[ Ara's pov ]
بەیانیەكەی ڕۆشتم بۆ كار و ھەر كە ڕۆشتمە ئۆفیسەكە ڕۆزێ قسەی كرد.
ڕۆزێ: قسەت لەگەڵ كون كرد؟؟
ئارا: بەڵێ بەڵێ كردم.
ڕۆزێ: ووتی چی؟
ئارا: چوزانم قسەی قۆڕی ئەكرد ئەیووت كە تێیۆنگ بازرگانی ماددەی نایاسایی و شتی وایە ھھە من دەردی ئەو ئەزانم، تەنھا نایەوێ بە ھیچ جۆرێك كە لەگەڵ تێیۆنگ بم.
ووتم و لەسەر كورسیەكەم دانیشتم.
ڕۆزێ: بازرگانی ماددەی نایاسایی؟..كێ ناڵێ وانییە جا؟
ئارا: چی؟! نەخێر ڕۆزێ تێیۆنگ شتی وا ناكات وانییە؟!
ووتم و گومانێك لە دڵم دروست بوو.
تەنانەت نزیكترین ھاوڕێشم گومانی شتی وای لێ ئەكات..
ڕۆزێ: من ناڵێم بەدڵنیایەوە كردوویەتی بەڵام كێ ناڵێ نەیكردووە؟..ئێمە ھیچ نازانین لەبارەی ئەمەوە تەنھا ئەوە ئەزانم كە جێھیۆنیش لەگەڵ تێیۆنگ كار ئەكات، وە ئەو ھیچ كات باسی كارەكەی خۆی بۆ نەكردووم و تەنھا ئەڵێ مەیزانە باشترە!
ئارا: تێیۆنگ بە منی ووت كە تەنھا بازرگانە!
ڕۆزێ: بازرگانی چی ئاخر؟
ناكرێ..ناكرێ وابێ...
كونیش ھەمان پرسیاری لێم كرد.
ئێستا سەرم لێ شێواوەو بەڕاستی گومانم بۆ دروست بوو.
ڕۆزێ: خۆتەزانی جێھیۆن و تێیۆنگ چەندێك دەوڵەمەندن، یانی ئاشكرایە كە سەروەتێكی چەندە زۆریان ھەیە، چۆن بەو تەمەنە گەنجەوە توانیویانە ئەو ھەموو پارەیە زۆرە بەدەست بێنن؟ كەسانی وا دەوڵەمەندی تەمەنی ئەوان یان ئەوەتا میراتی خێزانییان بۆ ماوەتەوە یان میراتگری كۆمپانیای باوكیانن یانیش ئەوەتا بازرگانی ماددەی نایاسایین.
ڕۆزێ قسەكانی كرد و نەفرەت! قسەكانی ڕاستە!
تێیۆنگ میراتگری خێزانی و شتی وانییە.
ئەو خۆی خۆی ھەڵاتووە لەدەست بەخێوكەرەكانی.
ئەو یوتایەش دەوڵەمەند دیار بوو كە كاری لەگەڵ ئەكردن.
ئارا: كەواتە تۆ ئەڵێی ئەكرێ ڕاست بێت؟
ڕۆزێ: پێموایە ئەوەی كون پێتی ووتووە ڕاست بووە.
ئارا: پێتوایە جێھیۆنیش ئەو كارە ئەكات؟
ووتم و ئەو سەری كەمێك لەقاند.
ڕۆزێ: دوێنێ شەو لە ماڵەكەی بووم و ھەندێك شتی ووت كە وایكرد بڕوابكەم قسەكانی كون ڕاستن..خۆتەزانی ھەر ئەو شتانەی لە دەوروبەری ئەواندا ڕوویاندا ئەوجارە كەمێك سەیر بوو..
ھمم..تێیۆنگ پێمی ووت كە كەسانێك ھەن ئەیانەوێ كارەكەی لەناو ببەن چونكە لەوان سەركەوتووتر ببوو، وە بەدوای ئەو كەسانەوە ئەكەون كە تێیۆنگ خۆشی ئەوێن..
ئارا: باشە تۆ لەلات ئاساییە كە ھێشتا لەگەڵ جێھیۆن بیت گەر بزانی كە ئەو كاری وا ئەكات؟
ووتم و ھەناسەیەكی ھەڵكێشا.
ڕۆزێ: نازانم..یانی ئەوم بەدڵە بەڵام ئایا بەڕاستی ئەمەوێ لەگەڵ پیاوێك بم كە كاری نایاسایی بكات؟؟
ئارا: چی ئەگەر ئەوان شتی وا نەبن و ئەمە تەنھا تەنھا گومانی ئێمە بێت؟
ڕۆزێ: گەر وابێت زۆر باشە، بەڵام ئینكاریش لەوە ناكرێ كە شتێكی گوماناوییان ھەیە، پێموابێ تۆ قسە لەگەڵ تێیۆنگ بكەی، دیارە كە ئەو زۆری خۆشئەوێی، دڵنیام ڕاستیەكانت پێ ئەڵێت.
ووتی و خەندەیەكم كرد بۆ قسەكەی.
دواتر كەوتمەوە بیركردنەوە لەو شتانە و لەوەی كە كون ووتی.
باشە ئەكرێ كون ڕاست بكات بەڵام ئەو لە كوێ ئەو شتانە ئەزانێ؟
ڕاستیە سەیرەكە ئەوەیە كە پێناچێ گرنگی بەوە بدەم كە ئاخۆ تێیۆنگ بەڕاستی بازرگانی نایاساییە یاخود نا..
من خراپ تێكەوتووم بۆی..
دوای تەواوبوونی كاتی كارەكەم، تێیۆنگ ھات بەدوام و سەركەوتمە ئۆتۆمبێلەكەی.
بەو ڕێگایەدا نەڕۆیشت كە ئەڕۆشتە لای ماڵەكەم.
ئارا: بۆ كوێ ئەڕۆین؟
تێیۆنگ: بیرم كردەوە كە بەر لەوەی بتگەیەنمە ماڵەوە نانێك لە دەرەوە بخۆین.
ئارا: ئۆكەی كەواتە با بچین.
لەوكاتە زەنگی مۆبایلەكەی ھات و لە چاكەتەكەی دەریكرد.
سەیرم كرد نوسرابوو ھێچان.
ئاا بیرمە ھێچان، ھاوڕێ بچوكترینەكەیان بوو.
تێیۆنگ: خولەكێك بەیارمەتیت ئارا گیان.
ووتی و من سەرم بۆی لەقاند.
ئۆتۆمبێلەكەی لە لایەك وەستاند و ھاتە خوارەوە وەڵامی پەیوەندیەكەی دایەوە.
ویستم گوێم لە قسەكانی بێت و كەمێك جامەكەم ھێنا خوارەوە.
تێیۆنگ: ئەھا ھەفتەی داھاتوو؟..ووتت كامە ڕۆژ؟..دووشەمە ئۆكەی، بە یوتا و سانا بڵێ كە خۆیان باش ئامادە بكەن بۆ ئەو ڕۆژە، ئەوانیش ئەبێ لەدوامەوە بێن، ئا ھێچان ناوی كڕیاڕەكەی ئەمجارە چی بوو؟
ئەمە پرسیاری ناوی كڕیاری كرد!
تێیۆنگ: كریستنا؟ ھمم ئۆكەی باشە پێی بڵێ ئێمە بۆی جێ بە جێ ئەكەین بەڵام ھەست ناكەن ئەمەی ئەو داوای ئەكات كەمێك سەیرە!؟ ھێچان ئەتوانی ھەندێك زانیاری لەسەر بدۆزیتەوە؟..ھا دۆزیتەوە یانی زانیاریت لەسەر پەیا كردووە زۆر باشە!
ووتی و من ھێشتا گوێم بۆ قسەكانی گرتبوو.
تێیۆنگ: تۆ ئەڵێی پێموایە كریستینا ناوی ڕاستەقینەی خۆی نییە؟ ئەكرێ كەسایەتی ڕاستیی خۆی شاردبێتەوە یانی..ئۆكەی بەیانی قسەی لەسەر ئەكەین، ئەگەر ویستیشی بمانبینێت ئاساییە بەڵام با تێن و لیساش ھەر ئاگادار بن نەوەك شتێكی نەخوازراو ڕووبدات، وە جێھیۆنیش بە لای تۆ بێت.
ھمم..كەواتە وادیارە شتەكە ڕاستە و تێیۆنگ ئەو كارانە ئەكات..
تێیۆنگ: بە نەفرەت بێ پێی بڵێ با ئەم شەممەیە بێت بمانبینێ، خۆتان ئەزانن ھەفتەی داھاتوو لە ئەركێكیتردا ئەبین.
ھمم..كەواتە ھاوڕێكانی ھەموو بەیەكەوە كار ئەكەن لەگەڵی..
لەوانەیە كون درۆی نەكردبێ بەڵام بۆ ھەست بە ترس ناكەم؟
ھەست بە ھیچ ناكەم، تەنھا ئەوم پێ ناخۆشە كە تێیۆنگ كارە ڕاستەقینەكەی خۆیی پێ نەووتم.
خۆم دواتر ھەر لێی ئەپرسم.
پەیوەنیەكەی داخست و ھاتەوە ناو ئۆتۆمبێلەكە.
تێیۆنگ: ھاتمەوە.
ھیچم نەووت و تەنھا بە زەردەخەنەوە سەیری یەكترمان ئەكرد.
متمانە بە تێیۆنگ بكەم؟
تێیۆنگ: نزیكین لە شوێنەكە، چێژ لە بینینی خۆرئاوا بوون وەرئەگرین بەیەكەوە.
ووتی و دەستمی گرت و ئۆتۆمبێلەكەی لێیخوڕی.
تاكو گەیشتینە كەنار دەریا.
ئارا: چی؟ كەنار دەریا؟
ووتم و ئەو ھات دەرگای ئۆتۆمبێلەكەی بۆ كردمەوە.
تەنھا خەندەی ئەكرد و پێڵاوە پاژنە بەرزەكانمی لەپێ كردمەوە.
ئارا: چی ئەكەی؟ ئەی چی لە پێ بكەم ئێستا؟
لە دواوەی ئۆتۆمبێلەكە كالەیەكی سپی دەركرد و لەپێمی كرد.
ئارا: ئەمە پڕ بە پێمە چۆن زانیت یانی چۆن ھێنات؟
تێیۆنگ: ھێواش ھھە من ھەموو شتێك ئەزانم لەبارەی تۆ، دەی با بڕۆین.
دەستمی گرت و بردمی بۆ نێو لـمەكە.
ھەوایەكە لە ڕوخسار و قژی ئەداین و بۆنی ئەوم بۆ ئەھات.
بۆ ھێندە بۆنی خۆشە؟
ئەو ھەر بەڕاستی وەك شازادەكان وایە.
خۆر خەریك بوو ئاوا ئەبوو، كەشەكەی ئەوێ زۆر خۆش بوو و ئاسمان ڕەنگی جوان بوو.
خۆشی دەنگی شەپۆلەكانی دەریاش لەلایەكەوە.
ڕۆشتین تاكو گەیشتینە لای شوێنێك كە مێزێكی ڕازاوەی لێ ئامادە كرابوو.
خوایە گیان ئەم كوڕە بۆ وا شیرین و باشە لەگەڵم؟
تێیۆنگ: گەیشتین!
ووتی و كورسیەكەی بۆ ڕاگرتم تا دانیشم و خۆشی لە بەرامبەرم دانیشت.
ئارا: تۆ ھەموو ئەوانەت ئامادە كردووە؟
تێیۆنگ: بەڵێ لەگەڵ یارمەتی ھەندێ ھاوڕێكانم تا شوێنەكە بە پارێزراوی بھێڵنەوە بەر لەوەی ئێمە بێین.
ئارا: ئەھاا ئەی ئەوان ھێشتا لێرەن؟
تێیۆنگ: نا تازە ئێستا ڕۆشتن.
ووتی و من سەرم لەقاند.
ئارا: ئێرە زۆر جوانە تێیۆنگ، نازانم چۆن وەسفیشی بكەم!
ووتم و سەیری دیمەنی خۆرئاوابوونەكەم ئەكرد.
تێیۆنگ: ویستم كەمێك مێشكت ھێمن ببێتەوە، ئەزانم كە ئەم چەند ڕۆژە بە ماوەیەكی زۆر سترێس و ناخۆشدا تێپەڕی بەھۆی من و كار و خۆشەویستە كۆنەكەت و ئەو كابرایەی دەمانچەی لەسەر ڕاگرتی..ووتم بەڵكو ئەمشەو كەمێك مێشكت لە شتە ناخۆشەكان پاك ببێتەوە.
بە زەردەخەنەوە سەیرم كرد.
ئەو وام لێ ئەكات ھەست بكەم كە من تاكە كچی دنیام..چۆن خۆشمنەوێ و شێت و ھار نەبم بۆی؟؟؟
ئارا: وێڵ..ئەوە بەڕاستی سوودی ھەبوو، سوپاستەكەم تێیۆنگ.
ووتم و دەستی لەسەر دەستم دانا.
تێیۆنگ: نامەوێ ھەرگیز نیگەران بیت، تۆ تەنھا شایەنی خۆشبەخت بوونی.
ئاسمان ھێواش ھێواش ڕەنگی تاریك ئەبوو و دەستمان كرد بە نان خواردن و قسە كردن.
تێیۆنگ: ئەو ھەفتەیە لەوانەیە زۆر زۆر سەرقاڵ بم و كاتم نەبێ بێمە لات بتبینم.
ھمم..وابزانم ئێستا ئەزانم كە بەچییەوە سەرقاڵە.
تێیۆنگ: كەواتە با ئەمشەو وا لێ بكەین كە كۆتا شەومان بێ، لەگەڵ تۆ بوون مێشكم ھێور ئەكاتەوە، ھیوادارم تۆش وابی خۆشەویستم.
من بەڕاستی شایەنی كەسێكی باشی وەك ئەوم..؟
ئێستا بۆم یەكلایی بۆوە، كە ھیچ گرنگی بەوە نادەم گەر بازرگانی نایاسایش بێت!
گرنگ ناو دڵ و ناخیەتی كە چەندێك لەگەڵم باشە.
مادام ئەو ھیچ ئازارم نادات و ڕاستییەكانیم پێ ئەڵێت، ئەوا بۆ ھەتا ھەتایە ئامادەم لەلای بمێنمەوە.
ئارا: زۆر سوپاس تێیۆنگ..تۆ باشترینیت.
ووتم و زەردەخەنە جوانەكەی بۆ كردم.
دواتر بە چەتاڵەكەی خۆی ئەیەویست خواردنم پێ بدات ھەردووكمان پێئەكەنین.
من زۆر دڵخۆشم بە ھەبوونی ئەو...ئەمەوێ بۆ ھەمیشە لەگەڵی بم..
ئارا: ئێرە بە تەواوی تاریك بوو ئێستا.
تێیۆنگ: ئەترسی؟
ئارا: ھھە بێگومان نا.
تێیۆنگ: ئارا خۆتەزانی، من ڕابردووی خۆمم بۆت باس كرد بەڵام تۆ ھیچی خۆتت بۆ باس نەكردووم.
ئارا: ھمم..ھیچ شتێكی وا گرنگ نییە لە چیرۆكی ژیانی من تێیۆنگ..ھەر لەناو خێزانێكی ئاسایی لەدایك بووم و لە بوسان گەورە بووم، دایكم و باوكم و خوشكە بچوكەكەم لەوێ ئەژین و منیش بەھۆی كارەكەم ناچار بووم بێم لە سۆوڵ بەتەنیا نیشتەجێ ببم، ڕۆزێ و ئایرین و كون تاكە ھاوڕێمن لێرە..خۆشت ئەزانی نێوانم لەگەڵ كون ئێستا شێواوە و ئایرین ماوەیەكە خۆی لێم دورخستۆتەوەو ھەواڵی نازانم، تاكە ھاوڕێ كە ئێستا لەگەڵمە ڕۆزێیە..وە بێگومان تۆشم ھەیە ئێستا.
ووتم و ئەو بە قوڵی سەیری ناو چاوەكانمی ئەكرد، وەك ئەوەی زۆر بە مەراقەوە گوێی بۆ چیرۆكەكەم گرتبێ.
بە ھێواشی سەری لەقاند و قژمی خستە دواوەی گوێم.
تێیۆنگ: ئەی خێزانەكەت چۆنن؟
ئارا: باشن ئەوان، زۆریش بیریان ئەكەم.
ووتم و ھەناسەیەكم ھەڵكێشا.
بیركردنەوە لە خێزانەكەم چاوەكانم پڕ ئەكات ھەندێجار.
تێیۆنگ: ئەمەوێ ئەوان ببینم ڕۆژێك.
ووتی و من چاوەكانم فراوان بوون.
ئارا: بەڕاست؟ ھھە بەڵام بۆ؟
تێیۆنگ: بەنیازی ھەروا بمێنینەوە ھھە؟ ئەی ئەوانیش ھەقی خۆیان نییە زاوای داھاتوویان ببینن؟
ووتی و ھەستم بە ڕوومەتەكانم كرد كە سوور بوونەوە.
ئارا: ئێ..گەر وابێ...ئەوانیش حەز ئەكەن ئەو پیاوە ببین كە ترپەی دڵی كچەكەیانی شێواندووە ھھە
ووتم و ئەو لەگەڵ خەندەكەی چاوەكانی ئەبریسكانەوە.
لەوكاتە تەنوورەكەم كەمێك چاك كرد كە بە تەسكیەكەی كەمێك نارەحەت ببوم.
تێیۆنگ: ببورە كە بەو جلانەوە تۆم ھێنا ئێرە، نەمەزانی جلی وات لەبەر ئەبێ بەڕاستی..یانی زۆر جوانە لەبەرت بەڵام وا پێئەچێ كەمێك ناڕەحەت بی پێی...یانی..ئەتوانی لەبەری بكەیتەوە گەر ئەتەوێ.
ووتی و من چاوەكانم فراوان بوونەوە لێی.
تێیۆنگ: ھھھە نا نا گاڵتەم كرد كچێ.
ھمم ئاوا؟ ..كەواتە با منیش كەمێك گاڵتەی لەگەڵ بكەم.
ئارا: ئەتوانم لەبەری بكەمەوە.
ووتم و لەنێو ئاو خواردنەوەكەی كۆخەی گرت.
دەستم برد بۆ زنجیری تەنوورەكەم و ئەو بە شۆكیەوە سەیری ئەكردم.
تێیۆنگ: ئەمە لێرە نابێ!
ووتی و ھەستایەوە دەستی لەسەر دەستم دانا تا زنجیرەكە نەكەمەوە.
ڕوخساری لە ڕوخسارم زۆر نزیك بوو و سەیری یەكترمان ئەكرد.
وابزانم توڕەم كرد؟
تێیۆنگ: تۆ ناتوانی وام لێ بكەی ئارا..ئەمە باش نابێ بۆخۆت.
ئارا: ببورە..
بە چاوێكی بێتاوانانە سەیریم ئەكرد.
تێیۆنگ: وامەكە ئارا..
ئارا: چیم كردووە؟
ووتم و ڕێك ھەستم بە لێوەكانی كردەوە.
ئەو ھەستەی كە ناتوانم وەسفی بكەم.
وەستا و سەیری كردمەوە.
تێیۆنگ: گەر وا ھەڵسوكەوتم لەگەڵ بكەی منیش ھەر ئاوا ئەكەم با بزانی!
ئارا: كەوایە ھەر وا بكە.
ووتم و ئەو دووبارە بە چاوە فراوان بووەكانیەوە سەیری كردم لەوەی كە ووتم.
ھیچی نەووت و ھەستایەوە لە شوێنی خۆی وەستا، دڵتەنگ دەرئەكەوت.
تێنەگەیشتم لەبەرچی وای لێھات؟ یانی نایەوێ ماچم بكات؟
ویستم ھەستمەوە بەڵام ھێندەم زانی دووبارە نزیك بۆوەو ماچمی كردەوە.
سەرەتا شۆك بووم و دواتر ھەستم بە بزەی لێوی كرد.
ھا..یانی تۆڵەی خۆی كردەوەو گاڵتەی لەگەڵ كردمەوە بەو شێوەیە..
تێیۆنگ: نابێ بەو شێوەیە یاریم لەگەڵ بكەی ئارا.
ووتی و دەستی خستە سەر ڕوومەتەكانم و بەردەوام بوو تا گەیشتە ملم و وەستاندم.
بۆ ساتێك سەیری كردم بە چاوە بریسكەییەكانی.
تێیۆنگ: ببورە ئەگەر لە سنوری خۆم لامدا بەڵام تۆ شتێكی زۆر ناوازەیت، نەمتوانی خۆم بگرم.
ووتی و سەیری ملم كرد بە شاشەی مۆبایلەكەم و ئۆڵڕێدی شوێنی خۆی لێ بەجێھێشتبوو.
ئارا: كـێشە نییە..خۆی ئاساییە یانی بەڵام...لێرە نا.
تێیۆنگ: ھااا! نەمزانیبوو حەزیش ئەكەی ماچت بكەم!
ئارا: تۆ زیاتر حەز ئەكەی!
تێیۆنگ: بێگومان! دڵنیابە لەوە بەڵام نامەوێ زۆریت لێ بكەم كە خێرا بڕۆین لەسەر شتەكان..نامەوێ ھیچ شتێك بەر لەوەی دڵنیا نەبمەوە كە تۆ بە تەواوی دڵتەوە خۆشت ئەوێم.
ووتی و بە ھێواشی سەرم لەقاند.
تێیۆنگ: بەھەرحاڵ، تۆ ماندووی با بتگەیەنمە ماڵەوە.
ئارا: بووەستە، ئەمەوێ شتێكت پێ بڵێم.
تێیۆنگ: بیڵێ گیانەكەم
ئارا: من ئەزانم كە تۆ بە تەواوی باسی چیرۆكی خۆتت بۆ نەكردووم..تێئەگەم لەوانەیە شتانێك ھەبێ كە بتەوێ بە نھێنی بمێننەوە..یانی لەوانەیە نەتەوێ ئەو شتانەم پێ بڵێی لەترسی ئەوەی ئازارم بدەی بەڵام...گەر ھەر شتێك ھەیە لێمی ئەشارییەوە پێمی بڵێ! خەڵكانێك ھەندێك شتییان لەبارەی تۆوە بۆ باس كردووم كە بەڕاستی گرنگی پێ نادەم گەر ڕاست بن یا درۆ-
تێیۆنگ: ئارا-
ئارا: گەر ڕاست بێ گرنگ نییە گەر درۆش بێ ھەر گرنگ نییە..ئەمە ھیچ شتێك ناگۆڕێ! دوودڵ مەبە لەوەی ھەموو شتێكتم بۆ باس بكەی، گەر خراپیش بێ، ئەوا من تا كۆتای ھەر لەگەڵت ئەبم، سۆ تكایە بێ ھیوام مەكە، من متمانەم پێتە و تۆش متمانەت پێم ھەبێ، من ھەرگیز بەجێتناھێڵم گەر تۆ ھەمیشە ڕاستییەكانم پێ بڵێی، من ناھێڵم جارێكیتر ھەست بە تەنھایی بكەی، ئەبێ ھەست بكەی چەندێك خۆشەویستی لام، تۆ ھەستێكی وات بە دڵمدا ھەرگیز پێشتر ھەستم پێی نەكردبوو، ھیچ پێموا نییە ئیتر بتوانم لێت دوور بكەومەوە تێیۆنگ..ئەمەوێ تا مردن لەگەڵت بم..ھەموو ئەوەی لەناو مێشكمە تۆی..تەنھا تۆ!
قسەكانم كرد و ئەو بە ڕووخسارە شۆكاوییەكەیەوە سەیری ئەكردم.
چاوەڕێی ئەم جۆرە دان پێدانانەی لە من نەئەكرد.
بەڵام ئەوە ڕاستییەكە بوو.
ئەوە ڕاستی ھەستەكانمە بۆ ئەو.
گەر ئەو بازرگانی نایاسایش بێ با وابێ! گرنگ نییە لام.
ئەو خۆی لەناو خێزانێكی ھێندە باش گەورە نەبوو، ئێستا چۆن چاوەڕێی ئەوەی لێ ئەكرێ كە كاری باش بكات؟
ئەو پێویستی بە منە.
ئەزانم كارەكەی مەترسیدارە، بەڵام ئەمە بڕیاری خۆیەتی.
وە من ھەمیشە لە كاتە خۆش و ناخۆشەكان لەلای ئەبم.
گەر پێویست بكا شەڕ ئەكەم بۆی.
تا كۆتایی لەگەڵی ئەبم بەڵام ناتوانم زۆریشی لێ بكەم تا خۆی پێم نەڵێت كە ئەو كارە ئەكات.
تێیۆنگ: ئارا بۆچی...تۆ بۆ وام لێ ئەكەی؟ من شایەنی تۆ نیم..
ووتی و ھەستم بە شكاویی دەنگی و لەرزینی دەستەكانی كرد.
دەستیم گرت و سەیری ناو چاوەكانیم كرد.
ئارا: بۆ وا ئەكەم؟...چونكە خۆشم ئەوێی.
ووتم و بڕوای بەوە نەئەكرد كە بیستی.
تێیۆنگ: یانی چۆن؟ كەی؟ بە تەواوی دڵتەوە؟ ئارا ئەوە گاڵتەیە یان خەونە؟؟
ئارا: نەخێر تێیۆنگ ووتم من خۆشمئەوێی!
لەگەڵ ئەوە خەندەیەكی گەورەی كرد و توند باوەشی پێمدا كرد.
تێیۆنگ: خۆشمئەوێی ئارا! لە ھەموو شتێك زیاتر! لە ھەموو شتێك و ھەموو كەسێك زیاتر!
ووتی و دوای كەمێك باوەشەكەمان پچڕاند.
ئارا: منیش خۆشمئەوێی.
تێیۆنگ: ئەی خوایە..بیستنی ئەمە لە دەمی تۆوە چەند خۆشە!
ووتی و پێكەنیم.
تێیۆنگ: نەفرەت..ئارا من ئەترسم ئازارت بدەم..من ھیچ شایەنی تۆ نیم..
ئارا: تێیۆنگ ئەو قسانە مەكە.
تێیۆنگ: بـەڵام ئـارا...تـۆ زۆر پـاک و بـێگـەردتـری لـەوەی کـەسـێـکـی خـراپـی وەک مـن شـایـەنـت بـێت...
ئارا: تـۆ بـەخـۆت ئـەڵـێـی 'خـراپ' بـەڵام مـن پـێـت ئـەڵـێـم 'فـریـشـتـە' ...سـەیـرکـە، ئـێـمـە ھـەمـوومـان مـرۆڤـیـن بـێ جـیـاوازی! ...بـەڵام تـێـیـۆنـگ.... تـۆ فـریـشـتـەیـت..! جـیـا لـە ھـەمـوو مـرۆڤـی دنـیـا...مـن دڵـنـیـام تـۆ فـریـشـتـەیـت.
ووتم و ھەناسەی بەپەشۆكاوییەوە ئەدا و سەری بە سەرم ئەكرد چاوەكانی دائەخست و لەبەر خۆیەوە ئەیووتەوە كە ئەو شایەنی من نییە تاكو...لێوەكانم نا بە لێویەوەو چاوەكانم داخست..
ئۆكەی سۆ ئەو دوو كۆنڤێرزەیشنەی كۆتایی تێیۆنگ و ئارا ئەوەیە كە لە بایۆی یان سەمەریی كەڤەری چیرۆكەكە نوسیتم 🥺 ئای ڵەڤ ئت پڵیص.