کایلا " ڤەین__"
ڤەینت " چیە ؟ بۆچی لێرەی ؟ تەنها برۆ ! "
کایلا " بمبورە . . ڤەینت من__"
ڤەینت " بەڵێ ! ئەزانم ! بەتەواوی ئەزانم هەوڵ ئەیەی چی بکەی ! تۆ هەندێ وشەی شیرین ئەڵێیت و دوبارە جێم ئەهێڵی ! ڕاستە !!؟ "
کایلا " ڤەینت ئارام بەوە__"
ڤەینت " تەنها پێم بڵێ ئەڕۆی یان نا ؟! "
کایلا " ناتوانم هەروا پشتگوێی بخەم ڤە__"
ڤەینت " کەواتە لێرە دامەنیشە بڕۆ !! "
کایلا " ڤەینت__"
ڤەینت " دەرەوە !! "ْ
کایلا " ئەگەر دوبارە بەو شێوەیە قسەم لەگەڵ بکەی زللەت لێ ئەیەم ! " ڤەینت بەتوڕەی سەیری کرد و ڕوی کردە لایەکی تر
کایلا " ئێستا گوێم لێبگرە ! "
ڤەینت " نەخێر__"
کایلا " ئێستا گوێم لێبگرە " دەنگی نزم بۆوە ، ڤەینت بەبێئاگای ئەوەی قوڕگی قوتداو بەکەمی سەری بەبەڵێ جوڵاند
کایلا " ئەتوانی لەگەڵم بێی " چاوەکانی ڤەینت فراوان بو ، بەڵام یەکسەر بە برۆی گرژ جێی گرتەوە
ڤەینت " ئەتوانم لەگەڵت بێم ، مانای ئەوەیە ئەبێ هەمو ڕۆژەکە لەگەڵت بم ، بەتەنها لەشوێنێک دانانیشم و چاوەڕێ بم تا تەواو ئەبی ، تێگەیشت__"
کایلا " بۆیەکجار گوێم لێ ئەگری !؟ " ڤەینت لێوی پێکەوە نوساند
کایلا " هەرچۆنێکبێ سەردانی کۆمپانیاکەت ئەکەین وە لەوێ کار لەگەڵ بەڕێز مین__"
ڤەینت " چاوەڕێکە ؟ ئەو بەڕێز مینە کێیە ؟ " برۆی بەرز کردەوە
کایلا " ئاخخ ، شوگا "
ڤەینت " ئەبوایە وات بوتایە "
کایلا " هەرچۆنێکبێ ، ئەوکات چەنی ئەتەوێ ئەتوانی سەیرم بکەی ، بەڵام دڵنیا بە کە لەوێ شەرمەزارم ناکەی "
ڤەینت " بەڵێ لەوە دڵنیا ئەبمەوە ، تەنها ماچت ئەکەم ، وە هەندێ جار لەسەر قاچم داتئەنیشێنم ، هەندێ جار ستایشت ئەکەم وە __"
کایلا " ئەوە ئەو شتانەیە کە ئەڵێم نەیکەی ! "
ڤەینت " بەڵام چۆن ڕێ بەوانی تر بەم کە__"
کایلا " هەموان ئەوە ئەزانن ڤەینت ! "
ڤەینت " ئاخخ ! پێویستە بوەستی لە هاوارکردن ، وەکو دەنگی قەلەڕەش وایە " دەمی داپۆشی کاتێ زانی چی وتوە ، کایلا بە شۆکی سەیری کرد
کایلا " تۆ بە قەلەڕەش بانگم ئەکەی ؟ چۆن ئەوێری هاھ ؟ ئەزانی چی ؟ چیت ئەوێ بیکە من ئەڕۆم ! "
ڤەینت " یاھ ! چاوەڕێکە ! ڕێگە بە خۆم بگۆڕم کایلا ! چاوەڕێم کە . . ناتوانم بەجلی ماڵەوە بڕۆم "
![](https://img.wattpad.com/cover/323561008-288-k210051.jpg)
YOU ARE READING
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...