part 84

231 40 112
                                    

( ئەوە نهێنیەکە لەنێوان من و من ! باشە کایلا ؟ تۆ هەرگیز نەچویتە ئەو کافێیە )

کایلا " باشە ! " بەدەنگی نزم وتم و بەرەو ماڵەوە ڕۆشتم ، تا بە شێواویەک بەخێرهاتن بکرێم لەگەڵ سێ خەندەی کیوت

" لەکوێ بوی ؟ " ترسام و سەرم بەرز کردەوە

کایلا " ڤی ؟ م-من تەنها__"

ڤی " تۆ ئەم شوێنە زۆر باش دەزانی ئەم ماوەیە ، وانیە ؟ " بە توانجەوە قسەی کرد

شوگا " ڤی" دەنگێکی توند وتی ، ڤی ئاهێکی هەڵکێشاو سەری بەملاو لا جوڵاند و بەتوڕەی سەیری کردم

ڤی " لەکوێ بوی ؟ " چاوم پڕبو کەمێک گەڕامەوە دواوە

جین " ڤی ! تۆ نابێ بەو شێوەیە قسەی لەگەڵ بکەی ! "

ڤی " پرسیم لەکوێ بوی کایلا ؟ "

جەیهۆپ " ئەو وتی کە ئەچێ بۆ بینینی کەسێک "

ڤی " کێ ؟ " بەتوڕەی وتی ، ئەوەی قوڕگم قوتدا

کایلا " م-من تەنها ڕۆشتم تا هاوڕێکەم ببینم " دوبارە درۆم کرد

ڤی" ئەو هاوڕێیە ئەبێ ناوێکی هەبێ وانیە ؟ " دەنگی زۆر سەیر بو ، بۆچی بەجیاوازی ڕەفتار دەکا ئەم ڕۆژانە ؟ ئەوە هەمو ئەوەبو کە بیرم لێ دەکردەوە ، دەستەکانم دەلەرزی

ڤی " تەنها قسە بکە ئیتر ! " ترسام و سەرم نزم کردەوە

نامجون " ڤی بیوەستێنە باشە ؟ "

ڤی " بەڵام بۆچی وەڵامم ناداتەوە هیۆنگ ؟ "

هۆبی " چونکە مریشکی بێسەر تۆ ئەوت ترساند ! "  ڤی بەگاڵتەجاڕی پێکەنی

ڤی " من دڕندە نیم وایە ؟ ئەوە تەنها نایەوێ وەڵامم باتەوە " چاوی سوڕاند

جین " بیبڕنەوەو وەرن نانەکەتان بخۆن ! دەی ! "بەردەوامبوم لەسەیرکردنی زەویەکە
هەوڵم دەدا فرمێسکەکانم بشارمەوە کە دەهاتنە خوارێ بە ڕومەتما

جیمین " کایلا ، با نانی نیوەڕۆ بخۆین باشە ؟ " بەنەرمی پرسی ، فرمێسکەکانم سڕی و خەندەم بۆ کرد

کایلا " ن-نەخێر . . لەڕاستیدا من برسیم نیە ل-لە دەرەوە نانم خوارد "

هۆبی " بەڵام__"

کایلا " ئ-ئاساییە بەڕاستی . . من لەژورەکە دەمێنمەوە "  پشتگوێم خستن و ڕۆشتمە سەرەوە ، چومە ژورەکە ، بەنەرمی دەرگاکەم داخست و لەسەر سیسەمەکە دانیشتم و بەدەنگی نزم دەگریام

ڤی pov

ئەوەی قوڕگم قوتدا ، کاتێ بینیم فرمێسک دەڕێژێ و دەچێتە سەرەوە بەخەندەیەک کە دەزانم ڕاستەقینە نیە

جۆنگکوک " ئیشتیهای خواردنم لەدەستدا ! "

جیمین " بەڵێ منیش ! ئەوە ئاشکرا بو کە درۆی کرد وایە ؟ "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now