'پــلان B'

602 132 171
                                    


[ Ara pov ]

ئارا: ڕات چییە لەسەر ئەمانە ڕۆزێ؟

پرسیم و ئەو لیستەم دایە دەستی کە ئایدیایەکانم تێیدا ڕیز کردبوو بۆ نوسراوی داھاتووم.
لێی وەرگرتم و سەیری کرد لەسەر دێسکەکەی خۆیەوە.

ڕۆزێ: ھمم...شازادە وونبووەکە!؟ یانی ئەتەوێ دەقێک بنوسی لەسەر گەورەترین و نادیارترین نھێنی خێزانی شاھانە!؟

ئارا: بۆ نا ؟

ڕۆزێ: بەڵام خاتو ھیۆیۆن لەوانەیە تەنھا نوسراوی لەسەر ھونەرمەند و کەسە بەناوبانگەکان بوێت!

ئارا: ئەرێ من ئیتر بێزار بووم لەوە! ھەمووجارێک ھەر ھەواڵ و نوسراوی درۆ و ساختە لەسەر ژیانی ئەو ھونەرمەندانە ئەنوسرێ، ناکرێ ھەندێ بابەتی جیاوازیش سەرنجیان بخرێتە سەر!؟

بەبێزارییەوە ووتم و پشتم بە کورسییەکەم کرد.

ڕۆزێ: باشە بەڵام بۆچی بابەتی شازادە وونبووەکەت ھەڵبژاردووە تا لەسەری بنوسی؟ خۆتەزانی زانیاری زۆر کەم و نادیار لەسەری ھەیە چونکە تا ئێستاش ھەر بە نھێنی ھەڵگیراوە.

ئارا: نازانم...بڵێم چی..بەم کۆتاییانە کەسێک شازادە وونبووەکەی بیرخستمەوە و ئێستا مەراقم بۆ دروست بووە لەسەر ئەو بابەتە..خۆتەزانی من حەز بە لێکۆڵینەوە ئەکەم لەسەر شتی نھێنی و نادیار..

ڕۆزێ: ھمم بڵێم چی ئەترسم تەنھا کاتت لێ بەفیڕۆ بچێ و ئەشبێ شازادەکە ھەر نەشمابێت!

لەوکاتە دەرگای ئۆفیسەکە کرایەوەو بینیمان ئایرین ھاتە ژوورەوە و ھەردووکمان دەممان بەش بۆوە بەبینینی!

ئارا: ئونی!؟؟ ئەوە چیت لێ ھاتووە!؟؟

بە سەرسوڕماوی و پەرۆشییەوە خێرا ھەستام چوم بۆ لای.

ڕۆزێ: ئەی خوایە ئەوە ڕوخسارت بۆ بریندار بووە ئونی!؟

ئایرین: ھیچ نییە کچینە ھێور بنەوە.

ھێوری چی ببینەوە!
ڕوخساری ھەندێک بریندار ببو و قۆڵەکانی باندێجیان پێوە بوو.

ئارا: ھێور نابمەوە پێم بڵێ چی ڕویداوە!؟

ئایرین: ھھە ھیچ نییە تەنھا....شازادەکان ھەمیشە بە جوانی ھەڵسوکەوت ناکەن.

ووتی و من برۆکانم بە تێنەگەیشتنەوە بەرزکرد بە قسەکەی!

ئەوە باسی چ نەفرەتییەک ئەکات!؟

 وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘Where stories live. Discover now