کایلا " تای . . " دەنگم دەنگی دایەوە لەو ژورە تاریکەدا ، چاوم پڕ بو کاتێ گوێم لەهیچ وەڵامێک نەبو ، زۆر ترسام ، بەهێواشی هاتمە ژورەوەو دەرگاکەم داخست ، گڵۆپەکانم
هەڵنەکرد ، ئێستا ناکایلا " ت-تای " دەنگم لەرزی
تایهیۆنگ " ک-کایلا ؟ " دەنگێکی نزم بەرگوێم کەوت ، لەشوێنی خۆم وەستام پێش ئەوەی
بچمە لای سیسەمەکەیکایلا " ت-تای . . ت-تۆ__" تەنانەت نەشم توانی قسەکەم تەواوکەم کاتێ بەدەنگی نزم وتی
تایهیۆنگ " کایلایاھ " لێوم پێکەوە نوساند و خێرا باوەشم پیاکرد ، ئەو دەلەرزی ، بەڵام
باش دیاربو لەبەرچاوم ، لەسەر شانی گریامتایهیۆنگ " ئ-ئایا ش-شتێکی هەڵەم کردو__"
کایلا " ق-قسە مەکە . . شش " کۆکیم ، ڕێگەم بەخۆمدا هەستەکانم هەڵڕێژم ، ئەویش
بە دەستە لەرزیوەکانی باوەشی پیاکردم ، ، هەستم بەتاوان کرد بەوەی ئاوهام لێکردوەدوای کەمێک ، باوەشەکەم پچڕاند و فرمێسکەکانم سڕی ، بە بێدەنگی دەستە لەرزیوەکانیم گرتو دەستم پیایان دەهێنا ، ئەو جوڵەیەکی کرد ، ترسام و نزیکتر لەخۆم گرتم
تایهیۆنگ " ب-بۆ ئەوە ج-جێم مەهێڵە " دوبارە جوڵەیەکی لەناکاوی کرد ، دەستم بە پشتیا هێنا
کایلا " بەلامەوە گرنگ نیە تای . . ھ-هەرگیز جێت ناهێڵم . . م-من بەهەرشێوەیەک بی
قبوڵت دەکەم هم ؟ " جەستەی ڕەق بو ، جوڵەکانیش خراپتر ئەبون ، ترسام بەڵام
تەنها لێوم لەسەر ملە دەرکەوتوەکەی داناکایلا " کۆنتڕۆڵیان مەکە ئازیزم ، ئەوە تەنها خراپتر ئەبێ ، ئەتوانی ئەوەم بۆ بکەی وە
ئەتوانی بوەستی لە گریان بۆئەوەی لێت خۆشبم ؟ " بەهێمنی وتم ، هەنسکەکانی کەم
بونەوەو وە جوڵەکانیشی بەهەمان شێوە ، ئاهێکی ئارامیم هەڵکێشاتایهیۆنگ " ل-لێم خۆشبە ؟ "
کایلا " بەڵێ بۆیە ببە کوڕێکی باشو بوەستە لە گریان "
تایهیۆنگ " ت-تۆ هەلی د-دوەمم پێ دەدەی ؟ " بە گرانی توانی ئەو قسانە بکات
سینگی بەرزو نزمی دەکردکایلا " بەڵێ ، ئێستا بوەستە لە قسە کردن و تەرکیز بکەرە سەر هەناسەدانت ئەگینا گاز
لە ملت دەگرم ، ئەزانی دانەکانم زۆۆر تیژن " گاڵتەم پێکرد ، گوێم لە پێکەنینێکی کەم بو بەهۆی گریانەکەی قوڕگی پڕو بوهەرچەندە ئەو پێکەنینەی کەم بو دڵخۆشی نەکردم بەڵام بەلایەنی کەم باش بو
بەردەوام وم لە باوەش پیاکردنی و لەرزینەکەی بەرە بەرە نەدەما ئاهێکی ئارامیم هەڵکێشا
ئەو شۆک بوکایلا " تۆ کارێکی باشت کرد تای " ستایشم کرد ، بە برۆی گرژەوە سەیری دەکردم
بەبێدەنگی ئارەقەکەی سەر نێوچەوانیم سڕی
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...