کایلا pov
دوای دانیشتن بۆ ماوەی 15 خولەک ، بە بێتاقەتی هەستامە سەرپێ و سەیری قوتابیەکانی
ترم دەکرد وە بڕیارم دا بڕۆمەوە پۆل ، بەبێدەنگی لەشوێنی خۆم دانیشتبووم
هەندێک قوتابی دانیشتن و قسەیان دەکرد ، من گرنگیم پێ نەداو بە تەنهای دانیشتم
بەڕاستی حەزناکەم قسە لەگەڵ کەس بکەم ، هەتاکو خۆیان لێم نزیک نەبنەوەتێبینیەکانم دەرهێناو دەستم کرد بە خوێندنەوەیان ، بەڵام بیرکردنەوەیەک زۆر بێزاری
دەکردم ، ئەو ناگۆڕێ وایە ؟ هیوادارم نەگۆڕێ ، نامەوێ ئەو کچە ناسکە بترسێنێ یان ئازاری بدات ،دوای کەمێک . . .
" هێی کایلیی ، لەکوێ بویت ؟ " لەوێ ڕۆس وەستابوو بە خەندەیەکی سەیر لەسەر
ڕوخساری وە کوڕەکەی پشتیەوە هەر سەیری دەکرد ، ئایا هیچ بەلایەوە گرنگ بوە کە
لەو دەوروبەرە نەیبینیم ؟ چاوم سوڕاند و باشترین خەندەی ساختەم بەڕوی ڕوسدا کرد .کایلا " لەڕاستیدا هەندێک کاری گرنگم هەبوو ، پێویست ناکا نیگەران بی دەربارەی ! "
وەستام کاتێ ڕۆس هاتە بەردەمم دانیشتکایلا " وابزانم چێژتان بینی پێکەوە . . " وتم و بەنهێنی سەیری کیمچیم کرد کە ونبوبو
لەسەیرکردنی ئەوا ئاگای لەخۆی نەمابوو ، شەویلگەم توند کرد و قاچم نا بە قاچیدا
ئەو هاوارێکی کەمی کرد لە ئازارداو سەرنجە ترسناکەکەی لەو کچە دورخستەوەکیمچی " یاھ ! بۆچی وات کرد ؟ "
کایلا " ئۆھ تەنها پێم وابو کوللەیەکی لێبو ، سەیرکە پێڵاوەکەت سورە ، بۆیە پێم وابێ هەڵە بووم " بەدەنگی بەرز پێکەنیم ڕۆس بە شێوەیەکی سەیر سەیری دەکردم بە
خەندەیەکی کەمەوەڕۆس " وابزانم تەنها ل-لێرە دادەنیشم ، دەزانی ، م-من بۆ دوری چاوم باش نیە بۆیە "
پێش ئەوەی هیچمان قسە بکەین ئەو خێرا ڕۆشت و لە کورسی پێشەوە دانیشتکیمچی " ئەمەوێ لەگەڵ ئەو دانیشم " ئەو بۆڵاندی و بە هیواوە سەیری کردم ، ڕوم کردە
لایەکی تر .کایلا " کەواتە بڕۆ و لەوێ دانیشە " شانەکانم بەرز کردەوە و سەیری کتێبەکەم کرد
کیمچی " تۆ دڵنیای ؟ "بە پەرۆشیەوە پرسی ، برۆم گرژ کرد و سەرم بەبەڵێ جوڵاند
ئەو بە دڵخۆشیەوە چو بۆلای ئەو ، بەتەنها لەسەر کورسیەکە دانیشتبووم ، بەلامەوە گرنگ
نەبوو درۆ بوو ئەگەر بیڵێم . ڕۆس کە کچێکی میهرەبانە هێشتی لە تەنیشتی دانیشێ
من ڕوم کردە شوێنێکی تر ، هەر ئەوکات مامۆستا توڕەکە هاتە ژورەوەو بە ڕوخسارێکی
بێزارەوە وانەکەی دەستپێکردکە دەستی پێکرد ، من جارجارە سەرنجێکی کیمچیم دەدا کە هەرچاوی لەسەر ڕۆس بوو
(ئەو وەکو چاودێریکەرێکی ترسناک دەردەکەوێ ) بە توڕەی وتم و سەرنجم خستە سەر
وانەکە ، بۆ نزیکەی 20 خولەک وابوو ، کاتێ لەناکاو کیمچی هەستایە سەرپێ ، برۆکانم
گرژ کرد
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...