[ Ara's pov ]گوێم لە ھەندێك دەنگ بوو و چاوەكانم بەھێواشی كرانەوە.
كە ویستم ھەستمەوە لەسەر ئەو جێگایە ئازارێكی تیژ بەناو سەرمدا ھات.ئەوە من لە كوێم؟ بۆ بەر چاوم تەڵخە!؟
ئارا!؟
دەنگێكی ناسراو بانگی كردم.
ناسیمەوە...ئەمە دەنگی تێیۆنگە.تێیۆنگ: ئارا چاوەكانت دابخەوە.
ووتی و ھەستم بە دەستی كرد لەسەر دەستم.
گوێم لە دەنگی كچێك بوو كە بە دڵخۆشییەوە ووتی ئەچم بە دكتۆرەكان ئەڵێم ئەو بەھۆش خۆی ھاتۆتەوە.
تێیۆنگ: بەڵێ ھیجین تكایە بڕۆ دكتۆرەكان بانگ بكە خێرا.
چاوەكانم ھێشتا داخستبوو و دوای كەمێك دوبارە كردمەوە.
ئەمجارە تەڵخییەكەی پێش چاوم نەما و توانیم دەوروبەرم بە باشتری ببینم.تێیۆنگ: بەیانیت باش ئارا؟
ئاوڕم بۆ دەنگەكە دایەوە بینیم تێیۆنگە لەسەر كورسیەكەی تەنیشت جێگاكەوە دانیشتووە بەدیارمەوە.
من بۆچی لەسەر جێگایەكی نەناسراو پاڵكەوتووم و تێیۆنگ لەلامە؟ بۆ وا شێوەی نیگەران دیارە..؟
چی ڕوویدا؟كە بۆ ساتێك سەیری ڕوخسارە نیگەرانەكەیم كرد، بیرەوەریەكان ھاتنەوە ناو مێشكم كە وایكرد ئێشەكەی سەرم زیاتر بكات.
بەڵام تاكە شت كە ئێستا بە تەواوی لەبیرم بێ تێیۆنگە... ئەو لە ئازاردا بوو!ئارا: تـ-تێیۆنگ.. تۆ باشيت؟
بە پەرۆشییەوە لێیم پرسی و سەیریم كرد كە چۆن شوێنەواری لێدان و شەڕ بەسەر ملی و ڕوخسارییەوە دیار بوو.
ویستم خێرا لە شوێنی خۆم ھەستمەوە بەڵام ئەمجارە ئێشكی توند لەسەر شانم وەستاندمی.
تێیۆنگ: من باش بم؟ ھھە ئارا من ئەبێ ئەو پرسیارە لە تۆ بكەم.
ووتی و ھاتە نزیكم بە دەستەكانی قژمی خستە دواوە.
بەشێوەیەك سەیری ئەكردم كە ئەستەمە بتوانم وەسفی بكەم...
یانی...سەیركردنێك...وەك ئەوەی سەیری باشترین بێرگەری ئەم جیھانە بكەیت!
DU LÄSER
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...