Pov???: تۆ دڵنیایت كە بەدەستی خۆت بۆمی ئەھێنیتەوە؟
ئەو بە پیاوكوژە سەرەكییەكەی خۆی ووت.
ئەو پیاوكوژەی كە زۆر زۆر متمانەی پێ ھەیە و ئەم ماوەیە لە دەورو خولی تێیۆنگ ئەسوڕێنێتەوە تا ھەراسانی بكات.
ئاگادار بوو لە كارەكەی تێیۆنگ و پێیوابوو كە تێیۆنگ گانگەكەی باش بەڕێوە ئەبات بەڵام كارەكەی مەترسیدارە...گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێ لە كاركردن لەوانەیە دووچاری ئاشكرا بوون ببێت..
لێكۆڵەرەوانی دەوڵەت خەریكن بەدوایدا ئەگەڕێن، وە ئەگەر بێتو ئەوان زووتر لەو پیاوە بیگرن ئەوا ھەموو شتێك ئاشكرا ئەبێت و ئەویش دەسگیر ئەكرێت...چونكە ئەمە ئەو كەسەیە كە لە منداڵییەوە تێیۆنگی ڕفاند...
لای ئەو تێیۆنگ كەسێكی بێ نرخ بوو و ساڵانێك بوو بەدوایدا ئەگەڕا، وە بێگومان ئەیەویست ھەر كە تێیۆنگی كەوتە دەست بە فیشەكێك لەناوی ببات.
: پێمبڵێ كۆتا جار كەی بوو كە گانگەكەی تێیۆنگت لە شوێنی گشتی بینی؟
: لە كۆمپانیایەكی میدیایی بوو، یەكێك لە ئەندامی گانگەكەیم بینی، وابزانم نزیكترین ھاوڕێكەی بوو، جێھیۆن، لەگەڵ كچێكی باڵا بەرزی قژ زەرد وەستابوو لە پرسگەی باڵەخانەكە، ھەوڵمدا گوللەی لێبدەم بەڵام ئەو خۆی لێ دەرباز كرد.
: گەر ئەوان بەم شێوە بەردەوام بن لە دەركەوتن لە شوێنی گشتی ئەمە بۆ منیش مەترسیدار ئەبێت..بەھەرحاڵ كـون؟ كوا كـون؟
ووتی و بانگی یاریدەدەرە تایبەتییەكەی خۆی كرد كە كــون بوو..
كون: بەڵێ فەرموو گەورەم؟
ووتی و یەكسەر ھاتە ژوورەوە.
: تۆ ووتت كە تێیۆنگت بینیوە لەم ماوەیە وانییە؟
كون: بەڵێ وابوو.
: لە كوێ ئەوت بینی؟
كون: لە ماڵی خۆشەویستەكەم.
: خۆشەویستەكەی؟...مانای وایە ئەم كچەش ئەبێت بە قوربانییەك..پێویستە ئەویش بێنمە نێو یارییەكەوە، ئەبێ وابكەم ئەو خۆی تێیۆنگ ئاشكرا بكات بۆ ھەموو كۆریا!
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...