[ Ara's pov ]
كە لە كافێیەكە دەرچووین و مینی قسەكانی كرد، بینیم ڕۆزێ ئۆتۆمبێلەكەی پێكرد و ڕۆشتم سەركەوتم.
ڕۆزێ: ئارا تۆ باشیت؟
بە نیگەرانیەوە سەیری ئەكردم.
ئارا: باشم بەڵام با زوو لێرە بڕۆین نامەوێ بیبینم.
بە دەنگێكی شكاوەوە ووتم و ڕۆزێ سەری لەقاند و بەڕێ كەوت.
ئارا: بەم دواییانە زۆر ئایرین ئۆنی نابینم، تكایە ئەتوانی پێی بڵێی كە ئەمەوێ بیبینم؟
ڕۆزێ: ئۆكەی بەڵام بۆ؟
ئارا: ئەو كچەی تازە وەستابوم لەگەڵی ھاوڕێیەكی ئەوە..وە پێی ووتم كە ئایرین ئیتر ناتوانێ بمپارێزێ..تێناگەم ئاخر لە چی ئەبێ بمپارێزێ!
ڕۆزێ: سەیرە!...چیتری ووت؟
ئارا: ووتی كە لەوانەیە گەر ھەوڵ دەم قسە لەگەڵ ئایرین بكەم ئەوا ھەندێ لە ڕاستییەكانم پێ بڵێت...نازانم سەرم خراپ لێ شێواوە! نازانم كە ئەبێ متمانە بە كامەیان بكەم ئێستا!..ئۆفف خوایە!
ووتم و فرمێسكەكانم سڕی.
ڕۆزێ: باشە ئەو تێیۆنگە خوێڕییە خۆی بە چی ئەزانێ تا بەو شێوەیە قسەت لەگەڵ بكات!
ئارا: ئەو ھەر ئاوایە..ھەندێ كات زۆر باشە و ھەندێ كاتیش ئەبێتە دەرد بۆ گیانم.
ڕۆزێ: زۆر سەیر بوو ڕەفتارەكەی زۆر!...دواتر ھاوڕێكانی بۆ ھەموویان وا تێكچوون دوای ھەواڵی شازادە وونبووەكە!
ئارا: ئەویش ھەمیشە تێكئەچێ لەسەر بابەتی شازادە وونبووەكە..نازانم بۆ..
ڕۆزێ: تەواو لێیانگەڕێ صەیان تێبەردە تۆش.
من و تێیۆنگ ھەمووجار بە شەڕ كۆتایی بە ڕۆژەكەمان ئەھێنین.
دواتریش دێتەوە لام و داوای لێبوردن ئەكات تا بیبورم.
بەڵام ئەمجارە نەخێر.
ئەمجارە لەو كردارەی خۆش نابم.
پێموابوو ئەتوانم بەرگەی خۆی و میزاج گۆڕانەكەی بگرم بەڵام نەخێر.
تەنانەت ھاوڕێكانیشی سەیر ھەڵسوكەوتیان ئەكرد وەك یەك!
گەر ھەموویان شتم لێ ئەشارنەوە ئەوا بە دۆزەخ!
چیتر گرنگی پێنادەم!
لەوكاتە زەنگی مۆبایلەكەم لێدرا و سەیرم كرد ژمارەیەك بوو، وەڵامیم دایەوە و دەنگی ناسراو بوو لام.
جیسو: سڵاو ئارا، ئەوە منم جیسو.
ووتی و دەنگیم ناسیەوە و دەنگەكەم بەرز كرد تا ڕۆزێش گوێی لێ بێت.
جیسو: تازە ژمارەكەتم لە تێیۆنگ وەرگرت، چونكە پێویستە ھەندێ شتت بۆ ڕوون بكەمەوە.
ڕۆزێ: ئاسایە پێویست بە ڕوون كردنەوەش ناكات، تێگەیشتین كە ھەندێ زانیاری نھێنیتان ھەیە و حەز ناكەن بە ئێمەی بڵێن بەڵام تێیۆنگ ھەرگیز نەئەبوو بەو شێوەیە ئازاری ئارا بدات!
بەر لەوەی من قسە بكەم ڕۆزێ قسەكانی كرد.
جیسو: نا نا بەو شێوەیە نییە..ئێمە ھیچ زانیاریەكی نھێنی ناشارینەوە...ئەمە ھەڵەی سانا بوو..ئەوكاتەی ئێوە تەواوی سەرنجتان لەسەر ھەواڵەكان بوو سانا قسەیەكی كرد كە زۆر تێیۆنگی توڕە كرد...ئەوان ھەمیشە وان و ھێندە لەگەڵ یەكتر پێك نایەن..
جیسو قسەكانی كرد.
بەڵام ھیچ پێموانییە كە وابێت و قسەكانی ڕاست بن.
ڕۆزێ: ئەی كە وایە بۆ ھەمووتان ناڕەحەت بوون بە ھەواڵەكان و یوتا تیڤیەكەی ھەر كوژاندەوە؟!
جیسو: وادیارە ئێوە ھێشتا بە باشی تێیۆنگتان نەناسیوە...كە تێیۆنگ توڕە ببێت توڕە بونێكی ئاسایی نابێت! بەڵكو زۆر خراپ توڕە ئەبێت! ساناش ئۆڵڕێدی توڕەی كردبوو و ھەواڵەكانی سەر تیڤیش ھێندەیتر بارەكەی ناھەموارتر ئەكرد..بەتایبەتی دەنگە ناخۆشەكەی پێشكەشكارەكە زیاتر...سۆ ئەگەر لەو كاتەیا نەمانكوژاندبایەوە ئەكرا تێیۆنگ ڕێك كورسیەكی ھاویشتبا و تیڤیەكەی وورد كردبا!
ئۆكەی من ئەزانم كە تێیۆنگ توڕە ببێت چ كارەساتێكە بەڵام....ھێشتا ناتوانم بڕوام بەم قسانەی جیسو بێت..
ھەست ئەكەم شتێك ھەیە كە ناھێڵێ بڕوا بكەم.
ئارا: باشە سانا چی پێ ووت تا ئاوا توڕەی كرد؟
جیسو: ئمم...سانا باسی ئەو كاتانەی كرد كە تێیۆنگ تەنھا ڕایئەبوارد و ھیچ كەسێكی بە جددی وەرنەئەگرت...یانی كاتی پلەی بۆیەتیەكانی..خۆشت ئەزانی كە تێیۆنگ ئێستا چەندێك گۆڕاوە و بە ھیچ شێوەیەك حەز ناكات باسی ئەو ڕۆژانەی بكرێتەوە..
ووتی و سەیری ڕۆزێم كرد.
ئارا: ئۆكەی ھەرچۆنێك بێت، بەڵام نەئەبوایە بەو بێ ئەدەبییە ڕەفتارم لەگەڵ بكات.
جیسو: ئەمەیە ھەڵەی ئەو لەگەڵ ھەموو كەس..زۆرجار بە ھەڵچوانە ڕەفتار ئەكات و ھەڵە ئەكات..ئەزانم كە تۆ تێیۆنگت خۆشئەوێت بەڵام ئارا، گەر بتەوێ لەگەڵ تێیۆنگ بیت ئەوا زۆر شت ھەیە كە ئەبێ بیزانی لەسەری بەر لەوەی زۆر لەیەكتر قووڵ ببنەوە..دڵنیابە كە ئەو ھۆكاری ھەیە.
ووتی و من دەمێك وەستام.
من ئیتر بڕیاری خۆمدا..نامەوێ چیتر گرنگی بە تێیۆنگ و نھێنیە نەفرەتییەكانی بدەم.
ئارا: تێگەیشتم سوپاس بۆ پەیوەندی و ڕوون كردنەوەكەت بەڵام من ئیتر ھێزی ئەو ڕەفتارە نامۆیانەی ئەوم نییە.
جیسو: چــی!؟؟ بۆ!؟؟
ئارا: نازانم..پێموایە ئاوا باشترە كە ئیتر لێم دوور بێت، چیتر بەرگەی ناگرم من.
جیسو: ھم..بەڵام من و لیسا ئەڵێین كە زۆر بە گونجاوتان ئەبینین بۆ یەكتر و تێیۆنگ زۆر جیاوازتر دڵخۆش و ھەستیارە لەوەتەی تۆ ھاتویتە ژیانییەوە..
ووتی و من چاوەكانم فراوان بوون.
ئەوە چی ووت...ئێمەیان پێ گونجاوە..؟
جیسو: تەنانەت تێبینی تۆشم كرد ڕۆزێ خان..تێگەیشتم لە سەیركردنەكانت بۆ جێھیۆن..وە سەیركردنەكانی ئەویش بۆ تۆ..بەڵام ئەو زۆر شەرمنە بە پێچەوانەی تێیۆنگ.
بە زەردەخەنەوە ووتی و من و ڕۆزێ چاوەكانمان زیاتر فراوان بوون و ڕۆزێ بە شڵەژاویی ئۆتۆمبێلەكەی لێئەخوڕی و لە لایەك وەستاندی.
ڕۆزێ: بمبورە بێ زەحمەت ووتت چـــی!؟؟؟
جیسو: ھەموومان بینیمان كە چۆن سەیری يەكترتان ئەكرد گوڵم ھھھە
ڕۆزێ: نەخێر من...ئۆف باشە كاكە وابوو سەیری چاڵەكانی ڕومەتیم ئەكرد و خەتا لەو چاڵانە بگرە چونكە زیاد لە پێویست كیوتن.
بە ھەناسەیەكی قووڵەوە ووتی و ئۆتۆمبێلەكەی لێخوڕییەوە.
منیش ھێشتا بە شۆكییەوە سەیری ئەكەم...یانی ئەوە ھەر یەكجاریی ھەستی خۆی ئاشكرا كرد وانییە..؟
جیسو: ھھھە تێئەگەم وە ئەتوانی متمانەم پێ بكەیت، پێی ناڵێمەوە بێ خەم بە.
ڕۆزێ: ئۆكەی باشە..ئەشتوانی پێی بڵێیتەوە من كێشەم نییە با بزانێت كە چاڵەكانی چەندێك جوانن.
ڕۆزێ ووتی و من دوبارە شۆككك...واو ئۆننی واو :)
پێم سەیرە كە قسەكانمان بە كوێ گەیشت...وە جیسو كچێكی باش دیارە بەڵام تا چەند ڕاستە كە متمانە بە قسەكانی بكەم...
جیسو: بەھەرحاڵ من حەزەكەم ھاوڕێی وەك ئێوەم ھەبێت و نامەوێ ئەوەی لە كافێیەكە ڕوویدا ببێتە ڕێگر لێمان، ئێوە ھەردووكتان كچی زۆر ڕێك دیارن وە تێن و لیساش ئەڵێن زۆر خۆشحاڵ ئەبین گەر ڕۆژی شەممە بەشداری خولی دانسەكەیان بكەن، جەو گۆڕینێكە و مێشكتان ئارام ئەبێتەوە، ئۆكەی؟
ووتی و من سەیری ڕۆزێم كرد بزانم چی ئەڵێ.
ڕۆزێ: ئمم ئۆكەی.
جیسو: ئارا ئەی تۆ؟
ووتی و ڕۆزێ سەری بۆ لەقاندم تا ڕازی بم.
ئارا: ئۆكەی منیش دێم.
جیسو: زۆۆر باشە كەواتە خۆم دواتر لۆكەیشنی سەنتەرەكەتان بە نامەیەك بۆ ئەنێرم.
ئارا: سوپاس..یەكتر ئەبینینەوە.
جیسو: بێگومان براژن گیان ھھھە دەی خوات لەگەڵ.
ووتی و پەیوەندیەكەی داخست.
ڕۆزێ سەیری ئەكردم و من بۆ ساتێك تەنھا بە بەتاڵی سەیری بەردەمی خۆمم ئەكرد.
ئەوە خۆ پێمی ووت براژن...
قسەی قۆڕ!!!
~~~
چەند ڕۆژێك زۆر بە زوویی تێپەڕین و كەمێك سەیر بوو.
تێیۆنگ ھێشتا پەیوەندی پێمەوە نەكردووە، وە نەھاتۆتەوە بەردەرگاشم و دیار نییە...وابزانم..ئەمە شتێكی باشە..؟
وا كاتژمێر دوانزەی شەوە، دانیشتووم سەیری كەناڵەكان ئەكەم بەڵام ھەموویان ھەر شتی بێ مانا و بێزاركەرن.
ھەستام ڕۆشتم بۆ چێشتخانەكە تا شتێك قوزەڵقوڕت بكەم.
بەفرگرەكەم كردەوە تا شتێكی خۆش بدۆزمەوە بەڵام ھیچی وام نەدۆزیەوە.
تا لەپڕ دەنگی ھاوارێكی كون ھات و دەرگای ماڵەكەم بە توندی كرایەوە.
كون: یەسس ھاتمە ژوورەوە!!!
ئارا: ھێی نابێ ئاوا بێیتە ناو ماڵەكەم!!
ووتم و ئەو تەنھا پێكەنی.
كون: جا بۆ نا؟
ئارا: لەوانەیە بكوژ و شت بیت تۆش ھا!
ووتم و پەرداخێك ئاوم ھەڵگرت ڕۆشتمەوە ناو ھۆڵەكە.
كون: نا من ھەمیشە ئەتپارێزم.
ووتی و پێكەنیم.
ئارا: یاھ وایە.
ووتم و دانیشتم ئەویش ھاتە لامەوە دانیشت.
كون: بۆ بەم دواییانە ئاوا بێدەنگی؟
ئارا: نا وا نیم.
ووتم و ئاوەكەم خواردەوە.
كون: تەنانەت وەڵامی ھیچ نامە و پەیوەندیەكانمت نەدایەوە دوو ڕۆژە، تۆ باشیت ئارا؟
ئارا: ئەھا وایە...ببورە بۆ ئەوە بەڵام بەڕاستی من باشم.
كون: ناكا ئەو تێیۆنگە خوێڕییە شتێكی لێت كردبێ!؟؟
ئارا: چی؟ نا نەخێر..
كون: وازی لێت ھێنا وانییە؟؟
ئارا: ئۆپا، پێم ووتی من و ئەو خۆشەویست نین، بەسە ئیتر باسی مەكە، با باسی شتێكیتر بكەین یان باسی خۆمان بكەین باشترە.
ووتم و یەكسەریش پەشیمان بوومەوە لەوەی كە ووتم..
ئەوە چیم ووت من...
كونیش بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەكردم.
ھێور بەرەوە ئارا ھێور بەرەوە...
كون: خۆتەزانی ئارا من و تۆ دەمێكی زۆرە یەكتر ئەناسین، بەڵام ئەوە یەكەمجارتە كە بڵێی با باسی خۆمان بكەین! بەڕاستی شۆك بووم!
ئارا: منیش..
بەدەم خۆمەوە ووتم.
كون: پێم بڵێ چیتە ئارا؟
بەڵێ..ئەوە من چیمە گووی وا ئەخۆم لەگەڵ نزیكترین ھاوڕێم...؟
تەنانەت خۆشم نازانم چیمە..تەنھا ئەزانم كە تێیۆنگم ئەوێت..
نەخێر بوەستە!
ئەو بابەتەم كۆتایی پێ ھێنا من...ئاخ ئارای دەبەنگ!
ئارا: شتێكم ئەوێت كە مەحاڵە.
كون: ئێ؟ یانی ناتوانی بەدەستی بێنی چونكە مەحاڵە؟
ئارا: نا نا كەرە گیان
كون: ئەی چییە ئەو شتە مەحاڵەی كە ئەتەوێت كەرە گوڵ؟
ئارا: خۆشەویستی.
بەڵێ ئەمە ڕاستییەكەیە، چونكە تا ئێستا ھیچ خۆشەویستیەكی ڕاستەقینەم نەبینی...پێموابوو ئەتوانم تێیۆنگم خۆشبوێت بەڵام دوای ئەوەی كە ڕوویدا...نازانم..
كون: تۆ منت ھەیە.
ووتی و من یەكسەر سەیریم كرد و بۆ ساتێك تاسام.
من ھەرگیز پێشتر بیرم لەوە نەكردبۆوە چونكە تەنھا وەك ھاوڕێ و دراوسێیەك سەیری ئەوم كردبوو..
چی بكەم؟
چانسێك بدەم بە خۆم..؟
ئارا: بەڵام ئێمە ھاوڕێین..
ووتم و ھێندەم زانی ھەستم بە لێوەكانی ئەو كرد لەسەر لێوم..
نەمەزانی ئەبێ چ كاردانەوەیەك نیشان بدەم لەو كاتە!
سەرم بردە دواوە بەڵام ئەو پشتی ملمی گرت و ڕایكێشامەوە.
ھەستم بە خراپی ئەكرد زۆر..
وەك ھەمیشە...ئەمە ڕاست نییە.
سوپاس بۆ خوا لەو كاتە زەنگی مۆبایلەكەم لێدرا و بە فرسەتم زانی تا خێرا پاڵم پێوە نا و لەخۆمم دورخستەوە تا مۆبایلەكەم ھەڵگرم.
بێ ئەوەی سەیر بكەم بزانم كێیە پەیوەندی ئەكات خێرا وەڵامم دایەوە.
ئارا: ئەلۆ؟
دەنگی ئەو ھات و چاوەكانم فراوان بوون..
تێیۆنگ بۆ ئێستا..بۆ...
تێیۆنگ: سڵاو ئارا..ئەتوانی كەمێك بێیتە خوارەوەی ئەپارتمانەكەت تكایە، ئەمەوێ قسەت لەگەڵ بكەم و نەمویست بێم لە دەرگات بدەم ترسام نەوەك لێمی نەكەیتەوە.
ووتی و من قسەكانی ناو مێشكمم بیر كەوتەوە.
نەكەی ئەمجارە داوای لێبوردنەكانی قبوڵ بكەی ئارا، لەوانەیە دوبارە ئازارت بداتەوە.
ئارا: ئێ..ببورە ئێستا كاتەكە درەنگە و..
كون: ئەمە كێیە ئارا؟
كون ووتی و لە ترسا لێوم گەست لەوەی تێیۆنگ گوێی لە دەنگی بوبێت..
تێیۆنگ: ئارا؟؟ ئەمە كێیە لەلات؟؟
ئارا: تێیۆنگ ببورە بەڵام ئێستا نایەم.
ووتم و پەیوەندیەكەم لەسەری داخستەوە!
تەنانەت خۆشم بڕواناكەم كەوا خەریكم كون ھەڵەبژێرم لەسەر تێیۆنگ !
بەڵام ناچار بووم كە وا بكەم.
ناكرێ لەخۆم بگەڕێم كە بكەومە داوی تێیۆنگەوە...ئەو بۆ من باش نییە..
كون: ھمم تێیۆنگ..
ئارا: بەڵێ..
كون: كەواتە وەك بینیم تۆ منت ھەڵبژارد نەك ئەو؟
بە بزەیەكەوە پرسی لێم.
ئارا: نازانم..
پێموابێ تازە ھەڵەترین بڕیارمدا لە ژیانم..
چونكە من تەنھا تێیۆنگم ئەوێت..ئەو چەند ڕۆژەی ژیانم بە بێ ئەو بەڕێكرد تامی قوزەڵقوڕت بوو.
نەخێر ئیتر ئارا دەمت داخە! نابێ چیتر ئەوت بوێت...ئاخخ خۆشم نازانم چیم ئەوێت..
لەسەر قەنەفەكە ھەستام و سەیری كونم كرد.
ئارا: وابزانم ئەبێ بڕۆی ئێستا.
ووتم و ئەویش ھەستایەوە.
كون: بەڵام بۆچی؟
ئارا: پێویستم بە مێشك ئارام كردنەوەیە بەتەنھا.
ووتم و ویستم بچمە ژوورەكەم بەڵام ئەو مەچەكمی گرت وەستاندمی.
كون: نابێ بمێنمەوە؟..تەنھا تۆزێكیتر؟
ووتی و من ھیچ وەڵامیم نەدایەوە تا دوبارە ڕوخساری لێم نزیك كردەوە و ھەستم بە لێوەكانی كردەوە.
بە ھێواشی ویستم پاڵینێم دووری بخەمەوە بەڵام ئەو ھیچ نەجوڵا...من چیتر ئەمەم ناوێ..ناتوانم..
ئارا: كون-
قسەكەم تەواو نەكرد و لەو دەمە دەرگای ماڵەكەم فڕی لەگەڵ كرانەوە توند و بەھێزەكەی كە لەدەرەوە بەری كەوت.
كون خێرا منی خستە پشت خۆیەوە تا پارێزگاریم بكات و سەیری كرد بزانێ كێیە.
ھەستم پێم ئەڵێت كە كێیە...
تێیۆنگ: پێم ووتیت ئارا ھی منە ھیچ و پوچ!!!
دەنگی ھات و من دەستەكانم لەرزین لەگەڵ دەنگە گڕ و پڕ لە قین و توڕەییەكەی..
كون: خۆو ھیچ و پوچیت و ھەر ئێستاش لێرە وون بە چونكە ئارا منی ھەڵبژارد نەك تۆ! بڕۆ و كاتە بەنرخەكانمان لێ مەكوژە!
نا نا كون چ پێویست ئەكات ئەمە بەو بڵێیت...
لە پشتی كون لاكەوتم و سەیری تێیۆنگم كرد.
چاوەكانمان شەڕیان لەگەڵ یەكتر ئەكرد..
تێیۆنگ: وایە ئارا؟
بە دەنگێكی نزمەوە پرسی.
بۆ ساتێك بێدەنگ بووم..بەڵێ ھەرچەندە كە بە ویستی خۆشم نەبوو و دڵم تەنھا ئەوی ئەویست نەك كون بەڵام ناشتوانم درۆی لەگەڵ بكەم..
سەرم بە بەڵێ بۆی لەقاند.
تێیۆنگ: بەڵام ئارا....پێموابوو كە تۆش منت خۆشئەوێت...
ووتی و ھەنگاوێك ھاتە پێشەوە بەڵام كون لێی چووە پێش و وەستاندی.
كون: ئەمە تەنھا لە خەیاڵە مایەپوچەكانتدا بووە كە ئەو خۆشیبوێیت.
ئارا: بڕۆن.
تێیۆنگ: چی؟
بە سەرسوڕمانەوە سەیری كردم.
ئارا: ووتم ھەردووكتان لێرە بڕۆن!
ھاوارم كرد و كون ھات تا باوەشم پێدا بكات بەڵام زوو خۆم لادا لایەكیتر.
ئارا: لێمگەڕێن وازم لێ بێنن ھەردووكتان! ڕقم لەھەردووكتانە! ھەردووكتان ماندووتان كردم ئیتر وازم لێ بێنن و بڕۆن!
كون: نەفرەت...باشە ئارا...ببورە.
ووتی و لە ماڵەكەم ڕۆشتە دەرەوە.
بینیم تێیۆنگ ھێشتا لە شوێنی خۆی وەستاوە و بێ چاو تروكاندن سەیرم ئەكات.
تێیۆنگ: بەڵام من خۆشمئەوێیت ئارا..
ووتی و ڕووی سوڕاند تا بچێتە دەرەوە لە ماڵەكەم.
دڵم ئەكزایەوە لەتاو ئازار و سەرم ژانی ئەكرد.
سەرم بڵند كرد تا بیبینم بەڵام ئەو ڕۆشتبوو.
ئەو دوبارە پێی ووتمەوە كە خۆشی ئەوێم...
ڕۆشتمە لای دەرگاكە تا بیبینم بەڵام لەوێش نەمابوو
دەرگاكەم بە توندی داخستەوەو كەوتمە ئەرزەكە لەگەڵ گریان.
بۆ وام لەگەڵ ئەكات ئەو كوڕە..؟
من تێناگەم لێی ھیچ..
تێیۆنگ! تۆ بۆت نییە وام لێ بكەی ئاخر..
ناكرێ لەوە زیاتر شتم لێ بشاریتەوەو سەرم لێ بشێوێنی..ھەستەكانم ئازار بدەی و ڕەق بیت لەگەڵم...ھەستی تایبەتم پێ بدەی و دواتر پشتگوێم بخەی!..ھاوارم لەسەر بكەی و دواتر پارەم بۆ خەرج بكەی و داوای لێبوردن بكەی...
وە ئاوا بێیت و پێم بڵێی كە خۆشت ئەوێم...!
گەر بەڕاستی خۆشت بوێم بۆ بەڕاستی و بە جوانی نیشانمی نادەیت...؟
سڵاااوووو
ئاخخ دراما دراما درامااا
ئەو پارتە ھەمووی دراما بوو 😩 بەس وا پێویستی ئەكرد ئیدی..