"وونبوو"لـی تێیۆنگ
ئەو کوڕە شاھانەیەی کە ھەر لە تەمەنی چوار ساڵییەوە ڕفێندرا و لە خێزانەکەی دوورخرایەوە...
لە لایەن کێ...؟
چەندین ساڵ وون بوو و لە ھیچ شوێنێکی کۆریا نەتوانرا بدۆزرێتەوە.
بەشێوەیەک کە پاشا و شاژن دەستیانکرد بە لەدەستدانی ھیوا و نەیانئەزانی ئاخۆ ئەبێ ھێشتا شازادەکەیان لە ژیاندا مابێت یاخود نا...لـی تێیۆنگ...ئەو کوڕە ئازا و چاونەترسەی کە قبوڵی نەکرد بۆ ھەمیشە ژێردەستەی ڕفێنەرەکەی بمێنێتەوەو دوای دە ساڵ، بە ھەر شێوەیەک بێت ڕایکرد لەدەستی.
وە ھاوڕێی تەمەنی دۆزییەوە.
لەگەڵ ئەو ھاوڕێیەی جۆرەھا کاریان کرد و چەندین شەوی ھاوین و زستان لەسەر شەقامەکان خەوتن و سەرما و برسیەتیان بەیەکەوە بینی تاکو توانیان ژوورێک بە کرێ بگرن!
ھەموو ئەمانە بۆوەی پارە بەدەست بێنن و کۆی بکەنەوە لە داھاتوو کاری تایبەت بە خۆیانی پێ دروست بکەن.دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک لە ھەوڵ و کارکردن،
ئێستا تەمەنیان 26 ساڵە، وە بوون بە خاوەن کاری تایبەت بە خۆیان و ئامانجەکەیان پێکا.بەڵام...
چ جۆرە کارێک...؟
لەوانەیە بپرسن بۆچی تێیۆنگ کاتێک لە تەمەنی 14 ساڵیی لەدەست ڕفێنەرەکەی ڕایکرد نەگەڕایەوە بۆ خێزانە شاھانەییەکەی و وەک شازادە بژی..؟
چونکە ئەیزانی یاسا و ڕێساکانی ماڵ و کۆشکی شاھانەی سۆوڵ چۆنە!
لەناو خێزانی شاھانە، ھەموو شتێک ڕێگاپێدراو نییە بۆ شازادەکان کە بیکەن!
ڕاستە ئێستا لە سەدەیەکی پێشکەوتووین و سەدەی تەکنەلۆژیایە.
بەڵام، ئەم شتانە لەناو خێزانی شاھانە پەیڕەو ناکرێ.
شازادەکانیان تاکو نەبن بە پاشا، واتە جێگرەوەی باوکی...بۆ ھەر شتێک کە بیکەن سەرەتا ئەبێ مۆڵەتیان پێدرابێ لەلایەن پاشا و شاژنەوە!
وە بۆیان نییە ھەرکاتێک بیانەوێت بچنە دەرەوە.
چونکە زۆرکەس ھەن کە ڕقیان لە شازادەیە و ئەکرێ ئازاری بدەن.
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...