part 43

215 45 11
                                    

کایلا pov

بەرەو ئۆفیسەکە ڕۆشتم وە کە چومە ژورەوە ڕوبەڕوی بەڕێوبەرەکە بومەوە کە لەسەر
کورسیەکەی دانیشتبو ، بۆی چەمامەوە وەکو ڕێزێک ، خەندەم کرد بەڵام ئەو خەندەیە زۆری نەخایاند کاتێ بینیم کەسێک لەبەرامبەری لەسەر کورسی نزیک مێزەکە دانیشتوە 
ئەوەی قوڕگم قوتدا کاتێ بینیم باوکی تایهیۆنگ بە شێوەیەکی سارد سەیرم دەکا

بەڕێز کیم " بۆم ناچەمێیتەوە ؟ " ئەو بە ساردی و کەمێک توڕەی پرسی ، کەمێک ترسامو
خێرا بۆی چەمامەوە

کایلا " ب-بەڵێ گەورەم ؟ " پرسیارم لە بەڕێوبەرەکە کرد و ئەو کەسەم پشتگوێ خست کە
بەبەردەوامی سەیری دەکردم

بەڕێوبەر " ئەوە من نیم کە دەیەوێ قسەت لەگەڵ بکا ، ئەوە ئەوە بەڕێز کیم " سەرنجم
خستە سەر ئەو

بەڕێز کیم " همم . . گوێم لێبوە کە لە پەیوەندیدای لەگەڵ تایهیۆنگ ؟ " ئەوەی قوڕگم
قوتداو هەناسە دانم خێرا بوو

کایلا " ئاھ__" بە شڵەژاوی زمانم بە لێومدا هێنا

بەڕێز کیم " پرسیاری شتێکت لێ دەکەم  کایلا ! " ترسام

کایلا " ئ-ئەو هاوڕێیەکی باشی منە " بە دەنگی نزم وتم

بەڕێز کیم " چی ؟ بەدەنگی بەرز قسە بکە ! " هاواری کرد ، ڕاچڵەکیم

کایلا " ئ-ئەو هاوڕێیەکی باشی منە "

بەڕێز کیم " ئایا هەڵمدەخەڵەتێنی ؟ " کەمێک گەڕامە دواوە کە ئەو دەهاتە پێشەوە لێم

کایلا "گ-گەورەم__"

بەڕێز کیم " بۆچی لەگەڵ ئەوی ؟ پێم وانیە ئەوە هاوڕێیەتی بێ ؟ خاتو کایلا " کۆتا
وشەکانی بە نەڕەوە کرد ، لە نزیکی گریان بووم

کایلا " ب-بەڵام ئەو باشە وە__"

بەڕێز کیم " ئەو دەرون نەخۆشە__ "

کایلا " وانیە ! " بەتوڕەی وتم ، ئەو بە چاوە توڕەکانی سەیری دەکردم

بەڕێز کیم " تۆ دڵنیای کە ئەو خۆشەویستت نیە ؟ "

کایلا " هەرشتێک بێ ، ئەوە کێشەی تایبەتی ئێمەیە ، تۆ پێویست ناکا بپرسی ! " ئەو بە
توانجەوە پێکەنی و خەندەیەکی شەیتانی کرد

بەڕێز کیم " چەندێک پارەت دەوێ تا جێی بهێڵی ؟ " دەستم توند داخست ، ئۆھ چەندێک
حەزم دەکرد بۆکسی لێبدەم بەڵام کۆنتڕۆڵی خۆم کرد

کایلا " جێی ناهێڵم ئەگەر تەنانەت هەمو سامانەکەشتم پێ بدەی ، من ئەوم خۆشدەوێ "
ئەو برۆی گرژ کرد

" کەواتە ئەوەی گومانم کرد ڕاست بوو ؟ "

کایلا "  بەڵێ وایە ! وە تۆ ناتوانی هیچ شتێک بکەی دەربارەی ئەوە گەورەم ! "
ئەو شەویلگەی توند کرد

" خاتو کایلا ئایا بەو شێوەیە قسە لەگەڵ ئەو دەکەی ؟ " بەڕێوبەر هاواری بەسەرا کردم
کەمێک ترسام

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now