەندێك شت ھەیە سەیرە..
كون: ئێ بۆمی باس بكە ئارا.
ئارا: لەگەڵ ھاوڕێیەكم توشی گفتوگۆیەكی ناخۆش ھاتم..
كون: لەگەڵ ھاوڕێیەكی نزیكت؟
ئارا: بەڵێ..یانی پێموایە كە نزیكە..وابزانم من زۆر زێدەڕۆییم كرد لە ڕەفتارم لەگەڵی..ئەو ڕاستیەكانی پێم ئەووت و من توڕە بووم لەو ڕاستییانەی باسی كرد..نەئەبوایە وامكردبایە وانییە؟
كون: یانی ڕاستییەكان دڵیان شكاندی؟..بوەستە ئەو ھاوڕێیەت كوڕە!؟
ئارا: بەڵێ كوڕە...ئەو ڕاستییانە دڵیان نەشكاندم بەڵام توڕەیان كردم نازانم بۆ؟..وە بەردەوام سەرم لێ ئەشێوێنێ..دڵنیام كە ھەندێك نھێنی ھەیە و لێمی ئەشارێتەوە!..لەلایەكیتر سەرم زیاتر شێواوە لە ھاوڕێیكەیتریشم..تەنانەت كارەكەشی بەجێھێشت بێ ئەوەی ھۆكارەكەم پێ بڵێت! قسەی سەیر سەیری ئەكرد وەك ئەوەی چاك لێی تێبگەم...دوێنێش تەقە لە لۆبی كۆمپانیا كرا لە خوارەوەی ئۆفیسەكەم! سەرۆك كۆمپانیا كەمێك سەیر ھەڵسوكەوت ئەكات! ڕۆزێش لە لەپڕ دوێنێوە بێدەنگ بووە و ھیچ ناڵێ!..ھەمووشتێكی دەوروبەرم سەیرە و سترێسم ئەخاتە سەر!
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...