ئارا: ئەم دەنگ و ھەرایە چییە!؟
لەپڕ لەدواوە بە لەقەیەكی بەھێز دەرگاكە شكێنرا و ئارا كەوتە ئەرزەكە لەگەڵی.
چی؟؟؟ شازادە ھێنجون !؟؟
ھێنجون: ھەستەوە خێرا! لێرە ئەڕۆین!
ئارا: چی بووە!؟ بۆ كوێم ئەبەن؟؟
ھێنجون: دەزگیرانەكەت ھەرای ناوەتەوە لێرە! باش بوو پێش ئەو گەيشتمە ئێرە. دەی ھەستە.
بە شڵەژاوییەوە ووتی و دەستی بۆم ڕاكێشا كە ھەستمەوە.
ئارا: ووتت دەزگیرانەكەم!؟..تێیۆنگ لێرەیە..!؟؟
بە حەماسەوە ووتی و چاوەكانی بریسكانەوە.
ھێنجون دەستی گرت و ئەیەویست بەدوای خۆیدا ڕایبكێشێت.
ئارا: بەرمدە! وازم لێ بێنە! ھێیی یارمەتیم بدەن!!! من لێرەم!
ھاواری یارمەتی ئەكرد و لەشی خۆی توند كردبوو تاكو ھێنجوون نەتوانێ ڕایكێشێت و ھەموو ھەوڵی خۆی ئەدا كە خۆی لێ ڕزگار بكات.
ھێنجوون: بێ سود ھەوڵ مەدە، تۆ تاكە ھۆكاری كە تێیۆنگ خۆی بەدەستەوە بدات بۆم و ھیچم لێ بەسەر نێت، ووتم لەگەڵم دێیت و تەواو!
ھاواری كرد بەسەریدا و ھەر بە توندی مەچەكی ئارای ڕائەكێشا تا لە كۆریدۆرەكە بەدوای خۆیدا ڕایئەكێشا، بەڵام ئارا ھەر بەردەوام بوو لە ھەوڵی ڕزگاربوون لێی تاكو...
"كچەكە پێت ئەڵێ وازم لێ بێنە، ھەرئێستا وازی لێ بێنە!"
گوێیان لەو دەنگە ناسراوە بوو كە لە دوایانەوە ھات.
YOU ARE READING
وونـبـوو.. || 𝐋𝐓𝐘
Fanfiction"لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ئـەتـبـیـنـم.. تـۆ لـە ھـەمـوو شـوێـنـێـک ھـەیـت... لـە ئـەسـتـێـرەکـان.. لە ئاسمان و دەریـاکـان.... بـۆ مـن تـۆ ھـەمـوو کـەسـێـکـی ئـەم گــەردوونـەیـت... ڕاسـتـتـریـت لـە ھـەمـوو ڕاسـتـیـەکـان..." -لــــی تــێــیــۆنــگ ووت...
'بـێ پـەشـیـمـانـی'
Start from the beginning