چانی تێبینی کردم و بەتوڕەی سەیری کردم ، پێش ئەوەی بتوانم هیچ شتێک بپرسم ئەو چوە ژورەوە ، خێرا هەستام و دوای کەوتم .
چانی " ئای خوایە . . کایلا تۆ باشی ؟ چۆن وات ب__ ؟ " کایلا دوبارە خەندەی کرد کاتێک
ئەوی بینی ، نەک وەکو من کە بە دەربڕینێکی ترساو سەیرم دەکات ، سەیری زەویەکەم
کردو کشامەوەو پشتم بە دەرگاکە دایەوەکایلا " من باشم چانی تەنها کەوت__ "
چانی "ٚ بوەستە لە درۆ کردن ! ئەو تایهیۆنگە ئازاری دایت وانیە ؟ تەنها وای لێدەکەم ئازادی
لەدەست ب__ " ئەو هەستایە سەرپێ بەڵام کایلا دەستی گرتکایلا " هیچ شتێکی لەو شێوەیە ناکەیت ! "
چانی " بەڵام کایلا __ "
کایلا " تکایە نەخێر . . لەوانەیە هەڵەم کردبێ لە تێوەگلانی ئەو بەو ڕادەیە . . وە ئیتر بەو
شێوەیە کۆتای هات "چانی " کەواتە چی ؟ ئەوە مانای ئەوە نیە کە لەهەرکاتێکبێ ئامادە بێ بۆ کوشتنت ! "
دڵم شکا بەو قسانەی ، من هەرگیز بیریش لە کوشتنی ناکەمەوە جا کردنی بە کردار ؟کایلا " تۆ تەنانەت چی ئەڵێی چانی ؟ ئەویش هۆکاری هەیە ئەو بێ هەست نیە تا کەسێک
بکوژێ ! "برۆم گرژ کرد ، تێبینی ڕومەتەکانم نەکردبو کە بەهۆی فرمێسک تەڕ بوبون بەڵام بەلامەوە
گرنگ نەبوو ، من دەمردم لە هەستکردن بە تاواندا ، هەموو ئەو شتە خراپانەی بەرامبەریم
کرد دەهاتنەوە بەرچاوم ، نەفرەت !چانی " بەجدیتە ! تۆ باوەڕپێنەکراوی ، تۆ ئەوت زۆر خۆشدەوێ کە بەهۆی ئەوەوە هیچ
یەکێ لەو شتە خراپانەی بەرامبەری کردوی نایبینی ، تۆ کوێریت ، کوێری خۆشەویستی ! "کایلا " تکایە ئەوە بوەستێنە ، بڕیارم داوە بڕۆم و بۆخۆم بژیم "
چانی " ئەوە باشترین بڕیارە کە تاکو ئێستا دابێت " بە توانجەوە
کایلا "ٚ ت-تۆش پێتوایە ؟ "
ئەو ئاهێکی هەڵکێشا
چانی " من هیچ کەسێک نیم تا ئەوەت پێ بڵێم ، ئەوە تۆی کە دەبێ بڕیار بدەیت وە منیش
یارمەتیت دەدەم " برۆکانم زیاتر گرژ کرد ، ئەو زۆر میهرەبانو باشە هیچ سەیر نیە کە کایلا
بەئاسودەی قسەی لەگەڵ دەکات وە منیش گومانم لێی کرد .کایلا " سپاس چانی . . ب-بۆ ئێستا وابزانم ناتوانم ڕوبەڕوی ببمەوە "
چانی " باشە کەواتە من بۆ جانتا کۆکردنەوەت یارمەتیت دەدەم هم ؟ " کایلا پێکەنی و
منیش خەندەیەکی خەمباریم کردچانی " دەی با بڕۆین . . پارەکە دەدەمو یەمەوە بۆلات . . "
کایلا " من دەیدەم تۆ پێویست ناکا نیگەران بیت "
چانی " کایلا__ " گوێم لەهیچی تر نەبو چونکە خێرا ڕۆشتم و پارەکەم دا
کاتێ گەڕامەوە هەردوکیانم بینی ، خەریکبو لە غیرەدا دەسوتام کاتێ بینیم ئەو گەمژەیە
کەمەری کایلای گرتوە ، چانی بە چاوە توڕەکانی سەیری دەکردم
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...