ڤی " کایلایاھ ! چاوەڕێکە ! " هاوارم کرد بەڵام ئەو هەر بەردەوام بو لە ڕۆیشتن ، ڕام کرد بەرەو ڕوی و دەستیم گرت تا ئەویش دەستی بەتوندی لەدەستم دورخستەوە
ڤی " کایلا ! تۆ بەهەڵە لێم تێگەیشتوی ، گوێ بگر__"
کایلا " تەنها بێدەنگ بە ! قسەم لەگەڵ مەکە ! " ئاوڕی دایەوە تا بڕوا
ڤی " چ__ بەڵام بۆچی ئەوەندە زو ڕۆیشتی ؟ وابزانم دەبو تا ئێوارە کار بکەی__"
وەستام کاتێ بینیم چەن دور ڕۆیشتوە و منی لەدواوە بەجێهێشتوەڤی " ئایش ئەم کچە ! " ئەو دوبارە ڕایکردەوە تا پێی بگاتەوە
ڤی " کایلا ! ڕێگەم بدە ڕونی بکەمەوە . . ئەو تەنها هات و لەبەرامبەرم دانیشت "
کایلا " بۆچی ؟ چونکە ئەو دوەتان یەکتر دەناسن ! "
ڤی " نەخێر ، بەهیچ شێوەیەک کایلا ، تەنانەت نەشم بینیوە ، تەنها دەیویست قسە لەگەڵ
کەسێک بکات بۆیە__"کایلا " بۆیە دەستت کرد بە قسەکردن لەگەڵی ؟ " هاواری کرد و سەیری کردم ، فرمێسک
چاوەکانی پڕ کردبو ، برۆم کەمێک گرژ کردو ڕومەتەکانیم بەدەستەکانم گرتڤی " مەگری کایلا ، بمبورە نەدەبوایە قسەی لەگەڵ بکەم "
کایلا " بەڵام ئەوەت کرد چ-چونکە دەتویست وام لێبکەی غیرە بکەم و-وەکو تۆڵەیەک بۆ ئەو ڕوداوەی بەیانی " لێوی خوارەوەی بە خەمباری دەرهێنا و سەیری دەوروبەری کرد تا نەهێڵێ فرمێسکەکانی بێنە خوارێ
ڤی "ٚ من هەر ئەو ساتە لەبیرم کرد کایلا . . ئازارت نادەم " بەنەرمی وتم و ئەویش سەری بەبەڵێ جوڵاند
کایلا " ب-بەڵام چۆن یەک دەناسن ؟ "
ڤی " ئەو خۆی ناساند وە منیش نەمویست هەست بە سوکایەتی بکات بۆیە منیش خۆم
ناساند ، چونکە بەزەیم پیای هاتەوە " ئەو دوبارە لێوی خوارەوەی دەرهێناو وای لێکردم
خەندە بکەمکایلا " ت-تەنها پێش ئەوانە پێیان بڵێ کە تۆ خۆشەویستی منی ، بۆ ئەوەی ھ-هەوڵی
بەدەستهێنانت نەدەن " هوفی کردو قۆڵەکانی لێک ئاڵاند منیش بەگوێڕایەڵی سەرم بەبەڵێ جوڵاند" تۆ کایلایت ؟ " دەنگی کچێک ساتە شیرینەکەمانی تێکدا ، کایلا ئاوڕی دایەوەو کچێکی بینی ، من ڕوخسرارە ساردەکەم نیشانداو بە ساردی سەیری ئەو کچەم کرد
کایلا " بەڵێ ؟ ئ-ئایا دەتناسم ؟ "
" من جیسوم ، باشترین هاوڕێی خوشکەکەت " دەستەکانم توند داخست لە توڕەیدا
کایلا " ئ-ئونی__"
جیسو " بەڵی خوشکەکەت ، کە چیتر وەکو خێزانی خۆتی دانانێی ! " دەنگی کچەکە نزم بو لەهەمان کات توڕە
کایلا " چ-چی__"
جیسو " چۆن توانیت ئەوە بکەی ؟ ئەو لە منداڵیەوە لەگەڵ تۆبوە وە تۆش پەیوەندی چەن مانگێک هەڵدەبژێری لەجیاتی خوشکەکەت ؟ " کایلا چاوی پڕ بو ، لێوی لێکجیا کردەوە
تا قسە بکات ، بەڵام من لەجیاتی قسەم کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
ESTÁS LEYENDO
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Misterio / Suspensomultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...