کایلا pov
"بەڵێ کیم تایهیۆنگ گوازراوە تازەکە !! "
ئەو نیگەران بوو بەڵام ئەوە هیچ منی نیگەران نەکرد لەجیاتی ئەوە من سەرسام بووم
بە بیستنی ناوی(کیم تایهیۆنگ) بیرم کردەوە ، بەڵام لەناکاو لوسی دەسی ڕاکێشام و منی لە خەیاڵەکانم
هێنایە دەرەوە"چ دۆزەخێکە کایلا ؟ من قسە بۆ تۆ ئەکەم ! خەیاڵت بۆ کوێ ڕۆیشتووە !! "
ئەو هاواری بەسەراکردم ، من لە خەیاڵەکانم هاتمە دەرەوەو بینیم بە چاوێکی توڕەوە سەیرم دەکات
"ب-بمبورە__"
"تەنها گوێم لێبگرە " بە هاوارەوە
ئەو لەناکاو قسەکەی پێ بڕدرا بە دەنگێکی توند و سارد"بۆچی وەکو قە٭٭٭ک هاوار دەکەی هاھ ؟ "
ئێمە هەردوکمان ترساین و سەرمان بەرەو ئاڕاستەی دەنگەکە جوڵاند ، تایهیۆنگ ، بە
چاوە توڕەکانی خەریکبو لوسی ئەکوشت ، ئەو سەیرێکی منی کردو منیش ئەوەی لە قوڕگم
مابو قوتم دا ، لەبەرئەوەی سەیرکردنەکەی بەتەواوی نوێ بو بۆ من ، چاوەکانی سورن وە پڕن لە توڕەیلوسی: د- داوای لێبوردن دەکە__"
"ئەوە ئەو شتەیە کە لەهەموو جیهان فێری بویت " وەڵامی دایەوەو دورکەوتەوە ، هەمووان خۆیان لە سەیرکردنەکانی بەدور دەگرت
لوسی: بینیت چەنێک مەترسیدارە ! " ئەو چرپاندی و من لە شوێنی خۆم بە بێدەنگی
مامەوە"بەڵام ئەو زۆر شەرمن و بێدەنگ بوو لەبەردەم من " لەبەرخۆمەوە وتم پێش ئەوەی لوسی
ڕام بکێشێوانەی کۆتای بوو وە من هەموو کاتەکە بیرم لەو دەکردەوە ، من بەڕاستی بەلامەوە سەرنج
ڕاکێش بوو لەیەکەم بینینەوە ، کەمێک زانخواز بووم دەربارەی ئەو .لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرێ کاتێ لوسی بانگی کردم
"با بڕۆین"ئەو بەڕومدا زەردەخەنەی کرد ، من بەنەرمی زەردەخەنەیەکم بۆ کرد و وتم
" تۆ بڕۆ ، من ئەبێ بچمە کتێبخانەو بخوێنم تا قەرەبووی ئەم مانگە بکەمەوە "
"تۆ دڵنیایت ؟ بڕۆم ؟ " ئەو پرسی من زەردەخەنەم کردو سەرم بە بەڵێ جوڵاند ، ئەو
خواحافیزی کرد و ڕۆیشت ، من ئاهێکم هەڵکێشاو دەستم کرد بە کۆکردنەوەی جانتاکەم و
ڕۆیشتمبە ڕێڕەوەکەدا دەڕۆیشتم ، تەنها چەند قوتابیەکی لێبو ، بۆیە کەشەکە بێدەنگ بوو ئەمتوانی گوێم لە دەنگی پێی خۆم بێت .
من دەبوایە ئاڕاستەی خۆم بگۆڕم کاتێک لەناکاو کەسێک خۆی پێداکێشام ، من کەوتم
بەزەویدا و سەرم هەڵبڕی و جوتێک چاوی بریسکاوم بینی کە بە نیگەرانی سەیری دەکردم
...شۆک بووم" تۆ باشی ؟ " ئەو پرسی و بە نیگەرانیەوە سەیری دەکردم وە منیش هێشتا لەسەر زەویەکە بووم و بەسەرلێشێواوی سەیری ئەوم دەکرد
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...