ئارا: چی؟؟ خۆم بشارمەوە؟ مەبەستت چییە كە خۆم بشارمەوە ؟؟؟
ئارا بە سەرسوڕمانەوە لە تێیۆنگی پرسی.
تێیۆنگ: ئارا تكایە بڕۆ بۆ ژووری دەستشۆری ئافرەتان و لەوێ چاوەڕێم بكە تاكو دێم، نەكەی لەوێ بێیتە دەرەوە تاكو من دێمە لات!
بە پەشۆكاوییەوە ووتی و خێرا ھەستایەوە دەستی ئارای گرت و بەدوای خۆیدا ڕایكێشا تاكو دەستشۆری ئافرەتان بردی.
ئارا ھێشتا بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەكرد و تێنەئەگەیشت چی ڕوئەدات.
ئارا: تێیۆنگ بوەستە! پێم بڵێ ئەوە چی ڕوئەدات لێرە؟ نھێنیم لێ مەشارەوە و لەپڕێكیش پێم بڵێی كە بچم بەم شێوەیە خۆم حەشار بدەم!
ووتی و قۆڵی خۆی لە دەستی تێیۆنگ دەرھێنا.
ئارا: پێم بڵێ چی ڕویدا؟
تێیۆنگ: ناتوانم پێتی بڵێم، بڕۆ بۆ ژوورەوە ئێستا.
ووتی و مەچەكی گرت تاكو بیباتەوە ژوورەكە، بەڵام دوبارە ئارا دەستی خۆی لە دەستی ئەو ڕزگار كرد.
تێیۆنگ: ئارا بۆ خاتری خوااا ! تكایە بەقسەم بكە!
بە نیگەرانیەوە ووتی.
بەڵام ئارا لە شوێنی خۆی نەجوڵا.
تێیۆنگ: كەواتە باشە!
ووتی و بەخێرایی ئارای بەباوەش خستەوە ناو ژوورەكەوە.
ئارا بەردەوام بوو لە پرتە و بۆڵاندنەكانی.
بەڵام تێیۆنگ چیتر كاتی نەما تا گوێی بۆ بگرێت،
خێرا لە ژووری دەستشۆرەكە دەرچوو و دەرگاكەی لەسەر ئارا داخست و كلیلی دا.
ئاراش لەدواوەی دەرگاكە ھاواری ئەكرد لە دەرگاكەی ئەدا بانگی تێیۆنگی ئەكرد، بەڵام كەس وەڵامی نەبوو لەوێ.
ئارا: تێیۆنگ ئەمە چ دۆزەخێكە!؟ ...ئەی خوایە..بەڕاستی من لێرە ئیتر گیرم خوارد یانی؟؟...چ نەفرەتیەك لێرە ڕوئەدات بۆ خاتری خوا !؟؟
ھەناسەیەكی ھەڵكێشا و ھھەوڵی ئەدا ڕێگایەكی دەرچوون بدۆزێتەوە لەو دەستشۆرە.
~~~
تێیۆنگ گەڕایەوە ناوەوەی ڕێستورانتەكە و لەبەر خۆیەوە دەستی كرد بە پرتە و بۆڵاندن بە توڕەییەوە.
تێیۆنگ: بۆچی ئەم شەوەتان لێ وێران كردم ئایرین!؟ ئەی من و تۆ ڕێككەوتنمان نەكرد لە نێوان خۆمان ھا..!؟؟
تێیۆنگ بە توڕەییەوە ووتی و شەقێكی لە گوڵدانە گەورەكەی ئەوێدا بەریدایەوە شكاندی.
تێیۆنگ: من لێمگەڕان! بەڵام ئێستا ئەیانەوێ بۆم بێن ھا؟ دڵنیام درۆی كرد كە ووتی نھێنیەكەم بە ئەندامی گروپەكەی ناڵێت!! ھھە جوانە! ئەبوایە ھەر ئەو ڕۆژە ڕەحمم بە كەسیان نەكردایە و ھەموویانم لەناوبردبا!
بە ھاوارەوە ووتی بێ ئەوەی گرنگی بە خەڵكی ناو ڕێستورانتەكە بدات.
ئەو ئێستا ھیچ لە حاڵێكی وادا نەبوو كە گرنگی بە بیركردنەوەی خەڵكەكە بدات.
تا لەوكاتە گارسۆنێك ھاتە نزیكیان و قسەی كرد.
: بەڕێزم نابێت لێرە ئەم دەنگە دەنگە بكەن، خەڵكەكە بێزار ئەكەن.
تێیۆنگ بێ ئەوەی ھیچ گرنگیەك بە قسەی گارسۆنەكە بدات، ئێرفۆنەكەی لە گیرفانی دەركرد و خستییە ناو گوێی.
تێیۆنگ: پێویستم بە زانیارییە ھەرئێستا !
جێھیون: ھیۆنگ، ھێچان ئەڵێت كەوا گومان ئەكات دوو ئافرەت خەریكن وا بەرەو ئەوێ دێن، وە گروپێكی بچوكیش لە چەتەی بە كرێ گیراویان لەگەڵە! وابزانم ئەوان ئاگادارن لەوەی تۆ بەتەنیای لەو شوێنە و ئاوا بۆیان ئاسانترەبێ كە ھێرشت بكەنە سەر.
تێیۆنگ: بە ھێچان بڵێ بۆخۆی باشترە كە زانیاری تەواوم پێ بگەیەنێ، نامەوێ دوبارە وەك ئەوجارە ھەموو شتێك وێران بكات!
جێھیون: نەخێر نەخێر، زانیاریەكەی ئەمجارەی تەواوە، من ئێستا وا ئەیانبینم لێرەوە، من و یوتا ھیۆنگیش ھەر لەم ناوە بوین، وا ئێستا بۆ لای تۆ دێین، بەڵام ئاگاداری خۆت بە ھیۆنگ، وادیارە نیشانگرەكەشیان ھاتووە تا بتبینێ!
جێھیون ووتی و تێیۆنگ بەبێزارییەوە چاوەكانی سوڕاند.
یانی لەناو ئەو ھەموو كاتە و ئەو ھەموو شوێنە...كاتییان نەدۆزییەوە ئێستا بێن پێم بڵێن سڵاو!؟
ئاخر بۆ خاتری خوا من لە یەكەم ژوانم دانیشتبووم لەگەڵ ئەو كچە !!!
چییان لێم ئەوێت!؟
سوپاس بۆ خوا كە ھێچان خێرا زانیاریەكەی پێ گەیاندم كەوا ئەوان بەنیازی ئەو كۆبوونەوە سوپڕایزەن بۆم...ئەگەر نا ھیچ چانسێكم نەئەبوو كە ئارا بشارمەوەو ئەویش ئەكەوتە ناو كێشەوە بەھۆی من..
تێیۆنگ لە دڵی خۆیەوە ئەیووت.
تاكو لەپڕ دەنگی ئافرەتێك ھات و تێیۆنگ ئاوڕی لێ دایەوە.
بینی دوو ئافرەت ھاتنە ناو ڕێستورانتەكە لەگەڵ چوار پیاو كە پێشتر نەیبینیبوون.
كەواتە قسەكەی جێھیون ڕاست بوو، ئەو پیاوانە بەكرێ گیراو بوون تاكو شەڕ لەگەڵ تێیۆنگ بكەن.
تێیۆنگ: جێھیون خێرا یەكێكتان بێت بۆ ئێرە تاكو ئارا بپارێزێ، ئەوم لە دەستشۆرەكەی ئافرەتان شاردۆتەوە، وە بە ھێچانیش بڵێ ئافەرم بۆی، ئەمجارە زانیارییەكانی تەواو بوون.
تێیۆنگ بە ھێواشی بە جێھیونی ووت لە ئێرفۆنەكەوە.
جێھیون: بەسەرچاو ھیۆنگ خەمت نەبێ.
گارسۆن و سیكیورتییەكان ھەوڵیاندا ڕێگری لەو دوو ئافرەتە و پیاوانە بكەن لە چوونەژوورەوە بەڵام ھەر زوو تەقەیان لێ كرا و بەئەرزەكە دادران.
جۆی، نیشانگرە بەتواناكەی گروپی جۆنی، ئەو تەقەی لە گارسۆنەكان كرد.
ناو ڕێستورانتەكە بوو بە ھەڵا و ھۆسە و قیژەی خەڵكەكە، ھەمووان لە ترسا ئەلەرزین.
تا سیولگی شەڕكەری گروپەكە بە قسە ھات و ھاواری بەسەر خەڵكەكەی ئەوێدا كرد.
سیولگی: ھەمووان لە شوێنی خۆتان دانیشنەوە ئەگەر ناتانەوێ بمرن!
تێیۆنگ سەیری خەڵكەكەی كرد كە چۆن تۆقاو ببون.
سیولگی: ھەمووتان بۆ سەر ئەرزەكە ھەر ئێستا !
ھاواری كرد و ھەموو خەڵكەكەی ئەوێ بەقسەیان كرد، تەنھا یەك پیاو نەبێت، ئەویش تێیۆنگ.
سیولگی: گەر ھەر یەكێكیش لێرە بوێری ئەوە بكات پۆلیس ئاگادار بكاتەوە، ئەوا بەزەیی بە كەس ناكەین و گەورە و بچوكی ئێرە بە پۆلیسیشەوە گوللەباران ئەكەین! تەنھا چاوەڕێم كە گوێم لە زەنگی ئۆتۆمبێلی پۆلیسێك بێت و ئەوسا سوێند ئەخۆم كە ھەمووتان خۆتان لە دنیایەكەیتر ئەبیننەوە !
سیولگی ھاواری كرد و خەڵكەكە و گارسۆن و ھەموو ئەوانەی ئەوێ بوێری ئەوەیان لەدەستدا كە پۆلیس ئاگادار بكەنەوە.
جۆی'ش بە دەمانچەكەی تەقەی لە ھەموو كامێراكانی چاودێری ناوەوەو دەرەوەی شوێنەكە كرد تاكو ھیچ تۆماركراوێك لە دژیان نەدۆزرێتەوە.
دواتر ئاوڕی دایەوەو بزەیەكی كرد كە بینی تەنھا تێیۆنگ بەپێوە وەستاوە زۆر بە ساردی و متمانە بەخۆبوونەوە.
جۆی: ھێی بەیبی؟
جۆی بە زەردەخەنەوە ووتی و بۆ ئاراستەی تێیۆنگ ڕۆشت دەمانچەكەی بەرامبەر ڕاگرت.
جۆی: منت بیرە؟.. بڕوا ناكەم..دەمێكی زۆرە چاومان پێك نەكەوتووە، بیری شەڕەكانی نێوان ئەندامەكانی خۆمان و ئەندامە بێ كەڵكەكانی گروپەكەتم كردووە! بە تایبەت ناكەمۆتۆ یوتا ! ئەو ھیچ و پوچە تەقەی لە جۆنی سەرۆكمان كرد! ئێستاش من لێرە ناڕۆم تاكو تەقە لە تۆ نەكەمەوە!
سیولگی: جۆی چەكەكەت دابنێ! لێبگەڕێ كوڕەكان چارەی بكەن، ئەمە فرمانی منە، خۆتەزانی ھێشتا ئەومان بە زیندوویی پێویستە.
سیولگی ووتی و جۆی بە بۆڵەوە چەكەكەی نزم كردەوە.
جۆی: جا چییە!؟ جۆنی ئوپا ھێشتا لە ئازاری ئەو گوللەیەدایە كە ئەندامەكەی ئەوان لێیدا! تۆش ناھێڵیت تۆڵەیان لێ بكەینەوە!؟
سیولگی: جۆی! فرمانم جێ بە جێ بكە.
جۆی بە خەمبارییەوە سەیری كرد.
جۆی: باشە، تەنھا لەبەر ئەوەی جۆنی ئوپا تۆی بەرپرسیار كردووە، باشە.
جۆی ووتی و لە ڕێستورانتەكە ڕۆیشتە دەرەوە.
تێیۆنگ ھەستی بە شتێكی نامۆ ئەكرد كە خەریكە ڕووئەدات.
جۆی ھەروا بە ئاسانی چۆن ئەوێی بەجێھێشت!؟
لە كاتێك كە تێیۆنگ سەیری ئەكرد چۆن خەڵكەكە تۆقاون، چوار پیاوەكە لێی نزیك بوونەوە تاكو ئازاری بدەن.
جێھیون لەو دەمە دەنگی ھات لەناو ئێرفۆنەكەیەوە.
جێھیون: ھیۆنگ، یوتا كەمێك بە ئەستەمی ئەتوانێت بێتە ناو ڕێستورانتەكەوە بۆیە لەوانەیە كەمێك دوا بكەوێ- بوەستە! كەسێكم بینی! تۆزێكیتر قسەت لەگەڵ ئەكەمەوە.
تێیۆنگ: وادیارە ئەبێ بەتەنیا شەڕ بكەم مادام.
تێیۆنگ لەبەر خۆیەوە ووتی و ڕێك بۆكسێكی لە یەكێك لە كوڕەكان دا ببەریدایەوە ئەرزەكە.
یەكێكیتریان چەقۆكەی دەركرد ویستی لە تێیۆنگ بدات بەڵام تێیۆنگ زوو توانی خۆی بكشێنێتە لا تەنیشت و بە پێلاقە چەقۆكەی لێ فڕێدا.
خێرا ھەڵیگرت و لە سكی كوڕەكەی دا.
لەپڕ دوو كوڕەكەیتر لە دوایەوە ھاتن و یەكێكیان ملی تێیۆنگی گرت، ئەویتر بۆكسی بە سكی و ڕوخساریدا ئەكێشا.
تێیۆنگ ھەر ھەوڵی ئەدا كە خۆی لە دەستیان دەربێنێت.
بەڵام بەھۆی گرتنە توندەكەی ملییەوە ھێزی لێ ئەبڕا، تاكو لە كۆتاییدا كەوتە سەر چۆك لەسەر ئەرزەكە و دوو كوڕەكە ھەردووك قۆڵیان توند گرت.
سیولگی ھاتە بەردەمی وەستا.
سیولگی: پێتوایە تۆ زۆر ئازا و بەتوانایت ھا؟ پێتوایە ئەتوانی كۆنتڕۆڵی چوار پیاو بكەیت بەتەنیا؟ ھھە نەتتوانی.
تێیۆنگ: ھھە نەمتوانی؟ تازە بە پێش چاوتەوە دوو دانەیانم پیاو كرد.
تێیۆنگ سەری بەرز كرد و بە بێ باكی قسەی كرد.
لەكاتێك كە ھەستی كرد خوێن لە ڕوخساریشی ئەتروكا.
سیولگی: دەمت داخە... زۆر گوناحیت ئاوا بەتەنیا، ھھە ئەوە كوا ئەندامە دڵسۆزەكانت ھا؟... یان نا نا لێیانگەڕێ بە ئەزێت نەكێشن ئەو ڕێگایە ببڕن، ئێمە ھەر بۆ تۆ ھاتبووین تا وانەیەكت پێ بدەین بۆ تەقە كردن لە سەرۆكەكەمان.
سیولگی ووتی و ھەستایەوە پێلاقەیەكی بە تێیۆنگدا كێشا.
تێیۆنگ چاوەكانی توند داخست بەھۆی ئازار بەڵام نەیەتوانی ھیچ بكات چونكە دوو كوڕەكە توند گرتبوویان.
سیولگی: پێتوابوو لێت خۆش ئەبین و ھەر ئاوا بە ئاسانی لێت ئەگەڕێین بڕۆیت!؟
ھاواری كرد و دوبارە پێلاقەی پێدا كێشایەوە.
تێیۆنگ: ئایرین درۆی كرد! ئەو ڕێككەوتنی لەگەڵ كردم! بەڵام ئێوە ڕێككەوتنەكەتان تێكشكاند!
تێیۆنگ بە توڕەییەوە ووتی.
سیولگی: جا پێتوابوو ڕێككەوتنەكەت لەگەڵ ئایرین ھەموو شتێك چاك ئەكات!؟ ھھە
سیولگی خۆی نزم كردەوە ئەرزەكە بۆ ئاستی تێیۆنگ.
سیولگی: كێیە ئەو كچە تایبەتەی لە ژووان بویت ئەمشەو لەگەڵی ھا؟ حەزەكەم ناوی بزانم. كوا لە كام دۆزەخە خۆی شاردۆتەوە ئەو چەتیوەت؟
ووتی و تێیۆنگ شەویلگەی لێك خشاند بە ئەوپەڕی توڕەییەوە سەیری سیولگی كرد.
تێیۆنگ: بوێری ئەوە نەكەی كە دەستی لێبدەی، ھەر پپەنجەیەكیشت بەری بكەوێ ڕێك كوژراویت تێئەگەی!؟؟
تێیۆنگ ھەڕەشەی لە سیولگی كرد بەڵام سیولگی تەنھا پێكەنی.
سیولگی: یەكەمجارە ببینم لی تێیۆنگی گەورە و گران بەڕاستی ھەستی بۆ كچێك ھەبێت! واو !
~~~
ئارا: ئەم نەفرەتیە ببوەستێنە ئیتر تێیۆنگی گەمژە لێرە دەرم بێنە!
ئارا لە ژووری دەستشۆرەكە ھەر ھەوڵی ئەدا دەرگاكە بكاتەوە.
پێڵاوەكانی لە پێ كردەوەو بە پاژنەكەی لە دەرگاكەی ئەدا.
بە ھەموو شێوەیەك ھەوڵی شكاندن و كردنەوەی دەرگاكەی ئەدا بەڵام بێ سوود بوو.
ھەناسەیەكی بە بێزاریەوە ھەڵكێشا و لەو ناوە ئەسوڕایەوە تا شتێك بدۆزێتەوە یارمەتی بدات.
لەپڕ چاوی كەوتە سەر سندوقە سورەكەی ئاگر كوژێنەوە بە دیوارەكەوە.
خێرا لێی كردەوەو بە ھەموو ھێزی كێشای بە دەسكی دەرگاكە و شكاندی.
ئارا: فاینەڵی!!!
ووتی و پێڵاوەكانی ھەڵگرت چووە دەرەوە بەڵام ھەر زوو لە شوێنی خۆی ڕەق بوو كە خەڵكەكەی لە دوورەوە بینی چۆن لە ئەرزەكە خۆیان نزم كردووە و ڕوخساریان زەرد ھەڵگەڕاوە.
ئەوە چی لێرە ڕوویداوە خوایە..!؟
گوێی لە ھەندێك ھات و ھاواریش بوو.
تا لەپڕ یەكێك لە پشت دیوارەكەی دوایەوە قسەی كرد وای لە ئارا كرد لە ترسا كەمێك ھەڵبەزێتەوە.
ئەویش یوتا بوو.
یوتا: خاتوون، پێموابێ باشترە كە خۆت نزم كەیتەوە لەسەر ئەرزەكە ھەر ئێستا.
ئارا بە سەرسوڕمانەوە سەیری كرد.
ئارا: پێتچۆنە تۆ خۆت نزم كەیتەوە ئەرزەكە!؟ پێم مەڵێ كە چی بكەم و چی نەكەم.
یوتا: وەطف- ..من- خاتون سەیركە..من ھەوڵ نادەم لێرەدا ڕۆڵی كوڕێكی باش بگێڕم بۆت، بەڵام گەر ئەتەوێ بمریت ئەوا بۆخۆت ھەر لەوێ بوەستە.
ئارا ھەناسەیەكی ھەڵكێشا و بەرەو لای ئەو چوو، یوتا خێرا ڕایكێشا دواوەی خۆی لەپشت دیوارەكەوە.
ئارا ویستی دەنگێك دەربكات بەڵام یوتا زوو دەستی لەسەر دەمی دانا وسكوتی كرد.
یوتا: ئەتەوێ بمریت دیارە!؟
یوتا بە چرپەیەكی توڕەییەوە ووتی.
ئارا: نەخێر! بەڵام ئەمەوێ بزانم ئەوە چی ڕوئەدات! بۆچی ئەو خەڵكە بەو شێویەن؟ بۆ ئێمە لێرە خۆمان حەشارداوە!؟
یوتا: تەنھا بێدەنگ بە جارێ تكایە!
لەوكاتەدا ئارا گوێی لە دەنگێكی ناسراو بوو كە پێئەچوو لە ئازاردا بێت.
چاوەكانی گەڕاند بۆ ئەو ئاراستەیەی دەنگەكەی لێوە ئەھات و دەمی بەش بۆوە.
چاوەكانی كەوتە سەر تێیۆنگ كە بە دوو پیاو گیرابوو و ئافرەتێك بێ بەزەییانە پێلاقەی پێدائەكێشا.
ئارا: ئەمە چییە!؟؟؟ پێویستە یارمەتی ئەو بدەیت تكایە!!!
بە پەرۆشیەوە داوای لە یوتا كرد كە بچێت یارمەتی تێیۆنگ بدات.
ئارا: ئەی خوایە! بۆچی ئەو ھیچی پێ نەووتوم؟ بۆچی نەیووت كە ئەو لە مەترسیدایە!؟
یوتا ھێشتا قۆڵی ئارا گرتبوو.
ئارا: پێویستە خێرا شتێك بكەم.
ئارا ووتی و ویستی بڕوات بۆ لای تێیۆنگ، بەڵام یوتا ڕایكێشایەوە.
یوتا: واھ واھ ھێواش! تۆ نابێ ھیچ بكەیت خۆت شێت مەكە!
ئارا: ناتوانم ئاوا لێیگەڕێم و بەو شێوەیە لەبەرچاوم لێیبدرێت مادام جەنابت بەنیاز نیت ھیچ یارمەتی بدەیت!
بە پەرۆشیەوە ووتی و سەیری تێیۆنگی كرد كە چۆن خوێن لە ڕوخساری ئەچۆڕا.
ھەستی بە ئازارێك ئەكرد لەناو جەرگی كە بەو شێوەیە ئەوی ئەبینی.
یوتا: ئەگەر تۆ بڕۆیتە ئەوێ، ئەوا بە قاچی خۆت بەرەو مردن ئەڕۆی! خۆمەزانم چی ئەكەم، ئەو كارە بۆ من لێگەڕێ.
بەڵام ئارا لەو كاتەدا چاوی كەوتەوە سەر ئافرەتەكە كە دوبارە بۆكسی بە تێیۆنگدا كێشایەوە، ئەمەش وایكرد زیاتر توڕە و نائارامی بكات.
ئارا: نەخێر نەخێر..ناتوانم لەوە زیاتر ڕێگا بدەم تێیۆنگ بەتەنیا لەوێ ئازار بكێشێ.
ووتی و دوبارە ویستی بەرەو ئەوان بچێت، بەڵام دیسان یوتا توند قۆڵی گرتەوە.
ئارا: یا بەرمدە!
ووتی و ویستی خۆی لێ دەرباز بكات.
یوتا: تۆ..ئارا خان، سەیركە، تۆ خانمە تایبەتەكەی تێیۆنگ ھیۆنگمانیت.. ناتوانم ڕێگات پێبدەم بڕۆیتە ئەوێوە، ئەو سەلامەتی تۆی خستۆتە سەر ئەستۆی ئێمە، من لێرەم لەبەر خاتری ئەو بۆ پارێزگاری كردنت! ئەوێ زۆر ممەترسیدارە بۆ تۆ!
ووتی و ویستی بە باوەش ئارا لەوێ بەزۆر بباتە دەرەوە، بەڵام ئارا پاژنە بەرزەكانی بەكار ھێنا و دانەیەكی بە پشتیدا كێشا خۆی لێ دەرباز كرد.
ئارا: دەستم لێ نەدەیت!
ووتی و خێرا ڕایكرد لەوێ.
یوتا: ببوەستە- نەخێر! ئارا بوەستە! نەفرەت!!
یوتا ووتی و بەدوایدا ڕایكرد.
ئارا ڕایكردە ئەو شوێنەی كە تێیۆنگی لێبو و ھاواری كرد.
ئارا: ھێی وازی لێ بێنن!
دوو پیاوەكە ئاوڕیان لێ دایەوەو سیولگیش یەكسەر زانی كە ئەمە خانمە تایبەتەكەی تێیۆنگە و بزەیەكی كرد.
سیولگی: ئەمە خۆشەویستەكەتە؟ نا نا سەلیقەشت جوانە پیاو! چاك لێی ئەزانی.
تێیۆنگ: چـ- چی؟؟
تێیۆنگ بە ماندوویەوە ووتی و ئاوڕی دایەوە بۆ ئارا لە دوایەوە وەستاوە.
تێیۆنگ: ئارا ھەر ئێستا لێرە بڕۆ دەرەوە خێرا!
تێیۆنگ ووتی و ویستی ھەستێتەوە بەڵام لەبەر ئازاری لەشی كەوتەوە ئەرزەكە.
سیولگی: تازە زۆر درەنگە داماو، بڕۆن بیگرن بۆم.
دوو پیاوەكە تێیۆنگیان بەردا و بەرەو ئارا چوون، سیولگی لە دواوە توند ملی تێیۆنگی گرت تاكو نەجوڵێت.
تێیۆنگ: ئارا ڕاكە!
سیولگی: دەمت داخە!
لەو دەمە یوتا پەیا بوو و ھاواری كرد.
یوتا: خەمت نەبێ سەرۆك! من لێرەم بۆت.
ووتی و ئارای ڕاكێشا دواوەو بۆكسی كێشا بە ھەردوو كوڕەكەدا.
یوتا لەگەڵ ئەوەی نیشانگرێكی بەتوانای گروپەكە بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوە شەڕكەرێكی زۆر بەھێزیش بوو.
بە چەند خولەكێك لە جوڵە خێرا و كارامەییەكانی بە ئاسانی دوو كوڕەكەی بەزاند.
سیولگی خێرا دەمانچەكەی دەركرد و لەسەر سەری تێیۆنگی ڕاگرت.
سیولگی: نزیك نەبیتەوە! ئەیكوژم !
تێیۆنگ: یوتا ئارا لێرە ببە ھەر ئێستا زوو! لێرە بیبە !
یوتا ڕوی سوڕاند بۆ ئارا و ویستی دەستی بگرێ.
یوتا: ئارا دەی وەرە بڕۆین زوو!
بەڵام چاوە تەڕەكانی ئارا لەسەر تێیۆنگ لانەئەكەوتن.
نەیەتوانی ئاوا تێیۆنگ بەجێ بھێڵێت، تێیۆنگ لەناو ئازارێكی زۆردا بوو و ئارا نەیەتوانی بەو شێوەیە بەجێی بھێڵێت.
ئارا: وازی لێ بێنە!
ئارا ھاواری لەسەر سیولگی كرد.
یوتا: ئارا پێویستە ئێستا لێرە بڕۆین!
یوتا ڕۆشتە بەردەم ئارا وەستا تا چیتر تێیۆنگ نەبینێ بەو شێوەیە.
بەڵام ئەو پاڵی بە یوتاوە نا و بەرەو تێیۆنگ و سیولگی ڕۆیشت.
ئارا: تكات لێ ئەكەم وازی لێ بێنە..
ووتی و سەیری ناو چاوەكانی سیولگی كرد.
سیولگی: ئەم پیاوە باش نییە بۆت ئازیزم، بڕۆ بۆخۆت باشترە.
یوتا: ھیۆنگ خۆت ئەبینی ئارا ھیچ گوێم بۆ ناگرێت! ئارا تكایە وەرە بڕۆیـ-
ئارا: بێدەنگ بە!
بە گریانەوە ھاواری كرد.
تێیۆنگ: ئارا، من باشم.. تەنھا لەگەڵ یوتا بڕۆ...تكایە..
تێیۆنگ بە بەبێھێزییەوە ووتی.
ئارا: نەخێر تێیۆنگ ناچمە ھیچ شوێنێك تاكو ئەو ئافرەتە وازت لێ نەھێنێـ--
لەپڕ دەنگی تەقەیەكی دەمانچە ھات و ئارا ھەستی بە ئازارێكی تیژ و دڕ كرد لەسەر شانی ڕاستی.
ھەناسەدانی قوڕس بوو و چاوەكانی لە شۆك بووندا زیاتر فراوان بوون.
سەیری شانی كرد، بینی كە تەقەی لێكرا و خوێنی لێ ئەچۆڕێ.
تێیۆنگ: نەخێر ئارا!!!...چۆن وێرات تەقەی لێ بكەیت!!!؟؟
تێیۆنگ ھاواری كرد.
ئارا بەرچاوی تەڵخ بوو و باڵانسی نەما، ھەر كە ویستی بكەوێ یوتا لە دواوەی خێرا گرتییەوە.
سیولگی كەمێك وەستا و بۆی دەركەوت كە جۆی لە یەكێك لە باڵەخانەكانی دەرەوەیان بە سنایپەر تەقەی كردووە، ھەر دیارە پلانی ئەوە بوو بۆیە وا بە ئاسانی ئەوێی بەجێھێشت كە پێیووت!
سیولگی: بە نەفرەت بیت جۆی! ووتمان تەقە كردن نییـ-
بەر لەوەی قسەكەی تەواو بكات، تێیۆنگ لە توڕەیی و ھەڵچوونییا ھەموو ھێزی خۆی بەكارھێنا و خۆی لە دەستی سیولگی دەرھێنا.
خێرا دەمانچەكەی لە دەستی سیولگی ستاند و پاڵی پێوەنا.
تێیۆنگ: تۆ مردوویت ئیتر.
ووتی و بێ بەفیڕۆدانی یەك چركەیتر گوللەكەی تەقاند بۆ سەری سیولگی و كەواندی.
یوتا: ھیۆنگ!!! تۆ تەقەت لێی كرد!!
یوتا بە شۆكەوە ھاواری كرد.
تێیۆنگ: بەڵێ! چونكە ئەو تەقەی لە ئارام كرد!
بە ماندووی ووتی و دەمانچەكەی فڕێدا بەرەو لای ئارا ڕۆیشت.
جێھیون: سەرۆك!؟ نیشانگرەكەیانم دۆزییەوە لە باڵەخانەكەی بەرامبەرتان، تازە بەنیاز بوو تەقەیەكیتر بكات بەڵام من دەستم بەسەریدا گرت، ئایا كەس لەوێ زیانی بەركەوت بە تەقەكەی یەكەمی!؟
جێھیون لەناو ئێرفۆنەكەوە ووتی.
تێیۆنگ: بەڵێ، گوللەكە بەر یەكێك كەوت.
تێیۆنگ بە ساردییەوە ووتی.
جێھیون: بمبورە ھیۆنگ.. نەمتوانی زوو دەستی بەسەردا بگرم و ڕێگری لێ بكەم..
تێیۆنگ: خەم مەخۆ، منیش ھاوڕێكەم بۆی كوشت.
ووتی و لەسەر چۆكەكانی كەوت لەلای ئارا.
یوتا: ھیۆنگ، ئارا وا خوێنێكی زۆری لێ ئەڕوات، فرمانت چییە تكایە.
تێیۆنگ ھێشتا لەناو ئازاردا بوو و ھەناسەدانی باش نەبوو، بەڵام ئێستا پێویستە گرنگی بە ئارا بدات.
تێیۆنگ: تۆ بۆ ھێندە كەللەڕەقیت بۆ؟
تێیۆنگ بە ھێواشی بە ئارای ووتی و ڕوومەتەكانی گرت.
تێیۆنگ: یوتا تۆ ئارا ببە ناو ئۆتۆمبێلەكەی من، منیش لەدوای تۆوە ئەبم، جێھیون تۆش جۆی بگرە، لە بنكەكەمان دەستی بەسەردا بگرن، ئەبێ باجی ئازاردانی ئارا بدات!
جێھیون: بەسەرچاو ھیۆنگ، ھەر ئێستا.