نایۆنیش هیچی نەوتو لەوێ بەخەمباری دانیشتبو ، بە سەیریەوە سەیری ڤەینتی دەکرد
ڤەینت سەیری کرد و چاوەکانی تاریک بو لە توڕەیدا ، ئەو کچە داماوەی ترساندڤەینت دەستی توند داخست و خەریکبو هاواربکا ، بەڵام دیمەنێک هاتەوە پێش چاوی
وای لێکرد ئەوەی قوڕگی قوت بدا( ئەبێ کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم ئەگینا تەنانەت نازانم کایلا چ سزایەکم دەدا ، نامەوێ دوبارە بە نەعل لێمبدرێ ) بیری کردەوەو بەناچاری خەندەیەکی بەزۆری کرد ، نایۆن بەلایەوە نامۆ بو چونکە خەندەکەی ئاسای نەبو
ڤەینت " تکایە خاتون . . ئەتوانی بچیتەوە شوێنەکەی خۆت دانیشی ؟ " بە خەندەیەکی سەیرو ترسێنەر پرسی ، نایۆن یەکسەر سەری بەبەڵێ جوڵاند و گەڕایەوە شوێنەکەی خۆی کە لە ڤەینتەوە زۆر دور بوو ، ڤەینت ئاهێکی ئارامی هەڵکێشا
کایلا هێشتا کاری دەکرد وە هەر ئەوکات ڤەینت تێبینی کرد ، خەندەی کرد بەڵام ئەو
خەندەیە زۆری نەخایاند کاتێ دەربڕینە لاوازو ماندوەکەی بینی ، برۆی گرژ کرد و بێ دوجار بیرکردنەوە هەستا تا بزانێ چۆنەڤەینت " شازادە ؟ " کایلا وەستاو سەیری کرد و خەندەیەکی نەرمی بۆکرد ، بەڵام ڤەینت
باشتر دەیناسیڤەینت " تۆ باشی ؟ " دەستی خستە سەر نێوچەوانی وە خۆشبەختانە پلەی گەرمی بەرز نەبوو
کایلا " باشم ، بۆچی پێت وایە باش نیم ؟ " خەندەی کرد
ڤەینت " بەو خەندەیەو هەڵم مەخەڵەتێنە . . بۆچی ڕۆژێکی پشوت وەرنەگرت ؟ "
کایلا " ڤەینتاھ . . من باش__"
ڤەینت " ئایا بەڕێوبەرەکەت وتی ئەمڕۆ وەرەوە سەرکار ؟ بچم و وانەیەکی باش بکەمە ئەو مێشکە بێ سود__"
کایلا " شش ! ئەو داوای لێکردم لە ماڵەوە بمێنمەوە بەڵام ئەوە شازادەکەت بوو کە بڕیاری دا بێتەوە سەرکار باشە ؟ "
ڤەینت " هەرئێستا دەگەڕێینەوە داخلی ! " دەستی گرت بەڵام کایلا خێرابو دەستی لە دەستی دەرهێنا
کایلا " کەللەڕەق مەبە ڤەینت ! من باشم وە ئەگەر هەستم بە باشی نەکرد ڕێگەم بە خۆم بڕیار بدەم ! " کایلا بەتوڕەی وتی ، ڤەینت ئاهێکی هەڵکێشا و گەڕایەوە جێگاکەی خۆی
( ئەو بەدەست گۆڕانی جەوی دەناڵێنێ ) بەتوڕەی لەبەرخۆیەوە وتی و بێدەنگ لەشوێنی
خۆی دانیشت" بەیارمەتیت تکایە قاوە گەرمەکەم زوبێنە ! " کایلا سەری بەبەڵێ جوڵاند و ڕۆشت تا بیهێنێ
تێپەڕینی کات . .
ڤەینت pov
کاتێکی باشدا دەڕۆم بە کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیم بۆ ماوەیەکی درێژ ، بۆچی ئەوەندە زۆر کاردەکا ؟ ئەو هێشتا لاوازە ، دەستم کێشا بە مێزەکەداو هەستام و چومە لای
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
ČTEŠ
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...