part 40

199 49 2
                                    

تایهیۆنگ " چ-چی ؟ " هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و لەسەرەتاوە چی ڕویدا تاکو ئێستا هەموویمپ وت ، ئەو بە بێدەنگی گوێی بۆ گرتبوم ، کاتێ تەواو بووم دەربڕینی ڕوخساری
نەخوێندراوە بوو ، ئەوەی قوڕگم قوتدا

تایهیۆنگ " تۆ ئێستا پێم دەڵێی ؟ بەجدیتە کایلا ؟ تۆ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە ئازار دەچێژی
وە تۆش ئێستا پێم دەڵێی ؟ "  ئەو بە بێباوەڕی پرسی ، بەڵام بە دەنگێکی ئارام کە
دەنگی لاواز دیار بوو ، سەرم نزم کردەوە

کایلا " بمبورە . . ت-تەنها "

تایهیۆنگ " ئەوە هەڵەی تۆ نیە ، هەموی هەڵەی منە ! ئەوە منم کە ئەبێ داوای لێبوردنت
لێبکەم ! لەسەرەتاوە هەمو ئەوەی من کردومە ئازاردانی تۆ بوە ، ئەو کەسەی ئەمەوێ
وەکو گەنجینەیەک ب-بیپارێزم "

هەستم بەئازار کرد لە دڵمدا کاتێ چاوەکانی پڕبون لە ئاو ، ڕومەتە خرپنەکانیم بەدەستم
گرت

کایلا " نەخێر تایهیۆنگی ، هیچ لەمانە هەڵەی تۆ نین باشە ؟ تۆ منت خۆشدەوێ ئەوە
بەس__"

تایهیۆنگ " ت-تۆ شایەنی کەسێکی وەکو من ن-نی__"

کایلا " ئەوە ڕێک ئەو هۆکارە بوو کە هەمو ئەمانەم لێ شاردبویتەوە ! پێم وتی ئەم
کێشەیە چارەسەر بکەی و تۆش لۆمەی خۆت دەکەی ! "

ئاهێکم هەڵکێشا و قۆڵەکانم لێک ئاڵاند ، ئەویش ئاهێکی هەڵکێشاو فرمێسکەکانی سڕی و
قۆڵەکانی گرتم "

تایهیۆنگ " ببورە ، کێشەکە چارەسەر دەکەم ، من ب-بۆ ئەو کچەی ڕوون دەکەمەوە
ت-تەنها بۆمنی جێبهێڵە باشە ؟ " دودڵ بووم بەڵام هێشتا سەرم بەمانای ڕازی بوون
جوڵاند .

ئاوڕی دایەوە تا بڕوا ، مەچەکیم گرت ئەویش ئاوڕی بۆ دامەوە و سەیری کردم بە
چاوێکی پرسیاری و لەهەمان کاتدا نیگەرانی

کایلا " م-من بە خۆپەرست بانگ ناکرێم وایە ؟ " بەخەندەیەکی خەمبارەوە پرسیم
لێوی لەرزی و لەناکاو باوەشی پێداکردم

تایهیۆنگ " تۆ هەرگیز خۆپەرست نەبووی خۆشەویستم تێگەیشتی ، تۆ خۆنەویستترین
فریشتەی لەهەمو ژیانم بینیبێتم ، بەم شێوەیە بیر مەکەوە باشە ؟ " همم کرد و ئەو
باوەکەی پچڕاند و دەستی بە قژمدا هێنا

تایهیۆنگ " با بڕۆین؟ " سەرم بەباشە جوڵاند ، ئەو خەندەی کردو بەرەو کافتریاکە
ڕۆشتین ، کاتێ گەیشتینە ئەوێ ، ڕۆسم بینی و بڕیارم دا بە تایهیۆنگ بڵێم

کایلا " ئەو کچە ئەوە " چرپاندم ، ئەو سەری بە مانای تێگەشتن جوڵاندو سەیری کرد

تایهیۆنگ " تۆ دانیشەو داوای شتێک بکە بۆخۆت باشە ؟ ڕێگەم بدە قسەی لەگەڵ بکەم "

کایلا " ڕێگەم بدە لەگەڵت بێم " تکام لێکرد ، ئەویش ئاهێکی هەڵکێشا

تایهیۆنگ " تکایە خۆشەویستم ؟ زۆر ناخایەنێت بەڵێن بێ " بە بێجەوی ڕازی بومو سەرم
بە بەڵێ جوڵاند ، بۆکۆتا جار خەندەی کرد و لە ڕۆس نزیک بۆوە ، تەنانەت یەکتۆزیش
ئەوەم بەدڵ نەبوو ، هوفم کردو لەسەر کورسیەک دانیشتم و سەیرم کردن ، بە شڵەژاوی
قاچم دەجوڵاند ، ئەوان چونە دەرەوە لە کافتریاکە

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now