تێیۆنگ و گروپەكەی كۆ ببونەوەو خەریكی كاركردن بوون لەسەر ھەندێك زانیاری.
تێیۆنگ: كون ئێستا لەنێو لیستی ڕەشدایە لای ئێمە.
یوتا: ئەو كـون'ە خۆشەویستی ئارا نەبوو؟
تێیۆنگ: ھێی ئەمە بێڕێزیە بەرامبەرم ئەیكەی كاك نا یوتا! من تاكە خۆشەویستی ئارام من!
بە شانازییەوە ووتی و یوتا زەردەخەنە جوانەكەی كرد.
یوتا: باشە باشە مەمانخۆ برام پیرۆزە!
ھێچان: لەكۆتایدا بەدەستت ھێنا ھیۆنگ! بیرمە لە یەكەم ڕۆژەوە كە ھاتی داوای دۆزینەوەی زانیاریت لێ كردم لەسەر كچێك بەناوی ئارا، ھھە زۆر بە سەختی توانیم بیدۆزمەوە، ئێستاش بوو بە ھی تۆ، پیرۆزە ھیۆنگ!
ھێچان بە دڵخۆشییەوە ووتی.
تێیۆنگ: سوپاس سوپاس نوخشە بێ لە ئێوەش.
سانا: كەواتە ئەتەوێ كون بخەیتە نێو لیستی ڕەشەوە تەنھا لەبەر ئەوەی خۆشەویستی ئارا بوو؟
سانا ووتی و خەریكی پاك كردنەوەی چەك و چەقۆكان بوو.
تێیۆنگ: چی؟ بیرتان چوو كون یەكێكە لە كەسە گومانلێكراوەكانمان؟ بیرتان چوو ئەو چاكەتێكی لەبەر بوو كە ھەمان لۆگۆی چاكەتی ئەو پیاوە بوو كە ویستی جێھیۆن بكوژێ؟ ھەروەك ئەشزانن كە ھێچان ووتی ئەو لۆگۆیە پەیوەست نییە بە ھیچ براندێكەوە! ئەو لۆگۆیە تایبەتە بە كۆمەڵەیەك یان گروپێكی نھێنی.
بە دەنگە گڕ و جددیەكەیەوە ووتی.
تێیۆنگ: كون پێمی ووت كە سەرۆكەكەی بەدوامەوەیە و منیش بۆكسێكم پێیدا كێشا، كەواتە ئەو كەسەی كون كاری بۆ ئەكات و ئەو كوڕەی تەقەی لە جێھیۆن كرد بەدوای منەوەن، ئەوان بە نھێنی كار و گانگەكەم ئەزانن تەنانەت ئەشزانن كە من شازادەم، بەڵام من بە ھیچ كەسێكم نەووتوە كە شازادەی وونبوو منم..تەنھا بە ئێوەم ووتووە..ئێستا ئەوە مەترسیدارە كە كەسانیتریش لەبارەی منەوە ئەزانن، ئەبێ ئیتر زۆر ووریا بین لێیان و لە گانگەكانیان.
لیسا: ئەی چی دەربارەی گانگی سۆ جۆنی؟
تێن: پێموابێ جۆنی ھیچ پلانێكی نییە لە دژمان، ئەو ئیتر شەڕكەرە بەھێزەكەی لەدەستدا، ( سولگی ) سوپاس بۆ تێیۆنگ
، تێیل گوللەی بە دەستی كەوتووە، ئەوەش سوپاس بۆ تێیۆنگ، ئیتر پێموانییە ئێستا ھیچیان لەدەست بێت.
تێیۆنگ: ئۆكەی كەواتە دوژمنی سەرەكی ئێستامان گروپەكەی كـون'ە، ئەبێ لەناویان ببەین بەر لەوەی ئەوان چیرۆكەكەم ئاشكرا بكەن.
ووتی و ھەموویان ڕازی بوون بەوەی كە سەرۆكەكەیان ووتی جگە لە...
سانا: بۆ؟ ئەی گروپە نەفرەتییەكەی كون تەنھا بەدوای تۆوە نین؟ بۆ ئێمە ئەبێ ببین بە بەشێك لەمە؟
ووتی و تێیۆنگ برۆكانی بەرز كرد و چاوەڕێی قسەیەكی ئاوای لە سانا نەئەكرد.
جیسو: سانا ئێمە ھەموومان لێرەین تا یارمەتی یەكتر بدەین! وە بەتایبەتی سەرۆكەكەمان!
سانا: بۆ خاتری خوا بیبڕێنەوە ئۆننی.
جێھیۆن: بەسە سانا!
سانا: تۆش ھەقت نەبێ جێھیۆن!
ووتی و بە مۆڕەوە سەیری تێیۆنگی كرد.
سانا: ھەموو ئەوەی ئەتەوێ بیكەی ئێستا بەس خۆت و خۆشەویستە بێ كەڵكەكەت بپارێزی ھا؟
ووتی و بەرەو ڕووی تێیۆنگ ڕۆشت.
ووتی و تێیۆنگ چاوەكانی سوڕاند و قۆڵەكانی لێكنا بە مۆڕەوە سەیری كردەوە.
یوتا: سانا!؟ تۆ ئەڵێی گوێت لێ نەبوو سەرۆك چی ووت؟ ھەموو شتێك ئارا ھۆكار نییە تێبگە ئەمە بابەتێكی جددیە ئێستا! تێیۆنگ ھیۆنگ بەڕاستی لە مەترسیدایە!
سانا: ھمم ئەی مادام بۆ ئارا بانگ نەكەین بێت یارمەتی بدات؟
بەبزەوە ووتی.
تێن: نا بەڕاستی ناخۆشت كرد ئەمجارە سانا-
تێیۆنگ: لێیگەڕێ تێن كێشە نییە.
ووتی و تێنی وەستاند لە قسەی.
تێیۆنگ: سانا نازانم كەی واز لەم قسە قۆڕانەت ئەھێنی بەڵام گەر ڕازی نیت ئەوا دەرگاكە ڕێك لەوێیە.
ووتی و ئیشارەتی بۆ دەرگاكە كرد.
تێیۆنگ: ھەركات بتەوێ ئەتوانی بڕۆی و وازبێنی، ناچار نی ئیتر گوێڕایەڵی فرمانەكانم بیت، ئەمە ھەڵبژاردەی خۆتە یا ئەوەتا وەك سانای پێشوو ئەمێنیتەوە یانیش ئەوەتا بەردەوام ئەبیت لەو ڕەفتارە مناڵانییەت تەنھا لەبەر ئەوەی خۆشەویستم ھەیە.
تێن: ئەھ براا...سانا خۆ سەلامەتی خوشكم؟
تێن بە گاڵتەوە ووتی و سانا مۆڕەی لێ كرد.
سانا ھەوڵیئەدا قسە بكات و پارێزگاری لەخۆی بكات بەڵام ھیچ قسەی بۆ نەئەكرا.
چاوەكانی پڕ فرمێسك بوون و لە ژوورەكە ڕۆشتە دەرەوە.
جیسو: تێیۆنگ ووشەكانت زۆر قورس بوون لەگەڵی..
ووتی و بەخۆی و بە لیسا بەدوایدا چوون تا بەتەنیا جێینەھێڵن بگریت.
تێن: یا بەڵام ساناش ئەم ماوەیە بێتامی كردبوو لەگەڵ قسەكانی بەرامبەر تێیۆنگ! وەك ڕۆژی ڕوون دیار و ئاشكرایە كە تێیۆنگ ئەو كچەی زۆر خۆشئەوێت بەڵام سانا ئەمەی پێ قبوڵ ناكرێ و داخەكەی لە تێیۆنگدا دەرئەكات.
تێیۆنگ تەنھا بە ساردی وەستابوو و سەیری كرد كە چۆن سانا لەوێ ڕۆشت.
تێیۆنگ: بەھەرحاڵ..یوتا ئەتوانن لەگەڵ جێھیۆن بەیانی بەدوامدا بێن تا كڕیارە نوێیەكە ببینین؟ مادام سانا ئیتر لێرە نییە كەسێكیترمان لە شوێنی ئەو پێویستە.
یوتا: بێگومان دێین..
ووتی و ھێشتا شۆك بوو لەوەی كە كەمێك پێش ئێستا ڕوویدا.
تێیۆنگ: تۆش جێھیۆن.. تۆ ئاھەنگەكەی ھەفتەی ڕابردووت دواخست، ئەكرێ ئەم ھەفتەیە ئاھەنگەكە ڕێكبخەیتەوە؟ ئەمەوێ كەمێ مەست بم.
جێھیۆن: بەڵێ پلانم بۆ دانابوو بەڵام ئەم ناوەیە زۆر سەرقاڵ نابین بەڕای تۆ؟
تێیۆنگ: بە ئاھەنگێك ھیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێ.
ووتی و پێكەنی.
---
[ Ara's pov ]
بیركردنەوە لەوەی كە چی بنوسم زۆر ناخۆشە..ھیچ بیرۆكەیەكم نییە.
ڕاستییەكەی ھێشتا ئەمەوێ لەسەر بابەتی شازادە وونبووەكە بنوسم بەڵام نازانم...بابەتەكە زۆر ئاڵۆزە.
وا نزیكەی دوو كاتژمێر ئەبێت لەو كافتریایە دانیشتووم و ھێشتا نازانم چی بنوسم.
وا بوو بە ھەشتی شەو.
لەپڕ كەسێك كورسیەكەی ڕاكێشا و لەسەر مێزەكەم دانیشت بەرامبەرم و سەرم لەسەر لاپتۆبەكە بەرز كرد بینیم ئایرینە.
زەردەخەنەیەكی بۆم كرد و مینی ھاوڕێكەشی ھات لە تەنیشتی دانیشت و ھەردووكیان بەرامبەرم بوون.
ھەڵوێستێكی سەیر بوو..
ئایرین: سڵاو ئارا.
ئارا: سڵاو ئۆننی! تۆ لە كوێ بویت؟
ووتم و لەپڕ ھەستم بە خەمباری كرد چونكە زۆر بیریم ئەكرد.
ئایرین: خەریكی كار كردن بووم.
مینی: ھاتووین بۆ ئێرە تا ئایرین ھەموو شتێكت بۆ باس بكات، تۆ مافی خۆتە شتەكان بزانیت.
ئارا: ئۆكەی، گوێم بۆ گرتوون لە سەرەتاوە بۆم باس بكە تكایە.
مینی: باشتر نییە كە تۆ پرسیارەكانتمان لێ بكەی؟
سەرم لەقاند و ھەزارەھا پرسیار لە مێشكمدا ئەھات و ئەچوو.
ئارا: كەواتە ئۆنی، ئەوە ماوەیەكە دیار نیت، سەیرە وا لەپڕ دەركەوتیتەوە، خەریكی چی بوو ئەو ماوەیە؟
ئایرین: تەنھا كار.
بە نەرمییەوە وەڵامی دایەوە.
ئارا: بۆ ڕۆيشتی لامان؟
ووتم و ئایرین كەمێك بە نیگەرانییەوە سەیری مینی كرد.
مینی: ڕاستییەكانی پێ بڵێ ئۆنی.
ئایرین: جێمھێشتن تاكو تۆ سەلامەت و پارێزراو بیت.
ئارا: چی!؟ لە چی پارێزراو بم ؟
ووتم و تێنەگەیشتم لە مەبەستی.
ئارا: تكایە وەڵامی تەواو و دروستم پێبدە نەك سەرەداوی سەیر.
ئایرین: من...لەڕاستیدا ئێمە.....ئارا..
وادیار بوو نەیەتوانی قسەكەی بە باشی بڵێت.
مینی: لێیگەڕێ من پێی ئەڵێم...لەڕاستیدا ئارا تۆ لە مەترسیدایت، لە زۆر ڕێگاوە لە مەترسیدایت و ھۆكاری سەرەكیش خۆشەویستەكەتە.
ووتی ومن برۆكانم بەرز كرد.
ئارا: مەبەستت چییە لەمە؟
مینی: بە كورتی ئەیبڕێنمەوە، تێیۆنگ بازرگانی ماددەی نایاساییە، وە دوژمنی زۆریشی ھەیە، لەنێو خەڵكی مەترسیدار دایە و چەك و شت بەكار ئەھێنن، وە ھەندێك لە دوژمنەكانیشی بەدوایەوەن تا لەناوی ببەن، ئەگەر دەستیان بەو نەگات ئەوا بەدوای ئەوانەدا ئەكەون كە خۆشی ئەوێن و ئەكرێ بۆ تۆ بێن و ئازارت پێ بگەیەنن.
ووتی و من بە ساردی سەیرم كردن.
كەواتە ڕاستە..
بەڵام..ئەوانە چۆن بەمە ئەزانن!؟
ئارا: ئێوە چۆن بەم ھەموو شتانە ئەزانن؟
مینی: ئا ئەمە كاردانەوەتە دوای ئەوەی زانیت كە خۆشەویستەكەت بازرگانی ماددەی نایاساییە !؟
بە سەرسوڕمانەوە پرسی.
ئارا: وەڵامی پرسیارەكەمت نەدایەوە.
ئایرین: لەڕاستیدا ئارا..من...بمبورە ئارا بەڵام ئێمە..
مینی: ئێمەش بە ھەمان شێوە بازرگانی ماددەی نایاسایین، وە سەرۆكەكەمان ڕقی لە خۆشەویستەكەتە، تێیۆنگ لە ھەموو بازرگانە نایاساییەكان زیاتر پارە بەدەست دێنێ، سەرۆكەكەمان ئەیەوێ ژیانتان لەناو ببات، ئایرینیش ماوەیەكی زۆرە ئەتپارێزێ لەوەتەی تێیۆنگت ناسی تاكو ئێستا! وە ئیتر ناتوانێ ھەمووكات بەدوای پاراستنی ژیانی تۆوە بێت..ئەگەر جۆن- مەبەستم سەرۆكەكەمان بزانێتەوە كە ئایرین چەند دەمێكە تۆی پاراستووە ئەوا ئایرینیش لەناوئەچێت! پێویستە لەسەرت ئیتر لە تێیۆنگ دووربكەویتەوە ئێمە ناتوانین لەوە زیاتر تۆ بپارێزین.
قسەكانی كرد و من بە تەواوی شۆك ببوم لەوەی بیستم.
ئارا: ئەم ھەموو ماوەیە تۆ بازرگانی نایاسایی بوویت ئایرین؟..وەك تێیۆنگ..تۆ وەك ئەو مەترسیداریت...وە تۆ بۆ ماوەیەكی زیاتر درۆت لەگەڵ كردم وەك لەو.
ئایرین: ئارا..
وە ئەوەی كە مینی ووتی كەمێك توڕەی كردم.
ئارا: بێگومان تێیۆنگ كارەكانی باشتر ئەكات لە سەرۆكەكەتان بۆیە دەستكەوتی لەو باشترە، پێموابێ باشترە ئێوە بە سەرۆكەكەتان كە بڵێن باشتر بە كارەكانی خۆی ھەڵسێ تا قازانجی زیاتر بكات نەك بەدوای تێیۆنگدا بێت...سوپاستەكەم ئایرین كە منت پاراستووە لەوەی سەرۆكەكەت بمكوژێ، بەڵام ئیتر بەتەنیا جێمبھێڵە، وە چیتر مەمپارێزە، من تێیۆنگ جێناھێڵم تەنھا لەبەر ئەوەی سەرۆكەكەت بەدوای ئەو و منەوەیە، ئەمە زۆر گەمژانەیە و من ناترسم لە سەرۆكەكەت.
ووتم و ئایرین بە شۆكییەوە سەیری كردم.
مینی: یانی تۆ ھێشتا ئەتەوێ لەگەڵ بازرگانێكی نایاسایی بیت؟ ھەر ھیچ ھیچ لێی بێھیوا نەبووی!؟
ئارا: بێگومان بێھیوا بووم، بێگومان حەزناكەم كاری نایاسایی بكات بەڵام ئەوە ھەڵبژاردنی ئەوەو كاریەتی، من ناتوانم پێی بڵێم كە چی بكات و چی نەكات..دواتریش تێناگەم بۆ ئێوە دێن ئەم شتانەم پێ ئەڵێن بەر لەوەی چانسێك بدەن بەو كە خۆی ھەموو شتێكم بۆ باس بكات لەبارەی كارەكەیەوە!؟
ووتم و ئایرین كەمێك نیگەرانی بە ڕوخسارییەوە دەركەوت.
ئارا: من شۆك نەبووم لەبارەی ئەوەی كە تێیۆنگ درۆی لەگەڵ كردم لەسەر بابەتی كارەكەی، بێ ھیوابووم ڕاستە بەڵام سەیركە...تەنانەت نزیكترین ھاوڕێشم درۆی لەگەڵ كردم لەبارەی كارەكەیەوە و ئێستاش لەبەرامبەرم دانیشتووە و پێم ئەڵێت كە ئەویش بازرگانی نایاساییە و خۆی و سەرۆكەكەشی بەدوای خۆشەویسەكەتەمدا ئەبن تا لەناوی ببەن..!
وابزانم من شێت بووم كە ھێشتا خۆشەویستەكەم ئەپارێزم و لە سەری ئەكەمەوە..
چیم لێ بەسەرھاتووە!؟..من ناتوانم تێیۆنگ بەجێبھێڵم بەڵام لەھەمان كاتدا پێویستە بەجێی بھێڵم..بەڵام ئەو پێویستی بە منە..
مینی: واو بەڕاستی تۆ بلیمەتی ئایرین ئۆننی..دیارە قسە سودی نییە لەگەڵ ئارا، ئەو زۆر خراپ ئاشقی تێیۆنگ بووە ئیتر، ھەستە با بڕۆین.
مینی ھەستا و بەڵام ئایرین داینیشاندەوە.
ئایرین: ئارا تۆ تێناگەیت، نەك تەنھا گانگی ئێمە بەدوای تێیۆنگەوەیە، كەسانیتریش بەدوایەوەن! تۆ ھێشتا ھەموو شتێك نازانی لەبارەی ڕاستییەكانی ئەو و ڕابردووی! ئەرێ بەڕاست، باسی ھەموو شتێكی ڕابردووی خۆی بۆ كردی؟؟ گرەو ئەكەم بۆی باس نەكردووی! ئەو كەسێكی خراپە تێبگە!
ھێندەیتر سەرم سوڕما لەگەڵ قسەكانی ئایرین و بەتایبەت لەگەڵ كۆتا ڕستەی.
ئارا: ببورە چی ئەڵێی!؟؟
ووتم و بە بڕوانەكردنەوە سەیریم كرد.
دڵگران بووم بەمانە بەڵام ئێستا ئامانجی ئایرین و مینی چییە!؟
خۆ ئەوان كارەكەیان وەك تێیۆنگە و وەك ئەون.
بۆ ھاتوون لە تێیۆنگ ئاگادارم ئەكەنەوە!؟
كێ ناڵێ گانگەكەی ئەوان زۆر مەترسیدارتریش نییە لە گانگی تێیۆنگ ؟!
من ناكرێ لە سەدا سەد متمانەیان پێ بكەم تاكو ھەموو ڕاستییەكان لە دەمی تێیۆنگ ببیستم.
ئایرین: ئەزانی بۆ ؟ بەھۆی ئەمەوە.
ووتی و ھەندێ وێنەی لەسەر مێزەكە دانا لەپێشم.
سەیرم كرد و بۆ ساتێك ھەستم كرد دڵم وەستا.
برۆكانم بەرز بوون لەوەی كە بینیم.
یەكەم وێنە وێنەی تێیۆنگ بوو كە دەمانچەی بەرامبەە كچێك ڕاگرتبوو.
ھەمان ئەو كچە بوو كە ئەو شەوە لە ڕێستوڕانتەكە ھات و ئازاری تێیۆنگی دا.
ئایرین:تێیۆنگ ئەم كچەی كوشت، ناوی سولگی بوو، یەكێك بوو لە ئەندامی گانگەكەمان، ئەو تەنھا ویستی تۆڵە لە تێیۆنگ و گانگەكەی بكاتەوە دوای ئەوەی گوللەیان لە سەرۆكەكەماندا، بەڵام تێیۆنگ ئەوی كوشت چونكە توڕە بوو لەو كچەی كە گوللەی كە تۆ دا، ( جۆی) ئەویش یەكێكە لە ئێمە.
نازانم كە ئەبێ كاردانەوەم بۆ ئەمە چی بێت ئێستا..
نازانم چی بڵێم..نیگەران و سەرم لێشێوابوو.
ئایرین و تێیۆنگ ھەردووكیان وەك یەك خراپن..ئەمە چییە ئەم ژیانە سەیرەی ئەوان!؟
وە...من بەھۆی تێیۆنگەوە گوللەم لێدرا ئەو شەوە؟ ئەویش ئەمەی لێم شاردەوە..
ھەست بە ئاسودەیی ناكەم، نابێ لە نزیكی ئایرینیش بم ئیتر.. ئەوان وەك یەك خراپن!
بێ ھیوا بووم لێیان..
وێنەیەكیترم بینی كە تێیۆنگ لە كەسێك ئەدات و ھەموو ڕوخساری بریندار ئەكات.
من نەمەزانی ئەو بەو شێوەیە خراپە..ئەگەر بازرگانی كردن بە كەل و پەلی نایاساییەوە كارێكی ھێندە خراپ نەبێ خۆ پیاوكوژیی خراپترین شتە!
بۆ تێیۆنگ بۆ!!
من ناتوانم ئەو ڕاستییە ناخۆشانە قبوڵ بكەم..
پێویستە چی بكەم!؟
وێنەكانم ھەموو خستە نێو جانتاكەم و ھەستام.
ئارا: ئەبێ بڕۆم.
ئایرین: بوەستە وێنەكانمان پێویستـ-
ئارا: جارێكیتر قسەم لەگەڵ نەكەیتەوە! گەر جارێكیتر بێیتەوە سەر ڕێگام سكاڵا لەسەر ھەمووتان ئەكەم و ئاشكراتان ئەكەم لای پۆلیس! گەر پێتوابێ پێویستە لە تێیۆنگ دوور بم ئەوا منیش پێموایە كە ئەبێ لە تۆش دوور بم چونكە ئێوە كەسانی بێ ویژدان و نەخۆشن!
ووتم و كەمێك دەنگم بەرز كردەوە لەسەری.
نازانم كە ئەبێ ھەستم چۆن بێت بەڵام ئەمەوێ زللەیەك بكێشم بە تێیۆنگ و ئایریندا كە ھەردووكیان درۆیان لەگەڵ كردم.
یانی من بە تاوانبار دەورە دراوم؟
كـونیش تاوانبارە!؟
ئەی چی دەربارەی ڕۆزێ!؟
بە نەفرەت بن! خەریكە مێشكم ئەتەقێ!
ئارا: تەنھا...تەنھا لێم دووربە.
ووتم و ڕووم سوڕاند تا بڕۆم.
مینی: پێموابێ سەری گرت.
گوێم لە مینی بوو وای ووت بەڵام پشتگوێم خست و ھیچم نەووت.
---
بۆ ڕۆژی دواتر تێیۆنگ و یوتا و جێھیۆن ڕۆشتن بۆ ئەو شوێنەی كە كڕیارە نوێیەكەیان لێ ئەبینی.
كە خانووێك بوو لە دارستان، كۆن و چۆڵ بوو.
جێھیۆن: ئەم شوێنە سەیرە چییە..؟
یوتا: ھەرگیز كڕیاری وا ترسنۆكم نەدیووە كە نەیوێرا شتەكەی لە شوێنێكی گشتی وەرگرێت و ئێمەی ھێناوەتە ئەم دارستانە سەیرە.
تێیۆنگ: ھێچان؟ ھیچ ھەواڵێكی نوێ نییە؟
تێیۆنگ ووتی و بە ئێرفۆنەكەی ناو گوێیەوە دەنگی گەیاندە ھێچان.
ھێچان: كۆنێكشنی ئەو شوێنەی ئێوەی لێن زۆر خراپە، دوای چەند خولەكێكیتر ئەپدەیتتان پێ ئەدەم.
تێیۆنگ: ئۆكەی.
ووتی و لە خانووەكە نزیك بۆوە.
تێیۆنگ ھەستی باشی نەبوو لەبارەی ئەم كڕیارەوە...چۆ ھوایۆنگ كێیە!؟
جێھیۆن بە ھێواشی دەرگاكەی كردەوە، خانووەكە سارد و تاریك بوو.
یوتا: ئەمە بەڕاستی نیشانەی باش نییە.
"بەخێربێن!"
دەنگێك ووتی و ڕێك ھەموو ڕووناكییەكانی خانووەكە داگیرسان.
ھێچان: ھیۆنگ بووەستن! ئەمە تەڵەیە!!
ھێچان لەنێو ئێرفۆنەكەوە ووتی.
تێیۆنگ: دەست خۆش كوڕم لە كاتی خۆیدا قسەت كرد!
تێیۆنگ بە توڕەییەوە ووتی و لەگەڵ جێھیۆن و یوتا یەكسەر چەكەكانیان دەركرد و ڕایانگرت بەرامبەر ئەوانەی لەبەردەمیان وەستابوون.
تێیۆنگ: ھیچ و پوچینە!
جۆنی: واھ ھێواش ھێواش ھاوڕێیان چەكەكانتان بێننە خوارەوە، ئێمە لێرەین تا قسە بكەین، ماوەیەكە یەكمان نەبینیوە ھا تێیۆنگ ؟
جۆنی ووتی و ئایرین و مینی و جۆی دۆیۆنگ و لوكاس و تێیل لە دوایەوە وەستابوون.
جۆی: ھاییی خوێڕینە!
ووتی و پێكەنی.
تێیۆنگ: چیت ئەوێت جۆنی نەفرەتی!؟
ووتی و پێی ناخۆش بوو كە ئەمانە ھاتونە بەر دەمی كاتی لێ ئەكوژن.
تێیۆنگ: چەكەكانتان بێننە خوارەوە.
ووتی و جێھیۆن و یوتا بە قسەیان كرد.
تێیۆنگ: من ھیچ كاتم نییە تا لە ئێوەی بكوژم، ئەڕۆین.
بە ساردییەوە ووتی و ڕووی سوڕاند بڕوات.
جۆنی: نا تێیۆنگ بوەستە ھێشتا پێویستە بمێنیتەوە..ھەواڵی سەرنجڕاكێشمان پێیە بۆت.
بە بزەوە ووتی.
تێیۆنگ: خێراكە چی ئەڵێی بڵێ كارم ھەیە.
ووتی و قۆڵەكانی لێكنا.
تێیل: تۆ گوللەت لە دەستمدا، ئەبێ باجی ئەمە بدەی.
دۆیۆنگ: وە سولگیت كوشت و ناھێڵین ئەوەت بەسەرەوە بچێ.
تێیۆنگ چاوەكانی سوڕاند.
تێیۆنگ: ئەمە ھەواڵە سەرنجڕاكێشەكەتانە؟ ھەواڵی سەرنجڕاكێشی قنم!
جۆنی: بیرم ئەكردەوەو بیستم كە لەگەڵ كچێكی بە ناوی ئارا..زۆر جوانە كچێكی.
بە بزەوە ووتی و تێیۆنگ خێرا برۆكانی بەرز كرد.
تێیۆنگ: ھێی! بوێری ئەوە نەكەیت ھەرگیز لەو نزیك ببیتەوە!
زۆر بە توڕەییەوە ووشەكانی دەربڕی.
جۆنی: ئۆو كوڕەكەمان ئاشق بووە..نەمزانیبوو بەو شێوەیە خۆشت ئەوێت، باشترە بۆخۆت كە ئاگاداری بیت، ناتەوێ لەدەستی بدەیت وانیە!؟ ڕاستە ئایرین ؟
بە خەندەوە ووتی.
ئایرین: بـ-بەڵێ..
تێیۆنگ: تۆش ھاوڕێیەكی بێ كەڵك دەرچووی لەگەڵی!
تێیۆنگ ووتی و ئایرین مۆڕەی لێ كرد.
ئایرین: تۆ خۆشەویستێكی بێ كەڵكیت بۆی! ھێشتا ھەموو ڕاستییەكانت بۆ باس نەكردووە وانییە؟ قوڕبەسەرت چونكە دڵنیابە ئەو ئێستا ھەموو شتێك ئەزانێ لەبارەتەوە.
ئایرین نەیەویست كە ھاوڕێیەكی خراپ بێت بۆ ئارا بەڵام ئەمە كاریەتی و ناتوانێ لە قسەی جۆنی دەربچێ.
تێیۆنگ: ئەوە چیت ووت !؟؟
بە توڕەییەوە ووتی و چووە پێشەوە لێیان بەڵام جێھیۆن گرتی و وەستاندی.
جێھیۆن: ھیۆنگ ئارام بەوە!
یوتا: باشە ئێوە لە سەرەتاوە بۆ ئێمەتان ھێناوەتە ئێرە؟ ئێمە ھیچمان نییە لەگەڵ ئێوە بەس ئەگەر ئێوە شتێكتان ھەیە باشترە لە ئێستاوە پاشەكشە بكەن چونكە پەشیمان ئەبنەوە!
جۆی: پێكاندنی نیشانەكانت زۆر ھیچن!
یوتا: ھھە سەیركەن كێ وا ئەڵێت، ئەو كەسەی چەندینجار شكستی ھێنا لەوەی گوللە لە تێیۆنگ بدات و منیش بە چركەیەكی چاو نوقاندن گوللەم لە جۆنی سەرۆكتان دا.
بە بزەوە وەڵامی جۆی دایەوە.
جێھیۆن: ئێمە ئەڕۆین، ئێوە كاتمان لێ ئەكوژن.
جۆنی: بوەستن، ئێمە ئەمانەویست پێتان بڵێین كە شەڕەكەی نێوانمان ھێشتا بەردەوامە.
تێیۆنگ: ئێمە ئیتر نە گرینگیتان پێ ئەدەین نە ھیچیشمان ھەیە تا لەگەڵتان شەڕی لەسەر بكەین، شتی گرنگترم ھەیە كە مامەڵەی لەگەڵ بكەم نەك ئێوەی گەمژە، گەر نزیك بنەوە لێم و لە خۆشەویستەكەم و ھاوڕێكانم ئەوا لەناوتان ئەبەین.
بە مۆڕەوە بە جۆنی ووتی و جۆنی تەنھا پێكەنی و سەری لەقاند.
كەسیان ھیچیان نەووت تا لەپڕ دەنگی پاژنەی پێڵاو ھات.
" ئۆكەی ئۆكەی ئۆكەی.."
ھەمووان ئاوڕیان دایەوە بۆ دەنگەكە.
تێیۆنگ دەمی بەش بۆوەو دڵی كەمێك خێرا لێیدا بەبینینی ئەو كەسە.
كچەكە ھات و لە تەنیشت جۆنی وەستا.
"ھای تێیۆنگ؟ منت لەبیرە!؟"
تێیۆنگ ڕوخساری ھێمن بۆوە و ھەناسەیەكی ھەڵكێشا.
جێھیۆن: نینگ نینگ!!!؟
بە شۆكەوە ووتی.
بەڵێ، نینگ نینگ خۆشەویستی پێشووی تێیۆنگ بوو، ئەو تاكە كچەی كە بەڕاستی تێیۆنگ لەگەڵی بوو بەر لە ئارا.
بەڵام پەیوەندییەكەیان زۆر بێ سەروبەر و ئاڵۆز بوو.
چونكە تێیۆنگ كە لەگەڵی بوو ھێشتا ھەستی پلەی بۆی'یەتی تێدا ھەبوو فلیرتەكانی تەواو نەئەبوو لە دەوری كچان.
نینگ نینگ بزەیەكی كرد و قۆڵەكانی لێكنا بە شانازییەوە سەیری تێیۆنگی كرد.
لەڕاستیدا نینگ نینگ زۆر دڵی شكا كە بینی تێیۆنگ ئاوایە و وەك خۆشەویستێكی ڕاستەقینە ھەڵسوكەوتی لەگەڵ ناكا.
وە نینگ نینگ پێشتر ئەندام بوو لە گانگەكەی تێیۆنگ بەر لەوەی سانا بێتە ناویانەوە.
نینگ نینگ: من ئێستا ناوم ھوایۆنگە.
تێیۆنگ بە جۆرێك لە جۆرەكان ھەستی بە خراپی ئەكرد چونكە ئەو بوو كە پێشتر خراپ ھەڵسوكەوتی لەگەڵ كرد و پەیوەندییەكەیان لەناوچوو..وە ئێستا دوبارە بینیەوە بەڵام بە جیاوازیی و وەك ئەندامێك لە گانگی جۆنی وایكرد ھەست بە توڕەیی و خەم و پەشیمانی بكات.
نینگ نینگ: ھیچ ووشەیەكت نییە تێیۆنگ؟..ئێ كێیە ئەم ئارایە؟ وە چۆن بتوانم پێی بڵێم كە لـی تێیۆنگ چەندە كەسێكی ھیچ و خراپە!
تێیۆنگ: نینگ نینگ پێویست ناكات شەڕ بكەین، ڕابردووم لە دژم بەكار مەھێنە.
نینگ نینگ: ووتم من ناوم ھوایۆنگە.
پێكەنی و بەردەوام بوو لە قسەی.
نینگ نینگ: وە ببورە، بێگومان ئەمەوێ كە شەڕ لەگەڵ ئەو كوڕە بكەم كە دڵمی پارچە پارچە كرد..وە پێویستە ئەو كچە داماوەش ئاگادار بكەمەوە بەر لەوەی ئەویش تێبكەوێتە نێو ئەو تەڵەی من تێیكەوتم..وا پێ ئەچێ كیم ئارا قوربانیە نوێیەكەت بێ ھا؟
تێیۆنگ شەویلگەی جوڵاند و ھیچی نەووت.
ئارا لە ھەموو كەسێكیتر جیاوازە بۆی..
تێیۆنگ ھەمیشە ئەوە لە مێشكیدا ئەڵێتەوە كە ھەرگیز ئازاری ئارا نەدات..ئەو تەنانەت ئەیئەویست ئازاری نینگ نینگیش بدات پێشتر، تەنھا ڕابردووە خراپ و ئاڵۆزەكەی مێشكی ئەوی تێكدابوو.
وە ئێستا پەشیمانە كە ئازاری ئەوی دا.
ئایرین: خەمت نەبێ ھوایۆنگ، من دوێنێ بە ئارام ووت كە ئەو سولگی ئێمەی كوشت، وە ھێشتا ئازاری خەڵك ئەدات و بكوژە و بازرگانی ماددەی نایاسایشیە!
ووتی و تێیۆنگ خەریك بوو دڵی بوەستێ و كەمێك ھەناسەی تەنگ بوو بەوەی كە بیستی..
نینگ نینگ: ووپسیییس تێیۆنگ ئەشقەكەی لەدەست ئەدات.
تێیۆنگ بیری ھاتەوە كە ئارا لە دوێنێ شەوەوە وەڵامی پەیوەندی و نامەكانی نەداوەتەوە..
ناكا ئایرین ڕاست بكات و شتی وای كردبێ...
تێیۆنگ: چــی!؟؟
ھاییی
گور و درەكان ڤۆتەكانتان ھیچ باش نییە لەچاو ڤیوەكان :(