ئەو کێشی کەمە بەڵام بۆ من نا ، دڵخۆشم کە توانیم هەڵی بگرم ، توانیم تا ژورەکە بیبەم ،
دەرگاکەم کردەوەو ئەوم لەسەر مەغسەلەکە دانا (خۆتان ئەزانن مەغسەل چیە وەنیە ؟ 😃)
بەقورسی هەناسەم دەدا ، سەیرێکی خۆمم کرد لە ئاوێنە و بینیم بەتەواوی تەڕبووم ،
ئاهێکم هەڵکێشا ، ئەبێ چی لە منداڵێک چاوەڕێ بکەین ؟کایلا " دەبینی لەبەرئەوەی چەترەکەت بە ڕێکی نەگرت منیش بەتەواوی تەڕ بووم ! " بە
ئارامی وتم ، لێوی خوارەوەی دەستی کرد بە لەرزین و خێرا هاتە خوارەوەو باوەشی پیاکردم ، پێم سەیربوو کە بەوشێوەیە ڕەفتاری کردتای تای " ب-بولە . . تکایە تای تای جێمەهێلە " برۆکانم گرژ کرد
کایلا " کێ وتی جێت دەهێڵم ؟ من وام وت ؟ " بەنەرمی لێم پرسی
تای تای " بەلام تۆ لێم تولەی چونکە چەتلەکەم بەلێکی نەگلتبوو " لێوی خوارەوەی
دەرهێنا ، من پێکەنیم دەستم لە قژە تەڕەکەی داو بۆیم تێکداکایلا " من لێت توڕە نیم ! "
تای تای " بەلاستی ؟ " سەرم بەبەڵێ جوڵاند ئەویش خەندە چوارگۆشەکەی کرد
کایلا " ئێستا دەی کوڕێکی باش بەو گەرماوێکی گەرم بکە ، من بۆتی ئامادە دەکەم "
تای تای " م-من نایکەم " ئەو ترسا ، منیش لەناو مێشکم کێشام بە نێوچەوانما بە ڕوی پێکەنیم
(واتە بە شێوەیەکی خەیاڵی وای کرد کە ئەڵێ لە مێشکما )کایلا " من یارمەتیت دەدەم باشە ؟ با کەمێک جلی ئاسودەی ماڵەوەت بۆ بێنم ، ئەتوانی
کەمێک لێرە دانیشی ئازیزم ؟ " ئەو سور هەڵگەڕا منیش زانیم چیم وتوە ، خێرا چومە
دەرەوە تا جلەکانی بێنم ، ئاهێکی هەڵکێشا .ئەو زۆر شیرینە ناتوانم خۆم بوەستێنم لەوەی بە نازناوێک بانگی نەکەم ، خۆت کۆنتڕۆڵ
بکە کایلا !خۆم سەرزەنشت دەکردو چومە لای جلەکانی جلێکم دەرهێنا کە شێوەی دڵی تێدابو بردم و
چومەوە دەستشۆرەکە بەڵام دیمەنێکی کیوتم بینی .ئەو یاری بە بەلوعەکە دەکرد و پێدەکەنی ، من قوڕگم پاک کردەوە و ئەویش سەیری کردم و لێوی خوارەوەی هێنایە دەرێ
" بیلم دەکلدی ! تۆ دواکەوتی ! " لێوم توند پێکەوەنا تا ڕێ لە پێکەنینەکەم بگرم ، داوای
لێبوردنم کرد و ئەوم هەڵگرتو خستمە ژێر ئاوەکە (ڕەشاش)"من بلقم دەوێ " بەچاوە پڕ هیواکانیەوە سەیری دەکردم منیش خەندەیەکی خەمبارم کرد
"هیچ بڵقێکی لێنیە تای تای " ئەو بە کیوتی توڕە بوو .
"باشە کەواتە لەبەل تۆ لازی دەبم کایلی " پێکەنیم و جلەکەیم دانا ، ئەو نیوە ڕوت بو ،
ئاهێکم هەڵکێشا" ئەتوانی بەشی خوارەوەت بگۆڕی لەبری من ؟ " بەدودڵی پرسیم ئەویش سەری بە بەڵێ
جوڵاند و منیش خەندەم کرد ، ئاوڕم دایەوە تا ئەو کارەکەی بکات
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
KAMU SEDANG MEMBACA
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Misteri / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...