[ Ara's pov ]تێیۆنگ دوێنێ پەیوەندی پێمەوە كرد و پێی ووتم كە ئەیەوێ ھاوڕێكانیم پێ بناسێنێ و كۆ ببینەوە لە كافێیەك.
دوای كەمێك بیركردنەوەو دڵەڕاوكێ من ڕازی بووم بەمە و ئەو پێی ووتم كە ئەتوانم چەندێك ھاوڕێم بووێت لەگەڵ خۆم بیانھێنم تا ھەست بە تەنیایی نەكەم لەنێویان.
بەڵام من ئێستا تەنھا ڕۆزێ ھاوڕێی نزیكمە...ڕاستە ئایرینیش ھاوڕێمە بەڵام ماوەیەكە كە ھیچ قسەمان نەكردووە لەگەڵ یەكتر...وە تێیۆنگیش ئەو ڕۆژە كون'ی دا بەر بۆكس...بۆیە ھەر بە ئەویشم نەووت و تەنھا ڕۆزێ لەگەڵم دێت بۆ لایان باشترە.وە ئەمڕۆ خۆم ئامادە كردووە بۆ ئەو یەكتر بینینە.
تێیۆنگ پەیوەندی كرد تا بزانێ چۆنم و ئامادەم یان نا..وە خەریكی قسە بووم لەگەڵی بەدەم قسە كردنەوە.
ئارا: بەڵام تێیۆنگ من كەمێك ئەترسم..
تێیۆنگ: نیگەران مەبە، ئەوان ئازارت نادەن.
ئارا: ئەزانم بەڵام نامەوێ سەرنجێكی ھەڵە بگەیەنم بە ھاوڕێكانت.
تێیۆنگ: ئۆو یانی ئەتەوێ سەرنجی باش لەسەر خۆت دروست بكەیت تەنھا بۆ ئەوەی ھاوڕێكانم وەك خۆشەویستم قبوڵت بكەن؟
ووتی و ھەستم بە بزە شەیتانیەكەی كرد لە تۆنی دەنگیەوە.
ئارا: چۆنی لێ تێگەیشتی با ئاوا بێت.
تێیۆنگ: كەواتە قسەكەم ڕاستە.
ئارا: تێیۆنگ! واز لەوە بێنە، ھەندێ ئامۆژگاریم بكە كە چۆن قسە لەگەڵ ھاوڕێكانت بكەم و ڕەفتاری سەیر نەكەم!؟
بە بۆڵەوە ووتم.
چونكە من بەڕاستی پێمخۆشە كە ھاوڕێكانی منیان بە دڵ بێت لە ھەموو ڕووێكەوە.
تێیۆنگ: تەنھا خۆت بە ئۆكەی؟..وە بێ خەم بە من لەگەڵت ئەبم لەوێ و ئاسودە ئەبیت.
ئارا: ئۆكەی..من ئێستا ئامادەم بەڵام چاوەڕێی ڕۆزێم.
تێیۆنگ: تەنھا ڕۆزێ دێت لەگەڵت؟
ئارا: پێموابێ ھێندە كەیفت بە دوو ھاوڕێكەیترم نایە تاكو بیانھێنم وانیە؟
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...