لەگەڵ جێنی لە ژوورەكەی جێھیۆن دەرچووین و ڕۆشتین بۆ لای پۆلیسەكان.
پۆلیس: ئێوارە باش خانمان؟ ئەكرێت ناوتان بڵێن بێ زەحمەت ؟
جێنی: ئێوارە باش گەورەم، ناوم جێنیە.
پۆلیس: ئەی ئێوە خانمان؟
ئارا: ئێوارەی ئێوەش باش بەڕێزم، ناوم ئارایە.
جیسوو: منیش جیسوو.
پۆلیس: ئۆ بەڵێ خاتوو جیسوو، لەسەر ڕاپۆرتەكە نوسراوە كە بەرێزت پاسەوانی نەخۆشەكانیت، وایە؟
جیسوو: بەڵێ ڕاستە.
پۆلیس: چەند پرسیارێكم ھەیە و ئەگەر ئاسایی بێت ئەمەوێ ژووری نەخۆشەكان ببینم.
جیسوو: بەڵێ بێگومان ئاساییە.
پۆلیس: یەكەم شت، جگە لەوە خاتوو جیسوو كە پاسەوانیی نەخۆشەكان ئەكات، ئێوە ئەم دووەتان نیازی لێرەبوونتان چییە؟
پۆلیسەكە بە من و جێنی ووت.
جێنی: وەك ئەبینیت گەورەم..ھاوڕێكەم كە لەو ژوورەیە ئێستا زۆر بە سەختی بریندارە..لە دەرەوەی ووڵاتەوە گەڕامەوە كە زانیم حاڵی وایە..بۆیە بە جیسووم ووت كە لە باشترین نەخۆشخانەی سۆڵ دایانبنێت.. بێگومان ئێرەم ھەڵبژارد چونكە سیستەمی سیكیوریتی بەھێزیان ھەیە كە ئەمە جێگای دەستخۆشیە.
پۆلیس: بۆ ئەبێت ھاورێكەت بەو شێوەیە بپارێزرێت؟ كەسێكی بەناوبانگە؟
جێنی: ئۆھ ھھە گەورەم من پارێزەرم لە ئەمریكا و بۆ ھەر دەرچوونێكم ئەبێ زۆر پارێزگاری باشم لەدەور بێت. ئێمە ھەرگیز نازانین كە خەڵكانێكی ناحەز ھەر ھەن و لەھەركاتێكدا بێت ئەكرێ لێت نزیك بنەوەو زیانت پێ بگەیەنن..بۆیە من داوام كرد كە سیكیوریتی لێرە دابنێن.
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...