part 51

203 45 2
                                    

بەیانی دواتر

تایهیۆنگ pov

خەبەرم بۆوە و هەستم کرد شتێک لەسەر جەستەمە ، چاوم خوراند و خەندەم کرد هەر کە
ڕوخسارە خەوتوەکەیم بینی ، پێکەنیم و دەستم بە قژیدا دەهێنا ئەوە وای لێکرد زیاتر
سەری لە ملم نزیک بکاتەوە وەکو پشیلەیەک ، من بەبەختم کە ئەوم هەیە ڕاستە ؟
ئەگەر ئەمڕۆ لەگەڵم نەبوایە ، بەدڵنیاییەوە هیچ مەبەستێکم نەدەبو بۆ ژیان کردن

ئاهێکم هەڵکێشاو نزیکم کردەوە لەخۆم و باوەشم پیاکرد ، سەیرێکی کاتژمێرەکەم کرد و
شۆک بووم

تایهیۆنگ / کایلا ؟ خۆشەویستم ؟ " بانگم کرد ، ناڵەیەکی بێزاری کردو سەری زیاتر نوقمی سینگم کرد

تایهیۆنگ " ئایش ! ئێمە دواکەوتوین هەستە ئێستا دەیی ! " بەنەرمی وتم

کایلا " ئاخخ ! بۆچی خەوە جوانەکەم تێکدەدەی ؟ " لوتی چرچ کرد و بەتوڕەیەکی درۆینە
هەستاو چوە دەستشۆرەکە ، برۆم گرژ کرد

" ڕێگەم دەدا زیاتر بخەوێ بەڵام زانکۆ . . " بیرم کردەوە و هەستم بە گوناھ کرد

تێپەڕینی کات . .

" بمبورە " هەر کە هاتە دەرەوە داوای لێبوردنم لێکرد ، بە برۆی گرژەوە سەیری کردم

کایلا " بۆچی ؟ "

تایهیۆنگ " بۆ ئەوەی خەبەرم کردیتەوە "

کایلا " ئا کەواتە مەبەستت ئەوەیە بڵێی ئاساییە ئەگەر دوا بکەوتمایە ؟ "

تایهیۆنگ " ئاھ . . ن-نەخێر نا__"

کایلا " تەنها گاڵتە دەکەم تای ، لێت توڕە نیم ! وە بۆشتی گەمژانە داوای لێبوردن مەکە "
هوفی کردو وای لێکردم خەندە بکەم

کایلا " سەیری ڕوخسارم مەکەو بڕۆ بۆ دەستشۆرەکە ! ئەگینا سەرزەنشت دەکرێین یان
سزا دەدرێین بە هۆکاری دواکەوتنمان " پێکەنی و پاڵی نامە دەستشۆرەکەوە

کایلا pov

سەیری دەرگای دەستشۆرەکەم کردو مۆبایلەکەم دەرهێنا تا پەیوەندیەک بکەم و دڵنیا بومەوە کە ئەو گوێی لێم نابێ

" ئونی ؟ "

" چیە کایلایاھ ؟ " ئاهێکی ئارامیم هەڵکێشا کە دەنگە شیرین و نەرمەکەی خوشکەکەم بەر گوێ کەوت ، خەریکبو بگریم بەڵام خۆم کۆنتڕۆڵ کرد

" چ-چۆنی ؟ "

" من باشم ئازیزم . . چی دەربارەی تۆ ؟ تۆ باشی ؟ "

" ئ-ئم بەڵێ منیش باشم ، تەنها کەمێک پارەم لێبڕاوە بۆیە__" گوێم لێی بو ئاهێکی هەڵکێشا ، خەریکبو دڵم بکەوێتە قوڕگم لە شڵەژاویدا بەڵام خۆم کۆکردەوە

" م-مەبەستم . . م-من پارەی خەزنکراوی خۆمم هەیە ، ئەمجارە نیگەران مەبە " بۆ ماوەی
خولەکێک گوێم لەهیچ نەبو

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now